Print
 هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ تازه‌؛ خۆپیشاندانی‌ پشتگیری‌ له‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چو
Monday, March 14, 2011
 

(سبه‌ی‌):
له‌ چوارچێوه‌ی‌ پشتگیری جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان له‌ خۆپیشانده‌رانی سلێمانی‌ و داواكانیان، دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتوانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ تازه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ هێمنانه‌یان له‌ پاركی‌ نالی‌ قه‌زاكه‌ ئه‌نجامدا.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ قه‌زاكه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستایان به‌شداریان كردو ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر مافی خۆپیشاندان و ره‌وایی داواكاریه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر كرده‌وه‌.
هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ری‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ تازه‌ پێداگریان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ خۆپیشاندانه‌كانیان تا ئه‌وكاته‌ی‌ ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران ده‌داته‌وه‌.

زانا عه‌لی‌

Sbeiy.com © 2007