Print
 سه‌رای‌ ئازادی‌؛ له‌سه‌ر داوای‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر، ئه‌یوب ره‌سوڵ مانگرتنه‌كه‌ی‌ ده‌شكێنێت
Tuesday, March 22, 2011

(سبه‌ی‌):
دوای‌ 23 رۆژ له‌ مانگرتن، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) له‌سه‌ر داوای‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ری‌ سه‌رای‌ ئازادی‌، ئه‌یوب ره‌سوڵ  كۆتایی به‌ مانگرتنه‌كه‌ی‌ بهێنێت.
له‌ لێدوانێكدا ئه‌یوب به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ رابوردودا چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات داوایان لێكردم مانگرتنه‌كه‌م بشكێنم، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ نه‌بوم.
وتیشی: ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داوای‌ سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ری‌ سه‌رای‌ ئازادی‌، بڕیارمدا مانگرتنه‌كه‌م، له‌ ژێر چاودێری پزیشكدا بشكێنم.

ئاكام ئه‌بوبه‌كر

Sbeiy.com © 2007