|
سه‌رای ئازادی؛ ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌دالیای زیوینی رێزلێنانی به‌خشیه باوكی شه‌هید (سوركێو و گه‌رمیان) |
Wednesday, March 23, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌هۆی به‌رده‌وامیان له خۆپیشاندانه‌كان و پشتیوانیان له جه‌ماوه‌ر، مه‌دالیای زیوینی رێزلێنان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادیه‌وه به‌خشرایه باوكی هه‌ردو شه‌هید ( سوركێو زاهیر و گه‌رمیان ئه‌حمه‌د).
له لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی)، زاهیر قادر، باوكی شه‌هید سوركێو رایگه‌یاند: شانازی ده‌كه‌م به‌و مه‌دالیای رێزلێنانه كه له مه‌یدانی ئازادی به من به‌خشرا، ئه‌و مه‌دالیایه لای من زۆر گه‌وره‌تره له سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم و پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌حمه‌د سابیر، باوكی شه‌هید گه‌رمیان، سه‌باره‌ت به به‌خشینی مه‌دالیای رێزلێنانی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌را ، وتی: دوای به‌خشینی ئه‌و مه‌دالیایه پێم، دڵم زۆر خۆشه‌و هه‌ستناكه‌م گه‌رمیان شه‌هید بوه، داواش ده‌كه‌م به‌رپرسانی لقی 19ی پارتی ده‌ستگیربكرێن كه ده‌ستیان هه‌بوه له شه‌هیدكردنی كورهكهمدا.
وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی داوای یاساییم له‌سه‌ر تۆماركردون، ته‌نها چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریهم، به‌ڵام به‌رپرسان تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه.
هه‌ر له میانی به‌ڕێوه‌چونی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی كاروان كه‌ریم محه‌مه‌د، وه‌ك پاسه‌وانی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێك له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان خۆی ناساند‌و له وته‌یه‌كدا پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشانده‌ران راگه‌یاند.
بێستون محه‌مه‌د
|
|
|