|
ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی: به‌رده‌وام ده‌بین له خۆپیشاندان و سه‌رای ئازادی چۆڵ ناکه‌ین |
Monday, March 14, 2011 |
(سبه‌ی):
ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی حکومه‌تی هه‌رێم به حکومه‌تی وه‌همی ناوده‌بات و ئاشکرای ده‌که‌ن، حکومه‌ت تۆمه‌تبارانی شاردوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی سازکرد و تێیدا ناسک قادر وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌که رایگه‌یاند: دوای روداوه‌کانی رۆژانی رابوردو به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و مانگرتوان و سوتاندنی خێمه‌كانی سه‌رای ئازادی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک چه‌کداری ده‌مامکداره‌وه، حکومه‌ت به به‌رپرسیاری یه‌که‌م ده‌زانین به‌وه‌ی رێخۆشكه‌ری كراوه له‌لایه‌ن ئاساییشه‌وه بۆ سوتاندن و ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به مانگرتوان.
وتیشی: "حکومه‌ت رێوشوێنی گرتوه‌ته به‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی تۆمه‌تباران و ده‌سه‌ڵات له‌ئاست جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا زۆر لاوازه‌و توانای جێبه‌جێکردنی دواكاری جه‌ماوه‌ری نیه بۆیه به‌شه‌رعی نازانم و حکومه‌تێکی وه‌همیه".
ناسک قادر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خۆپیشاندان و سه‌رای ئازادی چۆڵ ناکه‌ین تا ئه‌وکاته‌ی مافه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌ده‌ستدێ، رونیشیکرده‌وه که بێده‌نگ نابن تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌کرێت، له‌کاتێکدا تا ئێستا ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یی خۆی پیشان نه‌داوه بۆ جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر.
هه‌ر له‌و گۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، كاروان كه‌مال، پارێزه‌ر و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی كاتی وتی: پێم وایه ده‌سه‌ڵات یارییه‌كی بێ بنه‌ما و مه‌ترسیدار ده‌كات، بۆیه به‌رپرسیارێتی رودانی هه‌ر روداوێك و هه‌ر دۆخێكی مه‌ترسیدار له ئه‌ستۆی حكومه‌ته.
هاوکات وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و كلتوره حیزبیه‌ی ماوه‌ی 20 ساڵه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا جێبه‌جێده‌كرێت، له راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتدا به ته‌واوه‌تی ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه به شێوه‌یه‌کی دور له راستی روداوه‌كانی سه‌رشه‌قام ده‌گوازنه‌وه.
بێستون محه‌مه‌د |
|
|