Print
 رۆژنامه‌ی‌ (العرب القطریه‌): سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌... زه‌حمه‌ت نه‌بێت ده‌ست له‌ كاربكێشه‌ره‌وه‌
Saturday, March 19, 2011
(سبه‌ی‌):
له‌ بابه‌تێكدا كه‌ له‌لایه‌ن ئیاد دلێمی‌ یه‌وه‌ به‌ ناوی‌ (سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌... زه‌حمه‌ت نه‌بێت ده‌ست له‌ كاربكێشه‌ره‌وه‌)وه‌ نوسراوه‌و ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) له‌ رۆژنامه‌ی‌ (العرب القطریه‌)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، داوا له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ كراوه‌ به‌هۆی‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه‌ ده‌ست له‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ بكێشێته‌وه‌.
له‌ سه‌ره‌تای‌ بابه‌ته‌كه‌دا نوسه‌ر نوسیویه‌تی: ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یامێكه‌ بۆ تاڵه‌بانی‌، تا له‌ زوترین كاتدا ده‌ست له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات بكێشێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی‌ باوه‌ڕی‌ به‌ دیموكراتی‌ و گه‌مه‌ی‌ سیاسی هه‌یه‌و پێیوایه‌ گه‌ل سه‌رچاوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌: هه‌مو جیهان شاهێده‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ كه‌ چۆن له‌ سلێمانی‌ و به‌غدا خۆپیشاندانه‌كانتان سه‌ركوتكردو چۆن په‌خشی ته‌له‌فزیۆنێكتان راگرت و هاتوچۆتان قه‌ده‌غه‌ كرد... چۆن هێزه‌كانی‌ ئاسایش ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ سلێمانیان سه‌ركوتكرد كه‌ خۆپیشاندانیان له‌ دژی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كردو داوای‌ گۆڕانكاریان كرد.
له‌ كۆتایی بابه‌ته‌كه‌یدا دلێمی‌ ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار گوێ بۆ بۆچونی نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌ بگرێت، ئه‌گه‌ر دڵسۆزی‌ خۆیان و داواكاریه‌كانیانه‌ و گوێ بۆ رای‌ هه‌مو عێراقیه‌كان بگرێت به‌گشتی‌ و ده‌ست له‌ كاربكێشێته‌وه‌.
Sbeiy.com © 2007