Print
 چین و توێژه‌كانی‌ رواندزو دۆڵی‌ ئاكۆیان: پشتگیری‌ خۆپیشاندانه‌کانی سه‌رای‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ و شاره‌كانی‌ تر ده‌که‌ین
Saturday, March 26, 2011

(سبه‌ی):
له‌ درێژه‌ی پاڵپشتی هاوڵاتیان بۆ خۆپیشانده‌رانی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانی رواندزو دۆڵی‌ ئاكۆیان پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران دوپات ده‌که‌نه‌وه‌.
له‌ نامه‌یه‌کی چین وتوێژه‌كانی‌ قه‌زای‌ ڕواندزو دۆڵی‌ ئاكۆیان که‌ وێنه‌یه‌کی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه‌، تیایدا هاتوه‌: ئێمه‌ پشتگیری‌ و پشتیوانی‌ ته‌واوی‌ خۆمان بۆ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كانی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ و شاره‌كانی‌ تر ده‌رده‌بڕین، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ژێر فشاری‌ ده‌سه‌ڵات دا ناتوانین خۆپیشاندانی‌ هێمنانه‌ ئه‌نجام بده‌ین.
ئه‌وه‌شیان نوسیوه‌: "مه‌یدانی‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ شوێنی‌ حه‌ق و ڕاستیه‌كانه‌ ڕیسواكردنی‌ گه‌نده‌ڵكارانه‌، دڵمان له‌گه‌ڵ دڵتاندایه‌ تا دوا هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی‌ ئازاو دلێرداین، ده‌ستان له‌داواكان هه‌ڵمه‌گرن، چونكه‌ له ‌لوتكه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه‌".

ده‌قی نامه‌که‌
بۆ/به‌ڕێزانی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ سلێمانی‌
ب/پشتگیری‌
هاونیشتیمانانی تێكۆشه‌ری‌ ئازادی‌ خوازانی‌ كوردستان، ئێمه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵێك چین وتوێژه‌كانی‌ قه‌زای‌ ڕواندزو دۆڵی‌ ئاكۆیان پشتگیری‌ و پشتیوانی‌ ته‌واوی‌ خۆمان بۆ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كانی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ و شاره‌كانی‌ تر ده‌رده‌بڕین، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ژێر فشاری‌ ده‌سه‌ڵات دا ناتوانین خۆپیشاندانی‌ هێمنانه‌ ئه‌نجام بده‌ین.
بڕواتان بێت له‌دوری‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ كه‌ شوێنی‌ حه‌ق و ڕاستیه‌كانه‌ ڕیسواكردنی‌ گه‌نده‌ڵكارانه‌، دڵمان له‌گه‌ڵ دڵتاندایه‌ تا دوا هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی‌ ئازاو دلێرداین، ده‌ستان له‌داواكان هه‌ڵمه‌گرن، چونكه‌ له ‌لوتكه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه‌، هیوای‌ به‌رده‌وامی و خۆڕاگریتان بۆ ده‌خوازین، هیوادارین هیچ سیناریۆیه‌كی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ شكستخواردوو ساردتان نه‌كاته‌وه‌.
له‌ خودای‌ گه‌وره ‌داواكارین سه‌بووری‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هیده‌كان بدات و به‌ به‌هه‌شتیان شاد بكات، هیوای‌ سه‌لامه‌تی‌ بۆ برینداره‌كانی رێگای‌ ئازادی‌ كوردستان ده‌خوازین، سه‌ركه‌وتن بۆ گشت لایه‌ك.
 
كۆمه‌ڵێك چین وتوێژه‌كانی‌ قه‌زای‌ ڕواندزو دۆڵی‌ ئاكۆیان
    24-3-2011

تێبینی:
ناوه‌کان لای (سبه‌ی) پارێزراوه‌.

Sbeiy.com © 2007