|
پانۆرامای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان |
Wednesday, July 18, 2007 |
ئه‌حمه‌د فاتح فه‌ره‌ج
سه‌ره‌تای هاوینێكی گه‌رم!
له ناوه‌ڕاستی ئایاری ئه‌مساڵدا دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا ژماره‌ی سه‌ربازانی سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستانی بۆ 50000 سه‌رباز زیادكرد، گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی دیجله‌ی سه‌ر به شاری دیاربه‌كر به كۆنتڕۆڵ بۆمبێكیان ته‌قانده‌وه و له‌ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێكی پله یه‌كی سوپای توركیا و فه‌رمانبه‌رێك كوژران و له‌م ساته‌وه توڕه‌یی حكومه‌تی توركیا سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه زیادیكرد و ئه‌م توڕه‌ییه‌ش به سلبی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا شكایه‌وه چونكه دوای رۆژێك له كوژرانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره پله‌یه‌كه، سوپای توركیا به بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له گونده‌كانی نزدورێیان و هروری و ئوره‌ی سه‌ر به شاری زاخۆ ئه‌و گوندانه‌ی بۆردوومانكرد و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی ماددی و گیانیی لێنه‌كه‌وته‌وه و ئه‌م هێره‌شه‌ش ئه‌وه‌ی گه‌یاند كه هیچ رێزێك بۆ سنووری هه‌رێمی كوردستان و عیراق دانانێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه سه‌ركردایه‌تیی كورد هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بووبێت كاردانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و هێرشه نه‌بوو.
له 19ی ئایاریشدا له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و حكومه‌تی توركیا سه‌ربازێكی سوپای توركی كوژرا و چواری تریش برینداربوون و دوای كوژران و برینداربوونی ئه‌و سه‌ربازانه، سوپای توركیا ناوچه‌كانی (كانی ماسی و گه‌لی سپاغا و گوندی دێرێ)یان بۆردوومانكرد كه سه‌ركردایه‌تیی كورد هه‌روه‌ك جاری پێشوو نه‌ك هه‌ر به‌رپه‌رچیان نه‌بوو به‌ڵكو ناڕه‌زایشیان سه‌باره‌ت به‌و هێرشه ده‌رنه‌بڕی.
له 22 ی ئایار یاشار بیوك ئانیت گه‌وره جه‌نه‌ڕاڵی سه‌ركرده‌ی گشتیی سوپای توركیا له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند:" زۆر پێویسته ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ین، چونكه 70% ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان خۆیان حه‌شارداوه و وه‌ك ناوچه‌یه‌ك بۆ نیشته‌جێبوون و رێكخستنی چالاكییه‌كانیان به‌كاردێنن و له‌لایه‌ن پارته كوردییه‌كانه‌وه یارمه‌تی ده‌درێن و حكومه‌ت توركیاش ئه‌وه قبوڵناكات".
دوای رۆژێك له لێدوانه‌كه‌ی بیوك ئانیت له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا كه بووه هۆی كوژرانی شه‌ش هاووڵاتی و برینداربوونی 121 ی تر كه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه توڕه‌یی حكومه‌تی توركیای زیاتركرد به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه، هه‌رچه‌نده په‌كه‌كه بێئاگایی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند، به‌ڵام له‌به‌ر دوو هۆ توركیا سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه، یه‌كه‌م:جۆری ته‌قینه‌وه‌كه له‌و جۆره‌بوو كه په‌كه‌كه به‌كاریدێنێت و دووه‌میش: هیچ پارت و لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گیاندووه.
