(سبه‌ی):
ئه‌گه‌رچی بڕیار بو ئێواره‌ی رۆژی (یه‌كشه‌ممه) خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له قه‌زای كۆیه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌نجام نه‌دراو ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌دای شه‌قامیش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات.
هاوژین موشیر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌دای ئازادی کۆیه بو (سبه‌ی) رایگه‌یاند: پێشتر بڕیارماندابو رۆژانه خۆپیشاندانی هێمنانه له‌ناو پاركی شه‌هیدانی (قوهڕهبهرازه) ئه‌نجام بده‌ین و هاوکات داواكاری تایبه‌ت به كێشه‌و گرفته‌كانی سنوره‌كه‌و هه‌رێمی كوردستان‌مان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه، كه هه‌موی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندایه.
ناوبراو وتیشی: دوێنێ (یه‌کشه‌ممه) به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران پێشمه‌رگه و پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانیان هێنابوه ناو پاركه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه دروست بكه‌ن و باری ئه‌منی كۆیه تێك بده‌ن، بۆیه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كۆیه‌و خۆشه‌ویستیمان بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس پێمانباشبو خۆپیشاندانه‌که نه‌که‌ین.
ئاری سابیر