|
هه‌ڵه‌بجه؛ هێزێكی چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ر جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر |
Wednesday, March 23, 2011 |
(سبه‌ی):
به مه‌به‌ستی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هیزێكی چه‌كداره‌وه هێرشكراوه‌ته‌وه خۆپیشانده‌ران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی له ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ده‌ستمان گه‌شتوه، له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه چه‌كداره‌وه ته‌قه كراوه‌و دهنگوباسی برینداربونی چه‌ند خۆپیشانده‌رێك هه‌یه.
هاوكات هه‌ر ئه‌و هێزه چه‌كداره، هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر چه‌ندین رۆژنامه‌نوس و پێداویستیه‌كانیان تێكشكاندوه.
ئارام نه‌جیم
|
|
|