رۆژێك دوای ته‌قینه‌وه‌كه و له 24 ی ئایار دواجار سه‌ركردایه‌تیی كورد به‌ئاگاهاتنه‌وه و دوای راگه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆیان، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌هرۆز گه‌ڵاڵی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نكه‌ره ره‌خنه‌ی توندیان له یاشار بیوك ئانیتی سه‌ركرده‌ی گشتیی سوپای توركیا گرت و ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه بیوك ئانیت فیشه‌ك به تاریكییه‌وه ده‌نێت و به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك پارته كوردییه‌كان به یارمه‌تیدانی په‌كه‌كه تۆمه‌تبارده‌كات كه ئه‌مه‌ش شتێكی نه‌شیاوه، كه ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ش له‌لای توركه سیاسییه‌كان دوو به‌ره‌ی دروستكرد، به‌ره‌یه‌كیان پێیان وابوو كه سه‌ركردایه‌تیی كورد راست ده‌ڵێن و یارمه‌تیی په‌كه‌كه ناده‌ن، هه‌رچی به‌ره‌ی دووه‌میشه ئه‌م لێدوانه‌یان به درۆ له‌قه‌ڵه‌مدا و وتیان:"گه‌ر سه‌ركردایه‌تیی كورد راست ده‌ڵێن و یارمه‌تیی په‌كه‌كه ناده‌ن، بۆ رێگایان پێده‌ده‌ن ناوچه‌كانیان وه‌ك حه‌شارگه‌یه‌ك به‌كاربهێنن و مه‌ترسی بۆسه‌ر توركیا و كوردستانیش دروستبكه‌ن".
هێرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی په‌كه‌كه بۆسه‌ر سوپای توركیا گه‌ر به‌م زووانه‌ش نه‌بێت دواتر واده‌كات كه توركیا هێرشی سه‌ربازیی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات و دوور نییه سوپای توركی هێرشه‌كه‌ی 4 ی حوزه‌یران ی گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای توركیا له شارۆچكه‌ی پلوموری شاری تونجێل نه‌كاته بیانوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه بووه هۆی كوژرانی حه‌وت سه‌رباز و برینداربوونی حه‌وتی تر.
شاره‌زایانی سیاسی پێیان وایه كه هۆی هێرشنه‌كردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، ئاگاداركردنه‌وه‌كانی ئه‌مریكایه كه سه‌ره‌تا له 25 ی ئایاردا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی كۆندۆلیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گویل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیادا، رایس پاش دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیریی ئه‌مریكا بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه، توركیای ئاگاداركرده‌وه كه هێرشنه‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له 3 حوزه‌یرانیشدا رایس دووباره توركیای ئاگاداركرده‌وه كه خاكی عیراق بۆ راوه‌دوونانی په‌كه‌كه به‌كارنه‌هێنێت.
دواتریش رۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، توركیای له هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئاگاداركرده‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئاگاداركردنه‌وانه سوپای توركیا له‌هه‌مان رۆژدا 33 تانكی له‌ئیزمیره‌وه هێنایه سه‌ر سنووری كوردستان.
تاڵه‌بانی و بارزانی دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیان
له هه‌مان رۆژدا جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ر كۆماری عیراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هاوینه‌هه‌واری دوكان كۆبوونه‌وه بۆ تاووتوێكردنی ره‌وشی عیراق و مادده‌ی 140 و ئه‌گه‌ری هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارزانی رایگه‌یاند:"هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ردوولا ده‌سته‌وسان نابن به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
له 4ی حوزه‌یران له شارۆچكه‌ی پلوموری شاری تونجێل گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه له‌ناو پاسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌وه هێرشیكرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌و شارۆچكه‌یه و هه‌شت سه‌ربازی سوپای توركیای كوشت و حه‌وتی تریشی برینداركرد و ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی چوكورگه‌ی سه‌ر به شاری هه‌كاری كۆپته‌رێكی جۆری كوبرایان خسته خواره‌وه، كه ئه‌م هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به ته‌واوی حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ی بێزاركرد، چونكه هه‌م له لایه‌نی ئابووری و هه‌م له لایه‌نی گیانی و هه‌م له لایه‌نی سیاسیشه‌وه زه‌ره‌ری زۆری دا له حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره، بۆیه حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره ویستی به راپۆرتێك كه دایه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، شه‌رعییه‌ت بداته هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له‌مباره‌یه‌وه د.دیندار زێباری رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به سبه‌ی راگه‌یاند:"به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ هیچ ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نییه داوای هێرشكردنه سه‌ر وڵاتێكی تر بكات به هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه بێت".
