|
هه‌ڵه‌بجه؛ خۆپیشاندان به‌رده‌وامی ده‌بێت و داوای دورخستنه‌وه‌ی قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ده‌کرێت |
Wednesday, March 23, 2011 |
(سبه‌ی):
پاش خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی دوێنێی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و هێرشی چه‌کداری بۆ سه‌ر هاوڵاتیان، بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامبدرێت.
یه‌کێک له رێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه بڕیاریانداوه به‌رده‌وامی به خۆپیشاندانه‌کانیان بده‌ن و به‌رامبه‌ر ئه‌و ناهه‌قییانه‌ی له دژیان ده‌کرێت، بێده‌نگ نه‌بن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پاش ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌که‌ی دوێنێ (سێشه‌ممه)دا به‌هۆی هێرشی چه‌کدارییه‌وه بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی بونه قوربانی، خه‌ڵک له ئاست ئه‌و پێشێلکارییانه بێده‌نگ نابن و به‌رده‌وام ده‌بن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی.
رونیشیکرده‌وه، گروپ و که‌مپینێکیان پێکهێناوه به مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که له قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه له کاره‌کانیان و هاوڵاتیان، ئه‌وان به به‌رپرسیاری روداوه‌که‌ی دوێنێ داده‌نێن.
ئارام نه‌جیم |
|
|