Print
 خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه‌
Saturday, March 26, 2011


(سبه‌ی):
هاوشێوه‌ی رۆژانی رابوردو، به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ هاوڵاتیان، خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه‌.
له‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی)ه‌وه‌ کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ مه‌یدانی (شه‌هید گه‌رمیان) ده‌ستیپێکرده‌وه‌و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانی شاری چه‌مچه‌ماڵ و په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزیسیۆن به‌شدارن تیایدا.
وه‌ک ته‌واوی خۆپیشانده‌رانی ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش، خۆپیشانده‌رانی چه‌مچه‌ماڵ داوای جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانیان ده‌که‌ن، که‌ به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران کردوه‌و ئه‌وانه‌شی فه‌رمانیان پێکردون، یه‌کێکه‌ له‌ داوا سه‌ره‌کییه‌کانیان.

ئاری لوقمان

Sbeiy.com © 2007