ئه‌م هه‌وڵه‌ی توركیاش له‌كاتێكدا هات كه له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌رمولشێخدا په‌یمانی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عیراقی دابوو. به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ی توركیا سه‌ری نه‌گرت، چونكه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م راپۆرته‌ی توركیای ره‌تكرده‌وه و رێگای نه‌دا توركیا هێرشبكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا دركی به‌وه‌كرد كه ناتوانێت كۆنتڕۆڵی ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی توركیا و كوردستان بكات، بۆیه 5ی حوزه‌یران به شاری باتماندا 40 تانكی تری هێنایه سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان تا بتوانێت زیاتر كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه بكات و جموجوڵ و چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كه‌مبكاته‌وه.
رای خۆرئاوا
ئه‌م هه‌ڕه‌شه و جموجوڵانه‌ی توركیا له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كانی جیهانه‌وه چاودێریده‌كرا و جێی بایه‌خ بوو، بۆیه رۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمزی به‌ریتانی له ژماره‌ی ئه‌و رۆژه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه، جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بوون به ئه‌ندامی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كاته سفر ئه‌وا په‌یوه‌ندیی نێوان هاوپه‌یمانه‌كانیشی به‌ره‌و كزبوون ده‌بات بۆیه ده‌بێت توركیا پێش هه‌ر هێرشێكی له‌و جۆره باش بیربكاته‌وه و هه‌ڵه‌شه نه‌بێت له بڕیاردانی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌دا.
پێشتریش رۆژنامه دیاره‌كانی ئه‌مریكا (واشنتن پۆست و نیویۆرك تایمز) تیشكیان خستبووه سه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هۆشدارییان دا به حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره كه ئاگادار بێت و ورد بێت له‌بڕیاردانیدا له هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ده‌نا ئاكامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه.
گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆن
6ی حوزه‌یران سوپای توركیا به به‌شداریی 50000 سه‌رباز و ده‌یان تانك و زرێپۆش و تۆپ و هێلیكۆپته‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی له دژی په‌كه‌كه ده‌ستپێكرد، كه به گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی داده‌نرێت له مێژووی سوپای توركیادا، ئه‌مه‌ش بۆ رێگرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه، به‌ڵام نه‌ك ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌ی كه‌منه‌كرده‌وه بگره له‌و كاته‌وه چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه رۆژ به رۆژ له‌زیادبووندایه.
دوای ده‌سپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی له‌و جۆره، یاشار بیوك ئانت سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا له بڕیارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ داخستنی هه‌ر سێ سنووری هه‌كاری و سیرت و شرناخی راگه‌یاند تا ببێته رێگر له دزه‌كردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بۆ ناو خاكی توركیا، كه دواتر ئه‌و ماوه‌یه له سێ مانگه‌وه درێژكرایه‌وه بۆ 13 مانگ و ئه‌و سێ ناوچه‌یه كرانه سێ ناوچه‌ی ئه‌منیی توندی هێزه‌كامی سوپای توركیا و خاڵی پشكنینیان تێدا دانرا.
رۆژێك دوای ده‌سپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه و له 7ی حوزه‌یران له چاوپێكه‌وتنێكی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌ركۆماری توركیا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ 24 ی ئه‌و وڵاته، ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند:"به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نیم له‌گه‌ڵ بارزانی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی په‌كه‌كه كۆببمه‌وه و خۆشمان رێگامان نه‌داوه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد بێنه ئه‌نكه‌ره".
له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد:"تائێستا هاوكارێك هه‌بووبێت له‌مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه‌دا بۆ توركیا حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی عیراق بووه نه‌ك سه‌ركرده كورده‌كان".
