Print
 هه‌ڵه‌بجه‌؛ به‌ به‌شداری‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئۆپۆزسیۆن، خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه‌
Thursday, March 24, 2011
(سبه‌ی‌):
دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ به‌شداری‌ جه‌ماوه‌ری‌ شاره‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا له‌ په‌نای‌ داوای‌ چاكسازی ریشه‌یی له‌ سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی‌ ئیداری‌ و دارایی، خۆپیشانده‌ران داوای‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ قایمقامی شاره‌كه‌یان و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیس ده‌كه‌ن به‌هۆی‌ رێگرتنیان له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ و به‌كارهێنانی‌ توندوتیژی‌ له‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران.
دوێنێ‌ (سێشه‌ممه)‌ له‌كاتی‌ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌ ناو بازاڕی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ته‌قه‌یان له‌ جه‌ماوه‌ر كردو له‌ ئه‌نجامدا پۆلیسێكی به‌رگری‌ شارستانی‌ كوژراو ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سڤیل و چه‌ند پێشمه‌رگه‌و پۆلیسێكی دیكه‌ش برینداربون.

ئارام نه‌جیم
Sbeiy.com © 2007