Print
 چوارقوڕنه‌؛ خوێندکارانی ئاماده‌یی پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی دوپات کرده‌وه‌
Saturday, March 19, 2011
(سبه‌ی):
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری هاوڵاتیانی شاروشارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وامه‌و هاوکات خوێندکارانی شارۆچکه‌ی چوارقوڕنه‌ پشتگیری له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن.
له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا، پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ (پێنجشه‌ممه‌) خوێندکارانی ئاماده‌یی شارۆچکه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای رانیه‌، خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامداو پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندانی خه‌ڵکی کوردستان و خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی دوپات کرده‌وه‌.
له‌هه‌مانکاتدا خوێندکاران داوای ئه‌نجامدانی چاکسازی ریشه‌یی و کۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی کرد له‌ کاروباری رۆژانه‌ی هاوڵاتیان.

هۆشه‌نگ سه‌روچاوه‌یی‌

Sbeiy.com © 2007