Print
 به‌وێنه‌؛ چه‌کداره‌ دامامکداره‌کان له‌ که‌لار
Tuesday, March 22, 2011

(سبه‌ی):
فشاره‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر هاوڵاتیان و سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی ناوچه‌ جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌رده‌وامه‌و بۆ رێگریکردنیش له‌ خۆپیشاندان، چه‌کدارێکی زۆر به‌شێوه‌ی جیاواز له‌ قه‌زای که‌لار بڵاوکراونه‌ته‌وه‌.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاوڵاتیانی شاری که‌لار پێیانوایه‌، شاره‌که‌یان کراوه‌ته‌ مۆڵگه‌یه‌کی سه‌ربازی و داوا ده‌که‌ن، بارودۆخی شاره‌که‌ ئاسایی بکرێته‌وه‌و ئه‌و هێزه‌ی زۆره‌ی هێنراونه‌ته‌ ناوچه‌که،‌ که‌ به‌شی زۆریان دامامکدارن، نه‌هێڵدرێن.
ئه‌م وێنه‌یه‌ش به‌شێکی ئه‌و هێزه‌ دامامکدارانه‌یه‌ که‌ له‌ شاری که‌لاردا بڵاوکراونه‌ته‌وه‌و جێگری کراون، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌ ئه‌و چه‌کدارانه‌ له‌ به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی دا له‌و شاره‌ وێنه‌که‌یان گرتوه‌.

Sbeiy.com © 2007