|
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی: رۆژی 28ی ئازار ده‌كه‌ینه "رۆژی ماته‌مینی" بۆ شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان |
Thursday, March 31, 2011 |
(سبه‌ی):
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی رایگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی دوای گفتوگۆ و راوێژكردن له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان له رۆژانی 17 ورۆژانی دواتردا، رایده‌گه‌یه‌نین كه كاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ رۆژی 28ی ئازار ده‌كه‌ینه "رۆژی ماته‌مینی" بۆ شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی تێداهاتوه: "له‌م رۆژه‌دا خیزان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وتار و وته‌كانیان پیشكه‌ش ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به‌پێداگری له‌سه‌ر خواسته‌كانی خۆپیشاندان كه ئه‌و شه‌هیدانه گیانیان له‌پیناو به‌ختكرد رێز له یادی ئه‌و شه‌هیده ئازیزانه‌مان ده‌گرین و به‌ڵێن دوپات ده‌كه‌ینه‌وه تا گرتن و به‌دادگا گه‌یاندنی تاوانبارن و بردنه ده‌ره‌وه‌ی مقه‌ری چه‌كدار له‌ناوشاره‌كان و لابردنی ئابڵوقه‌ی سه‌ربازی سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین له خۆپیشاندانه‌كانمان".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یاندنێك له ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادیه‌وه:
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان
مه‌یدانه‌كانی ئازادی كوردستان
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی دوای گفتوگۆ و راوێژكردن له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان له رۆژانی 17 ورۆژانی دواتردا، رایده‌گه‌یه‌نین كه كاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ رۆژی 28ی ئازار ده‌كه‌ینه "رۆژی ماته‌مینی" بۆ شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان.
له‌م رۆژه‌دا خیزان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وتار و وته‌كانیان پیشكه‌ش ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به‌پێداگری له‌سه‌ر خواسته‌كانی خۆپیشاندان كه ئه‌و شه‌هیدانه گیانیان له‌پیناو به‌ختكرد رێز له یادی ئه‌و شه‌هیده ئازیزانه‌مان ده‌گرین و به‌ڵێن دوپات ده‌كه‌ینه‌وه تا گرتن و به‌دادگا گه‌یاندنی تاوانبارن و بردنه ده‌ره‌وه‌ی مقه‌ری چه‌كدار له‌ناوشاره‌كان و لابردنی ئابڵوقه‌ی سه‌ربازی سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین له خۆپیشاندانه‌كانمان.
داوا له هه‌مو جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كه‌ین له‌م رۆژه‌دا به‌شداری فراوان بكه‌ن و جارێكی تر ئه‌و په‌یامه جه‌ماوه‌ریه به‌ده‌سه‌ڵاتداران بده‌ینه‌وه، كه درێژه به‌خه‌باتی شه‌هیدان ده‌ده‌ین. به‌شداریتان له‌و رۆژه‌دا مانای به‌رز راگرتنی گیانی پاكی شه‌هیدانه.
ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی
26/03/2011 |
|
|