|
بالیسان؛ مامۆستایان و خوێندكاران و گه‌نجان پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌رانی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم راگه‌یاند |
Thursday, March 31, 2011 |
(سبه‌ی):
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه، مامۆستایان و خوێندكاران و گه‌نجانی ناحیه‌ی بالیسان و ده‌وروبه‌ری، پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌رانی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم ده‌ربڕیوه‌و رایانگه‌یاندوه: له‌به‌ر خه‌مخۆری و به‌په‌رۆش بونمان بۆ كوردستان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌ڕه‌نج و ماندوبون و هه‌زاران شه‌هید هاتۆته بونیادنان، ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ هه‌مو ئه‌و ده‌نگه دلێرانه‌ی داوای چاكسازی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی ده‌كه‌ن.
هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه: له‌پێناو ئه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و بالیسان و شێخ وه‌سانان و شه‌هیدانی تر به‌فیڕۆ نه‌ڕوات، ئاماده‌ین له هه‌مو كاتێكدا خه‌بات بكه‌ین و هه‌وڵی جدی بده‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و كوردستانێكی پڕ له‌عه‌داله‌ت و دیموكراسی و حكومڕانیهك، كه له خه‌می هه‌مو تاكێكی ئه‌م وڵاته‌دا بێت به‌بێ جیاوازی.
داواشیانكردوه، سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌كێتی تازوه ده‌ست به چاكسازی و بونیادنانه‌وه‌ی سیسته‌می حكومڕانی له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتویی و دادپه‌روه‌ری بكه‌ن و به ده‌م داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ره‌وه بێن. |
|
|