(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کانی هاوڵاتیان له سه‌رای ئازادی سلێمانی پێینایه رۆژی بیست و یه‌که‌میه‌وه.
که‌مێک پێش ئێستا خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری چین وتوێژه جیاوازه‌کانی هاوڵاتیان له سه‌رای ئازادی سلێمانی ده‌ستپێکردو تا دێت ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانیش زیاتر ده‌بێت.
هاوکات پاش کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و ده‌ربڕینی پشتگیری خۆیان بۆ خوێندکاران و خۆپیشانده‌ران، هه‌ریه‌که له به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فه‌تاح و رێبین هه‌ردی سه‌ردانی سه‌رای ئازادی ده‌که‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه په‌یامنێرمان له زانکۆی سلێمانییه‌وه پێی راگه‌یاندین، کۆبونه‌وه‌ی خوێندکاران له‌به‌رده‌م زانکۆی سلێمانی ده‌ستیپێکردوه‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له مامۆستایانی زانکۆ به‌ڕێکه‌وتون به‌ره‌و سه‌رای ئازادی و پشتگیریکردنی خۆپیشانده‌ران.
له‌هه‌مانکاتدا جیاواز له رۆژانی رابوردو، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان خوێندکاران و ژماره‌یه‌ک مامۆستا‌و سه‌رۆک به‌شی زانکۆی سلێمانی به‌شدارییان تیدا کردوه‌و له‌رێگه‌دان به‌ره‌و سه‌رای ئازادی.
بێستون محه‌مه‌د
ئاکام ئه‌بوبه‌کر