|
په‌یامی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی بۆ خۆپیشانده‌رانی هه‌ڵه‌بجه |
Saturday, March 26, 2011 |
هاوڕێیانم، هاوسۆزانم هاونیشتمانیانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی چه‌ند جار بریندار كرا‌و
سڵاوی خۆڕاگریتان لێبێت...
ده‌بوایه ئێمه له 16/3 له‌گه‌ڵ ئێوه یاده كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵ‌شبجه‌مان بكردایه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ئه‌و بۆنه‌یه‌ی به حیزبی كرد له به‌ر ئه‌وه ئێمه له مه‌یدانی ئازادی له سلێمانی ئه‌و یاده‌مان كرده‌وه.
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین بۆ خێزانی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان و شه‌هیدانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، كاكه سه‌ركار و كاكه عه‌لی كه ئه‌گه‌ر زوڵم و سته‌می ئه‌وان نه‌بوایه دور نه‌بو ئێستا له نێو رابه‌رانی ئێمه‌دا بونایه.
ئێمه پێتان راده‌گه‌یه‌نین كه ئاشناین به سیناریۆ نه‌زۆكه‌كانی ده‌سه‌ڵات له به‌كارهێنانی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كوردستان له خێزان و عه‌شیره‌ته‌كانی بۆ به گژدا یه‌كتر بردنی ئه‌ندامانیان هاوشێوه‌ی ناردنی چه‌قۆ كێشه‌كانیان بۆ نێو ریزی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز له پێناو دروستكردنی پشێویی و توندوتیژی.
خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی هه‌ڵه‌بجه...
ته‌نها ئه‌زمونی مێژویی ئه‌م شاره به‌سه بۆ روایه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان له لایه‌ك و بۆ به خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و فۆرمی حوكمڕانێتی حیزبی له كوردستاندا له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردودا.
هه‌ر كات ئێوه هاتنه سه‌ر شه‌قام واته كوردستان خرۆشاوه، ئێوه و گه‌رمیان ئه‌و سومبوله نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ئێمه‌ین كه ده‌بێت له ده‌ستی بێباكی و غه‌مساردی و پاره پێپه‌یداكردن وخیانه‌ت به‌رامبه‌ر كردن بیانپرێزین.
ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ی رژانده سه‌ر شه‌قامه‌كان بریتی بو له هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و حسی عه‌داله‌ت، دروشمی سه‌ره‌كی ئه‌م بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه بریتیه له‌وه‌ی كه ئیدی رشتنی خوێنی مرۆڤی كورد به ده‌ستی كورد هێڵی سوره‌و هیچ هێزێك كه خۆی به نیشتمانپه‌روه‌ر بزانێت بۆی نیه تێیپه‌ڕێنێت. ئێمه‌ی هاونیشتمانیانی كوردستان به یه‌كدی‌نگ به به‌رزی به‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ڵێن تا ئێره‌و به‌س!
چه‌نده‌ها ساڵه ئێوه گه‌مه به كه‌رامه‌تی مرۆیی ئێمه ده‌كه‌ن.... خاك و مرۆڤ و ره‌مزو شاخ و ره‌نگی ئاڵا‌و ته‌نانه‌ت چه‌مكه‌كانیشمان دابه‌شده‌كه‌ن. ئێمه خه‌ڵكی خرۆشاوی كوردستان هاتوین سنورێك بۆ ئه‌م بێڕێزی كردنه دابنێین و به هه‌موان كاربكه‌ین بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و تاوانه‌كانی چه‌ند ساڵه‌ی ئێوه. ئێوه به هۆی سیاسه‌تی سه‌ركوت له ناوه‌وه و سازش له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه، گه‌نجانمانتان توشی قه‌یرانی شوناس كردوه‌و له ده‌ریشه‌وه پرسیارتان له سه‌ر ره‌وایه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌یمان دروستكردوه. ئێمه‌ی هاونیشتمانیانی كوردستان رژاوینه‌ته سه‌ر شه‌قام تا كۆتایه به قه‌یرانی شوناس بهێنین و ئه‌و نیشانه‌ی پرسیاره لابه‌رین كه به هۆی هه‌ڵوێسته نا سیاسیه‌كانی ئێوه‌وه له سه‌رمان دانراوه...ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌روه‌ر بژین و هه‌موان پێكه‌وه داكۆكی له مافه ره‌واكانی خۆمان بكه‌ین، له ده‌ره‌وه‌ی موزایه‌داتی سیاسی و هێنانی هێزی ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر خاكمان و به تاڵانفرۆشكردن و بردنی سامانی مادی و مه‌عنه‌ویمان.
ئێستا پاش 35 رۆژ له خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی كوردستان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌یتوانیوه فه‌رمانی یاسا به سه‌ر تاوانباراندا جێبه‌جێبكات....پاش ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران كران ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه رام بو نه سه‌رسام، نه‌ك هێنده به‌ڵكو تا ئێستا به‌رده‌وامه له كرداره دژ به یاساییه‌كانی و پشتبه‌ستو به پیلانگێڕی و رق و دوژمنكاری به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان.
به‌رز و به‌ڕێز بێت یه‌كڕیزی به‌ره‌ی گه‌ل.
ناسك قادر
24/03/2011
|
|
|