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی 10ی حوزه‌یران مینێكی چێنراوی په‌كه‌كه عه‌قیدێك و سه‌رتیپێك و سه‌ربازێكی سوپای توركیا كوژران، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیادیكرد و له هه‌مان رۆژدا ئه‌م هه‌ڕه‌شه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان لای موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در بایه‌خی پێدرا و له هه‌مان رۆژدا موقته‌دا رایگه‌یاند:"له ئاست ده‌ستدرێژیكردنی توركیا بۆ سه‌ر عیراق بێده‌نگ نابین و ئه‌ركی خۆمانه به‌رگری له خاكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین".
هه‌روه‌ك تۆپبارانكردنی ناوچه كوردییه‌كانیشی به كارێكی قێزه‌ون وه‌سفكرد. سه‌رباری ئه‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی توركیا له 12ی حوزه‌یران ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌ره‌ك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند:"حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره ته‌نها له نێو خاكی خۆیدا شه‌ڕ دژی په‌كه‌كه ئه‌نجامده‌دات نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی خاكی خۆی". راشیگه‌یاند:"ئایا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ 5000 گه‌ریلای په‌كه‌كه كۆتایی هاتووه له‌ناو خاكی توركیا تا بچین په‌لاماری هه‌رێمی كوردستان بده‌ین".
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا و وه‌ك خۆ ئاماده‌كردنێك بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم جگه له‌و هه‌شت هێزه‌ی كه پێشتر له سه‌ر سنووره‌كان جێگیریانكردبوو شه‌ش هێزی تریان له‌سه‌ر سنووری توركیا-كوردستان جێگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی له 13ی حوزه‌یران، یاب دی هۆڤ شیڤه‌ر ئه‌مینداری گشتیی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گویل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبۆوه، دوای له حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌كرد كه دان به‌خۆیدا بگرێت سه‌باره‌ت به كێشه‌ی په‌كه‌كه و هه‌ڵه‌شانه هێرشی سه‌ربازیی نه‌كاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له15ی حوزه‌یران سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له په‌كه‌كه رایگه‌یاند كه له 1ی حوزه‌یران تا 15ی حوزه‌یران له ئۆپه‌راسیۆنه جیاجیاكانی هێزه‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه 69 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون كه 18 دانه‌یان پله‌دارن و دووانیشیان له هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای توركیان و 9 گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ش كوژراون، كه پێده‌چێت هه‌ر ئه‌م زیانانه‌ی سوپای توركیا وایكردبێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌كه‌كه، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌ره‌ك وه‌زیرانی توركیا داوه‌تنامه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی نارد بۆ نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراق بۆ تاووتوێكردنی كێشه‌ی په‌كه‌كه و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه.
17ی حوزه‌یران به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی هاتووه، جموجوڵه‌كانی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووری عیراق ئه‌مریكای خستۆته نیگه‌رانییه‌وه، چونكه له‌لایه‌كه‌وه توركیا هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئه‌مریكایه له ناتۆ و كورده‌كانیش هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئه‌مریكان له عیراق.
20ی حوزه‌یران نی‌ك بایه‌رد باڵوێزی ئه‌مریكا له توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازدا و تیایدا پشتگیریی ته‌واوی حكومه‌تی له‌نده‌نی بۆ حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره دووپاتكرده‌وه له له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌دا و هیوای خواست كێشه‌ی په‌كه‌كه به یه‌كجاری چاره‌سه‌ربكرێت.
22ی حوزه‌یران سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هێزه‌كانی پاراستنی سنووری پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای توركیا ناوچه‌ی مێرگه‌شیشی سه‌ر به شاری زاخۆیان تۆپبارانكردووه، كه تۆپبارانكردنی ئه‌م ناوچه سنوورییانه لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌ك شتێكی رۆتینی لێهاتووه.
شه‌ڕی لێدوانه‌كان
26ی حوزه‌یران نیچیره‌ڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كێشه‌ی په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی وڵاتی توركیایه نه‌ك ده‌ره‌كی بۆیه توركیا بۆی هه‌یه ته‌نها له ناو خاكی خۆیدا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له دژی په‌كه‌كه ئه‌نجامبدات نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی خۆی و هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه گوایه حكومه‌تی هه‌رێم یارمه‌تیی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌دات و به پڕوپاگه‌نده وه‌سفیكرد.
