(سبه‌ی):
هه‌وڵه‌کانی یه‌کێتی له‌زۆربه‌ی شاروشارۆچکه‌کانی پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و ره‌وانه‌کردنیان بۆ سلێمانی.
فه‌رمانبه‌رێکی قه‌زای دوکان که هێنراوه بۆ سلێمانی به (سبه‌ی)ی راگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه) له به‌رده‌م کۆمیته‌ی رێکخستنی دوکانی یه‌کێتی کۆکراینهوهو به ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێل ره‌وانه‌ی شاری سلێمانی کراین، بۆ چونه به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی سلێمانی و دروستکردنی قه‌ره‌باڵغی و ئاهه‌نگ گێڕان و یادکردنه‌وه‌ی راپه‌ڕین.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له كاتێكدا ئه‌مڕۆ پشوی فه‌رمی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانیه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له‌ڕێی فشاره‌وه فه‌رمانبه‌رانی کۆکرده‌وه‌و ره‌وانه‌ی سلێمانیان کردن.
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زۆرینه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناڕه‌زاییان له‌وکاره‌ی یه‌کێتی ده‌ربڕیوه.
بێستون محه‌مه‌د