Print
 یه‌كێتی داوا له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ده‌كات سبه‌ینێ‌ به‌ جل و به‌رگی‌ مه‌ده‌نیه‌وه‌ بڕۆن بۆ هه‌ڵه‌بجه‌
Saturday, March 19, 2011
(سبه‌ی‌):
بڕیاره‌ سبه‌ینێ (چوارشه‌ممه‌)، یادی 23 هه‌مین كاره‌ساتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێته‌وه‌و یه‌كێتیش ده‌یه‌وێت یاده‌كه‌ بكات به‌ بۆنه‌یه‌كی حیزبی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان كراوه‌ به‌ جل و به‌رگی‌ مه‌ده‌نیه‌وه‌ به‌شداری‌ یاده‌كه‌ بكه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناو فه‌وجی به‌رگری‌ ده‌وروبه‌ری‌ سلێمانی‌، كه‌ ره‌مه‌زان دیكۆنی سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كات، به‌ (سبه‌ی‌)یان راگه‌یاند: له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ داواكراوه‌، سبه‌ینێ‌ (چوارشه‌ممه‌) هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ به‌رگری‌ میلی‌ و پاسه‌وانانی‌ نه‌وت و گاز، به‌ جل و به‌رگی‌ مه‌ده‌نیه‌وه‌ ئاماده‌ی‌ یاده‌كه‌ ببن.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌كرد: پێده‌چێت یاده‌كه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ بكرێت به‌ یادێكی حیزبی و تێیدا بانگه‌شه‌ بۆ یه‌كێتی بكرێت.
بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ یاده‌كه‌دا، جه‌ماوه‌ری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خۆپیشاندان بكات له‌ به‌رامبه‌ر نه‌بونی خزمه‌تگوزاری‌ و كه‌موكوڕیه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاویش پێشبینی ده‌كرێت كه‌سوكاری‌ قوربانیه‌كانی‌ كیمیاباران، له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌شداری‌ بكه‌ن، له‌لایه‌ن یه‌كێتیشه‌وه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ناو شاره‌كه‌ بڵاوه‌ی پێكراوه‌و فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یان پێدراوه‌ كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، هه‌وڵی‌ خۆپیشاندان، یاخود كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری‌ ده‌ده‌ن.
Sbeiy.com © 2007