رۆژێك دوای ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له 27ی حوزه‌یران سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌س وه‌ر ده‌داته كاروباری ناوخۆی توركیا و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌بێت و ئامانجی ئێمه یه‌كخستنه‌وه‌ی گه‌لانی توركیایه نه‌ك تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.
له‌هه‌مان رۆژدا یاشار بیوك ئانت سه‌ركرده‌ی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاند:"له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا نزیكه‌ی 2800-3100 گه‌ریلای په‌ك هه‌ن كه ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ك حه‌شارگه‌یه‌ك به‌كاردێنن، بۆیه من زۆر به‌باشی ده‌زانم ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م گه‌ریلایانه كه بوونه‌ته‌هۆی پشێویی ئاسایشی ناوخۆی توركیا".
وتیشی:"گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی توركیا یارمه‌تی ده‌درێن". دوای رۆژێك له‌م لێدوانه‌ی یاشار بیوك ئانت شۆن ماكۆرماك وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی له‌و لێدوانه گرت و وتی:"ئێمه وه‌ك حكومه‌تی واشنتن به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هێرشكرنی سوپای توركیا نیین بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی كێشه‌ی په‌كه‌كه چاره‌سه‌رناكات و ته‌نها دیالۆگ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات."
وتیشی:"یاشار بیوك ئانت ده‌ڵێت په‌كه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی توركیا یارمه‌تی ده‌درێت به بێئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێبێت و ناوی هیچ وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بێنێت". 3ی ته‌ممووز سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند:"هێزه‌كانی سوپای توركیا 12 گوللـه هاوه‌نیان ئاڕاسته‌ی ناوچه‌یه‌كی نزیك گوندی نزدور كردووه كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه".
4ی ته‌ممووز مه‌سعود بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانیی یورۆ نیوس رایگه‌یاند:"گه‌ر توركیا هێرشی سه‌ربازیی بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه‌وه زۆر له‌وه به‌هێزتر به‌رپه‌رچی ده‌درێته‌وه كه چاوه‌ڕێی ده‌كات و گه‌ر توركیا هێرشی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عیراق ئه‌وا كاره‌ساتێكی گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات، ئه‌ویش به‌وه‌ی له‌كاتی به‌زاندنی سنووری هه‌رێم له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیاوه، نه حكومه‌تی هه‌رێم و نه حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ئه‌مه قبوڵناكه‌ن و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای توركیا رووده‌دات و به‌وه‌ش ئاسایشی ناوچه‌كه تێكده‌چێت و كاره‌ساتێك رووده‌دات.
5ی ته‌ممووز عه‌بدوڵا گویل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند:"گه‌ر سوپا به ره‌سمی داوای چوونه ناو هه‌رێمی كوردستان‌مان پێشكه‌شبكات ئه‌وا به بێ یه‌ك و دوو ده‌چینه ناو هه‌رێمی كوردستانی عیراق و په‌كه‌كه له‌ناوده‌به‌ین." ئه‌م لێدوانه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی سوپا و حكومه‌تی توركیا بێسه‌ره و به‌ره‌ییه‌كی زۆری تێدا ده‌بینرێت، چونكه یاشار بیوك ئانت سه‌ركرده‌ی ئه‌ركانی توركیا له چه‌ندین لێدوانی‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سوودێكی زۆری ده‌بێت له له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌دا و تائێستاش هیچ داوایه‌كی ره‌سمیی نه‌داوه‌ته حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره، حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ش هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌م داوایه‌ی سوپایه و تائێستا هیچ بڕیارێكی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ر نه‌كردووه.
