Print
 کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ سه‌رای ئازادی سلێمانی به‌رده‌وامه‌
Saturday, March 19, 2011
(سبه‌ی):
دوای تێپه‌ڕبونی سێ هه‌فته ‌به‌سه‌ر ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌کاندا، له‌ ئێستادا کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ سه‌رای ئازادی سلێمانی ده‌ستپێکردو بڕیاره‌ نوێژی (هه‌ینی)ش ئه‌نجامبدرێت.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له‌بیست و سێیه‌م رۆژدا، کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ به‌شداری سه‌دان که‌س له‌ سه‌رای ئازادی سلێمانی ده‌ستپێکرده‌وه‌و تا دێت ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زیاتر ده‌بێت.
له‌هه‌مانکاتدا خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆیان ناوناوه‌ هه‌فته‌ی (خۆڕاگری و مانه‌وه)‌و ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خۆپیشاندان تا داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاریشه بۆ سێیه‌م هه‌ینی له‌سه‌ر یه‌ک، ئه‌مڕۆ نوێژی هه‌ینی له‌ سه‌رای ئازادی ئه‌نجام بدرێت.

زمناکۆ ئیسماعیل
بێستون محه‌مه‌د

Sbeiy.com © 2007