|
بێژه‌رێكی ده‌نگی یه‌كگرتو_رادیۆی گه‌رمیان، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشه‌وه بریندار ده‌كرێت |
Saturday, March 19, 2011 |
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌ڕه‌شه‌ی زمانبڕین له‌ده‌نگی یه‌كگرتو-رادیۆی گه‌رمیان ده‌كرێت، رۆژی چوارشه 9-3-2011 هێرش ده‌كرێته سه‌ربێژه‌رێكی ڕادیۆو دوای سوكایه‌تی پێكردن سه‌ری ده‌شكێنن و بۆماوه‌یه‌ك له‌بنكه‌ی ئاسایشی ناحیه‌ی رزگاری ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت.
هێمن عومه‌ر بێژه‌ری ده‌نگی یه‌كگرتو-رادیۆی گه‌رمیان دوای به‌رنامه‌كه‌ی پێشكه‌شده‌كات به‌ره‌و ماڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌رو بریندار ده‌كرێت.
هێمن عومه‌ر به‌م شێوه باس له روداوه‌كه ده‌كات: "دوێنی تاوه‌كو سه‌عات 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ من به‌رنامه‌م هه‌بو له رادیۆ كه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه‌م پشوی به‌هاره و سودوه‌رگرتنی قوتابیان بوه له‌م پشوه‌دا دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵه‌وه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشه‌وه كه‌نزیكه‌ی (12) كه‌س ده‌بون هێرشیان كرده سه‌رم و به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌خۆپیشاندان به‌شه‌ق و زله‌و قۆناغه‌تفه‌نگ لێیاندام و برینداریان كردم).
بێژه‌ره‌كه‌ی رادیۆی گه‌رمیان درێژه‌ی دایه و وتی:"له‌ناو بنكه‌ی ئاسایش‌دا هه‌رچه‌نده خوێن له‌سه‌رم ده‌چوَڕا داوام ده‌كرد كه رێگه‌م بده‌ن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌م بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام رێگه‌یان نه‌دام و رێگه‌شیان نه‌دا ته‌نانه‌ت مۆبایلیش به‌كاربهێنم هه‌ربۆیه سكاڵای یاساییم له‌سه‌ر ئه‌و ئاسایشانه تۆماركردوه".
شیاوی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه‌پێشتر له‌ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌ی موبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی زمانبڕین له ده‌نگی یه‌كگرتو-رادیۆی گه‌رمیان كرا و له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌نگی یه‌كگرتو به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد كه‌تیایدا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و به‌رپرسانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی به‌به‌رپرس زانی به‌رامبه‌ر پاراستنی رادیۆكه و سه‌لامه‌تی گیانی كارمه‌نده‌كانی.
|
|
|