|
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی وه‌ڵامی په‌رله‌مانی كوردستانی دایه‌وه |
Wednesday, March 23, 2011 |
(سبه‌ی):
بۆ/ به‌ڕێز په‌رله‌مانی كوردستان-لیژنه‌ی دایه‌لۆگی نیشتیمانی
بابه‌ت/ وه‌ڵامی میوانداری
وێڕای سڵاو،
پاش ده‌رچونی راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنهكانتان له باره‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران له رێكه‌وتی 16/03/ 2011 و داوه‌تنامه‌كه‌ی به‌ڕێزتان بۆ ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی له 20/03/2011 بۆ ئاماده‌بون له په‌رله‌مان، به پێویستمان زانی ئه‌م وه‌ڵام و چه‌ند سه‌رنجه بخه‌ینه به‌ر چاوتان.
ئێمه به سوپاسه‌وه پێتان راده‌گه‌یه‌نین كه هه‌میشه پێشوازی له دایه‌لۆگ ده‌كه‌ین و جێبه‌جێكردنی داواكاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خۆپیشانده‌ران پێویستی به دایه‌لۆگێكی نیشتمانی درێژخایه‌ن و پلان بۆداڕێژراو هه‌یه به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی كۆده‌نگیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه، له‌م روه‌وه ئێمه هیچ لاریمان نیه بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن. هه‌روه‌ها ئه‌م داوه‌تنامه‌یه وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك بۆ خۆپیشانده‌ران سه‌یرده‌كه‌ین كه به هه‌ند وه‌رگرتنی خاڵی یه‌كه‌می داواكاریه ههنوكهییهكانمانه.
سه‌رباری ئه‌م راستیانه، گرنگه ئاماژه به‌وه بده‌ین كه له ئهجێنداكهی به‌ڕێزتاندا حه‌وت ته‌وه‌ر دیاریكراون كه سه‌رجه‌میان له داواكاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كانن. له‌م روه‌وه پێتان راده‌گه‌یه‌نین:
1. له‌ڕوی كاته‌وه، له‌ئێستادا ئه‌نجومه‌نی كاتی پاراستنی هێمنی و روی شارستنیانهی خۆپیشاندانه‌كان و به دیهێنانی داواكاریه هه‌نوكه‌یه‌كان به ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی خۆی ده‌زانێت وه داخڵبون به ههرپرۆسهیهكی دیالۆگ پێش به‌دیهێنانی داواكارییه هه‌نوكه‌ییه‌كان به مه‌ترسی ده‌زانین له‌سه‌ر ئه‌رك و روَڵی ئه‌نجومه‌ن و له‌ده‌ستدانی رێڕه‌وی ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان.
لیژنه‌كه‌تان ماوه‌ی 20 رۆژی ته‌رخانكردوه بۆ خاڵه‌كانی ژماره (1 و2و4و5و8و11و16) له داواكارییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له فه‌رمانه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هاتوه. ئێمه پێشنیاری ئه‌وه بۆ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه له روی ئه‌وله‌ویه‌تی كات و داواكاریهكانهوه له ئێستادا كاتی به‌جێهێنانی داواكارییه ههنوكهیهكانه. هه‌روه‌ها گرنگه وه‌بیرتان بهێنینه‌وه كه زیاد له 25 رۆژه ئه‌و داواكاریانه دراون به هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام نه‌توانراوه له روی پراكتیكیه‌وه هیچ یه‌ك له داواكارییه ههنوكیهكان جێبه‌جێبكرێن،چ جای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 20 رۆژدا ده‌رئه‌نجامێك له‌مه‌ڕ داواكارییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان به‌دیبێت!؟
2. له روی نوێنه‌رایه‌تیه‌وه، ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی كاتی هه‌میشه جه‌ختمان كردۆته‌وه كه ئه‌وه شه‌قامه ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر سیفهتێكمان هه‌بێت هه‌ر تاكێكمان جه‌ماوه‌ری خۆپیشاندهرین. له ئاستێكی دیكه‌دا، ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌ن كار له سه‌ر دروستكردنی متمانه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانی كوردستان، و به تایبه‌تی قوربانیانی تاوانه‌كانی مانگی دو و خێزانی شه‌هیدان.
وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌تی یاسایی و دیموكراتیانه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری شه‌رعی خۆپیشانده‌ران بێینه قۆناغی گفتوگۆوه و بیروڕاكانمان ره‌وایه‌تی یاسایی به‌ناوی خۆپیشانددهرانهوه هه‌بێت له‌م كاته‌دا ئه‌سته‌مه، له به‌ر ئه‌وه له‌م قۆناغه‌دا به هه‌مو پێوه‌رێكی عه‌قڵانی و سیاسی ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كات به ته‌نها داواكارییه ههنوكهیهكانه و به‌ته‌نها به‌دیهێنانی ئه‌و داواكارییانه كلیلی هێمنكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و رێخۆشكه‌ره له‌به‌رده‌م هێنانه‌كایه‌ی دۆخێك كه خۆپیشانده‌ران نوێنه‌رانی ره‌وای خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌مه‌ڕ داواكارییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان.
ئێمه كاتێك ده‌توانین بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ین و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیه‌كان به فه‌رمی دانیشتن بكه‌ین كه دڵنیا بین له‌وه‌ی توانیومانه ئه‌و متمانه‌یه دروستبكه‌ین، ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه به‌بێ هه‌نگاونانی عه‌مه‌لی له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانه‌وه بۆ دادگایكردنی تاوانباران، لابردنی ئابڵوقه‌ی سه‌ربازی و باری نائاسایی سه‌ر شار‌و شارۆچكه‌كان،و گواستنه‌وه‌ی باره‌گای چه‌كداری حیزب و هێزه چه‌كداره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كان. له كاتی نوسینی ئه‌م نامه‌یه‌دا خۆپیشانده‌ران له هه‌ڵه‌بجه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و چه‌نده‌ها بریندار هه‌یه، ئه‌مه ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌سته‌ڵاته پاش 31 رۆژ له خۆپیشاندان به هه‌مان میتۆدی سه‌ربازی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ر و كرژیهكان ده‌كات.
له دیدی ئێمه‌وه، ئێوه وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانن له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا رۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕن له فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به مه‌به‌ستی هه‌رچی زوه جێبه‌جێكردنی داواكاریه هه‌نوكه‌ییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، له به‌رئه‌وه به باشی ده‌زانین قۆناغی گفتوگۆ له سه‌ر داواكاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كان له سه‌ر ئاستی نیشتمانی بخرێته پاش جێبه‌جێكردنی داواكاریه هه‌نوكه‌ییه‌كان. له‌گه‌ڵ رێزماندا.
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی
22\3\2011 |
|
|