Print
 سایتی‌ ئه‌لجه‌زیره‌ی‌ ئینگلیزی‌: به‌ سه‌دان كه‌س له‌ ناوه‌ڕاستی شاری سلێمانی كۆبونه‌ته‌وه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ گه‌نده‌ڵی
Saturday, March 19, 2011
(سبه‌ی‌):
ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ میدیا جیهانییه‌كاندا به‌رده‌وامیی‌ هه‌یه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سایتی‌ ئه‌لجه‌زیره‌ی‌ ئینگلیزی‌ بابه‌تێكی‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا زۆر به‌ گرنگییه‌وه‌ باس له‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌كات.
بابه‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن نوسه‌ر محه‌مه‌د ساڵح نوسراوه‌ به‌ ناونیشانی‌ (مه‌یدانی ئازادی كوردستانی عێراق.... به‌ سه‌دان كه‌س له‌ ناوه‌ڕاستی شاری سلێمانی كۆبونه‌ته‌وه‌ بۆ داواكردنی كۆتاییهێنان به‌ گه‌نده‌ڵی)، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ رۆژی‌ 7/3ی‌ یادی‌ راپه‌ڕیندا گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان كراوه‌ و تێیدا هوتاف دژ به‌ حكومه‌ت و هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار به‌رز كراوه‌ته‌وه‌، هاوكات باس له‌و سه‌كۆیه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ مه‌یدانی‌ ئازادیدا دانراوه‌ و تێیدا خه‌ڵكی‌ قسه‌ی‌ خۆیان به‌ ئازادانه‌ ده‌كه‌ن.
نوسه‌ر له‌ بابه‌ته‌كه‌یدا باس له‌و كرده‌وه‌ توندوتیژییانه‌ش ده‌كات كه‌ دژ به‌ خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام ده‌درێت و نمونه‌ی‌ سوتاندنی‌ خه‌یمه‌كانی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ ده‌هێنێته‌وه‌، هه‌وه‌ك باس له‌ كوشتن و برینداركردنی‌ هاوڵاتیان و هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن ده‌كات.
ئه‌و نوسه‌ره‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌یدا لێدوانی‌ د.زانا ره‌وف په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕانی‌ وه‌رگرتوه‌ كه‌ ده‌ڵێت: "ئێمه‌ پێشوازی ده‌كه‌ین له‌ داوای هه‌ڵبژاردن وه‌كو رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكرێت پێویسته‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای پارتی و یه‌كێتیدا هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێ ته‌زویر نابێت."
به‌پێی قه‌سه‌كانی د.زانا، خه‌ڵكی كوردستان داوای رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی و ئابوری ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها بارودۆخی‌ هه‌رێمه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك لێدوانی‌ ئاسۆس هه‌ردی‌ وه‌كو چاودێریكی‌ سیاسی‌ ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌ كه‌ ده‌ڵێت كوردستانی پێش 17ی‌ شوبات جیاوازه‌ له‌ كوردستانی دوای ئه‌و روداوه‌.
Sbeiy.com © 2007