Print
 سه‌یدسادق؛ به‌هۆی‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و رۆژنامه‌نوسان، نزیكه‌ی‌ 10 سكاڵا له‌سه‌ر قایمقامی شاره‌كه‌ تۆماركرا
Tuesday, March 22, 2011

(سبه‌ی‌):
به‌هۆی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوس و هاوڵاتی سڤیل، له‌ گردبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی‌‌ رۆژی‌ (سێشه‌ممه‌) 15/3ی‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق، تا ئێستا نزیكه‌ی‌ 10 سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر قایمقامی ئه‌و شاره‌ تۆماركراوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سالار مه‌حمود، رۆژنامه‌نوس و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌ستدرێژی‌ كرایه‌ سه‌ر به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی‌ قایمقام به‌رپرسه‌ له‌ یه‌كه‌ ئیداریه‌كان، له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌ستدرێژیان كرایه‌ سه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی‌ دو رۆژی‌ رابوردو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشه‌وه‌، له‌ دادگای‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق نزیكه‌ی‌ 10 سكاڵا له‌سه‌ر قایمقامی شاره‌كه‌ تۆماركراوه‌.

 

Sbeiy.com © 2007