(سبه‌ی)
دكتۆر كه‌مال میراوده‌لی سیاسه‌تمه‌داردا و كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له رابردودا، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) چوه ریزی خۆپیشانده‌رانی سلێمانیه‌وه و هاته مه‌یدانی ئازادی.
له وتارێكیدا بۆ جه‌ماوه‌ر، كه‌مال میراوده‌لی رایگه‌یاند: ئێمه بۆ ئه‌وه هاتوین تاوه‌كو شۆڕشی ئازادی بێته به‌رهه‌م و پشتیوانی له داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و داوای چاكسازی بكه‌ین.
له‌میانی وته‌كانیدا ناوبراو به‌توندی ئیدانه‌ی سوتاندنی ته‌له‌فزیۆنی نالیا و سوتاندنی خهیمهكانی مه‌یدانی ئازادی كرد و رایگه‌یاند: چ شه‌رمه‌زاریه‌كه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه هێزیك رادیۆ ته‌له‌فیزیۆنی نالیا و خهیمهكانی مه‌یدانی ئازادی بسوتێنێت و له هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵات بێده‌نگ بێت، ئه‌مه شكاندنی یاسا و سه‌روه‌ری تاكه له‌م وڵاته‌دا، ده‌بێت حیزب له‌مه‌ودوا له چه‌ك دابماڵرێت و كار بۆ یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی تاك بكرێت.
وتیشی: پێویسته سنورێك بۆ تاوان له‌م وڵاته دابنرێت و چیتر نابێت ده‌سه‌ڵات جیاوازی له نێوان چین و توێژه‌كاندا بكرێت.
ئاكام ئه‌بوبه‌كر