Print
 سه‌راى ئازادی‌؛ پاش رێگری لێكردنی‌ له‌لایه‌ن بازگه‌كانی‌ پارتیه‌وه‌، گه‌نجێكی‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌ توركیاوه‌ گه‌یشته‌ ناو خۆپیشانده‌ران
Tuesday, March 22, 2011
(سبه‌ی‌):
به‌هۆی‌ رێگری‌ لێكردنی له‌لایه‌ن بازگه‌كانی‌ پارتیه‌وه‌، گه‌نجێكی‌ شاری‌ هه‌ولێر ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) به‌ فڕۆكه‌ له‌ رێگه‌ی‌ توركیاوه‌ گه‌شته‌ سه‌راى ئازادی‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ پشتیوانیكردن له‌ خۆپیشانده‌ران و ئاشكراشیكرد، چه‌ندین گه‌نجی دیكه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی‌ توركیاوه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ شاری‌ سلێمانی‌.
 ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر كه‌ به‌هۆی‌ مه‌ترسی‌ دروستبون له‌سه‌ر ژیانی‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێت، به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: به‌هۆی‌ ئه‌و رێگریانه‌ی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر لێمان ده‌كرێت، ناچاربوین له‌ رێگه‌ی‌ توركیاوه‌ خۆمان بگه‌یه‌نینه‌ شاری‌ سلێمانی‌.
وتیشی: ژماره‌یه‌ك گه‌نجی‌ دیكه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ رێگه‌ی‌ توركیاوه‌ به‌رێوه‌ن بۆ شاری‌ سلێمانی‌، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن و پیشتیوانیكردنی‌ خۆپیشانده‌ران.
له‌ قسه‌كانیدا ئه‌و گه‌نجه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا: ئه‌گه‌ر پارتی به‌م شێوه‌یه‌ی‌ ئێستا مامه‌ڵه‌ بكات، گه‌نجانی‌ هه‌ولێر به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر فراوان له‌ رێگه‌ی‌ توركیاوه‌، یاخود به‌ قاچاخ روده‌كه‌نه‌ شاری‌ سلێمانی‌ و به‌شداری‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌كه‌ن.

زمناكۆ ئیسماعیل
Sbeiy.com © 2007