Print
 راگه‌یه‌ندراوێك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ سه‌رای‌ ئازادییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكوتینه‌ سه‌ر شوێنی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ شه‌وی‌ رابوردودا
Wednesday, March 23, 2011

(سبه‌ی‌):
ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ له‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌مو هه‌وڵ‌و پیلانێكی‌ هه‌ر لایه‌نێكی‌ سیاسیی‌و كه‌سانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاسا ناتوانێت كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر حه‌ماسه‌ت ‌و كپكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ دابنێت كه‌ له‌  هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ سه‌ر رێگا كه‌وتوه‌، تا ئه‌وكاته‌ی‌ هه‌نگاوی‌ جدی‌ نه‌نرێت بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ناڕازی‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.
له‌م روه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ هه‌مو لایه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ شه‌وی‌ رابردو سه‌عات 10:00، چه‌ند كه‌سێكی‌ نه‌ناسراو دور له‌ هه‌مو پێوه‌رێكی‌ ئه‌خلاقی‌ هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر شوێنی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ له‌ سلێمانی‌ بۆئه‌وه‌ی‌ مه‌رامه‌ قێزه‌ونانه‌كانی‌ خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن.
لێره‌وه‌ جارێكیتر دوپاتی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌پرسیارێتی‌ پاراستنی‌ سه‌لامه‌تی‌ ژیانی‌ خۆپیشانده‌ران‌و هاوڵاتیان له‌ ئه‌ستۆی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشه‌‌و داواكارین كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ورد له‌م روداوه‌ ئه‌نجامبدرێت و كه‌سانی‌ به‌رپرس له‌و كاره‌ نه‌خوازراوه‌ ده‌ستگیر بكرێن‌و ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیش بۆ رای گشتی‌ ئاشكرا بكرێت.

ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌
22/3/2011

Sbeiy.com © 2007