|
داوا له خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر ده‌كرێت رۆژی (هه‌ینی) خۆپیشاندان بکه‌ن |
Saturday, March 19, 2011 |
(سبه‌ی):
له ئێستادا سه‌دان گه‌نجی شاری هه‌ولێر له‌رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داواش له خه‌ڵکی هه‌ولێر ده‌که‌ن رۆژی (هه‌ینی) 11ی ئادار به‌شداری خۆپیشاندانه‌که بکه‌ن.
بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌ی سبه‌ینێ (هه‌ینی) دوای هه‌مو ئه‌و به‌یاننامه‌و راگهیاندراوانه دێت، كه له‌لایه‌ن گه‌نجان و مامۆستایانی ئاینی و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ئه‌و شاره‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ كراوه .
كاروان ساڵح، پهرلهمانتارو ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان له لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: فشارمان خستوه‌ته سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ بڕیاری دادگا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر نه‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، که له‌م هه‌رێمه‌دا به‌پێچه‌وانه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی ماف و ئازادی بۆ خه‌ڵك دابینبكرێت، كه‌چی لێیان زه‌وت ده‌كرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نه‌شاردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵك باشترین رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگاته رێگه چاره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان و جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کانیان.
هێژا محه‌مه‌د |
|
|