نووسه‌ره توركه‌كان ئاوا ده‌بێژن
مه‌سه‌له‌ی هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لای نووسه‌رانی توركیا كه‌وتۆته باس و لێكۆڵینه‌وه و گه‌ر هه‌مووشیان نه‌بن ئه‌وا زۆربه‌یان هاوڕان له‌سه‌ر هێرشنه‌كردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
یاڤوز چێكیرگه كه یه‌كێكه له نووسه‌ره گه‌وره‌كانی توركیا له‌وتارێكدا له رۆژنامه‌ی حورییه‌ت بڵاویكردۆته‌وه نوسیویه‌تی" باكوری عیراق هه‌رچۆنێك ناو ببرێت تازه بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كورده‌كان و ساڵانێكی زۆر له شه‌ڕێكی نه‌ژادیدا له‌ژێر ده‌ستی عه‌ره‌به‌كان ده‌ریانهێناوه و سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه و به‌هۆیه‌وه دۆزی خۆیان به جیهان ناساندووه وزۆر رێز له‌م ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه‌ی خۆیان ده‌گرن و له‌مێژووشیاندا یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتووترین كاره‌كانیان، بۆیه كورده‌كان وا به‌ئاسانی رێگا به سوپای توركیا ناده‌ن هه‌رێمه‌كه‌یان ببه‌زێنێت و له‌سه‌ری دێنه جواب، كه ئه‌وكات شه‌ڕی توركیا ده‌بێته دوو شه‌ڕ یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و ئه‌وی تریان له‌گه‌ڵ كوردستانی عیراق.
چێكیرگه كه له وتاره‌كه‌یدا كورده‌كانی توركیای به خه‌وتوو له قه‌ڵه‌م داوه و ده‌ڵێت:" گه‌ربێت و توركیا سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببه‌زێنێت بێگومان كورده‌كان لێی بێده‌نگ نابن و لێی دێنه جواب كه له‌م كه‌ین و به‌ینه‌شدا دوور نییه كورده‌كانی توركیا به‌ئاگا بێنه‌وه و لایه‌نی كورده‌كانی عیراق بگرن و شۆرش به‌رپابكه‌ن، كه ئه‌مه‌شیان ئه‌وه‌نده‌ی تر توركیا بێهیوا ده‌كات". هه‌روه‌ها پێشی وایه توركیا مافی ئه‌وه‌ی نییه یه‌ك پارچه‌یی عیراق ببه‌زێنێت و به كارێكی بێعه‌قڵانه‌ی وه‌سفكردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه فیكره‌ت بیللا كه نووسه‌رێكی تره له وتارێكیدا له رۆژنامه‌ی میللییه‌تدا بڵاویكردۆته‌وه پێی وایه گه‌ر توركیا هێرشبكاته سه‌ر كوردستان ئه‌وا دوور نییه ئه‌مریكا لێی نه‌یه‌ته ده‌نگ و ده‌ڵێت:"ئایا توركیا شه‌ڕی ئه‌مریكای پێده‌كرێت؟" فیكره‌ت پێی وایه كه توركیا په‌كه‌كه‌ی كردۆته بیانوویه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه له‌ڕاستیدا مه‌به‌ستی گه‌وره‌تر له پشتی ئه‌م هێرشه‌وه ده‌بینرێت، له‌وانه هه‌وڵی توركیا بۆ دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی سه‌ربه‌خۆ و له‌ویش گرنگتر داگیركردنی كه‌ركوكه.
گیونه‌ری جیڤائۆغڵو یه‌كێكی تره له نووسه‌ره‌كان له وتاره‌كه‌یدا كه له سایتی حورییه‌ت بڵاویكردۆته‌وه نوسیویه‌تی" توركیا زۆر به لاواز ته‌ماشای كورده‌كانی عیراق ده‌كات، به‌ڵام نازانێت دوای هێرشكردنه سه‌ر كوردستان بێ دواكه‌وتن تاڵه‌بانی و بارزانی لێی راستده‌بنه‌وه و له‌وانیش گرنگتر و به‌هێزتر ئه‌مریكایه كه لێی راستده‌بێته‌وه و توركیاش بێجگه له زیانێكی زۆر هیچ قازانجێك به‌ده‌ست ناهێنێت. |
|
|