|
كه‌لار؛ گروپی 25ی شوبات و جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر، له قه‌ڵای شێروانه ئاگری جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه |
Wednesday, March 23, 2011 |
(سبه‌ی):
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، گروپی 25ی شوبات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خۆپیشانده‌ران، له قه‌ڵای شێروانه ئاگری نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین: به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان رێگه ناده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه له ناو بازاڕی كه‌لاردا جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر یاده‌كه بكه‌نه‌وه، بڕیاردراوه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له قه‌ڵای شێروانه یادی نه‌ورۆز بكرێته‌وه.
وتیشی: گروپی 25ی شوبات و جه‌ماوه‌ری كه‌لار، بڕیاریانداوه له قه‌ڵای شێروانه درێژه به خۆپیشاندانه‌كانیان بده‌ن له رۆژانی داهاتودا. |
|
|