Print
 كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر و گه‌نجی هه‌ورامان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پشتیوانی‌ خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ری‌ هه‌رێم راگه‌یاند
Thursday, March 31, 2011
(سبه‌ی‌):
له‌ درێژه‌ی‌ پشتیوانی‌ و پشتگیری‌ له‌ خۆپیشانده‌رانی شارو شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و داواكاریه‌كانیان، له‌ راگه‌یاندنێكدا كۆمه‌ڵێك رۆشنبیرو گه‌نجانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان، پشتیوانی‌ خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ری‌ هه‌رێم راگه‌یاندوه‌.
له‌ راگه‌یاندنه‌كه‌یاندا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ (سبه‌ی‌) نێردراوه‌، رۆشنبیران و گه‌نجانی‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌: ئێمه وه‌ک لاوان و روشنبیرانی رۆژهه‌لاتی کوردستان له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان، وه ک ئه‌ركێکی نه‌ته‌وایه‌تی پیشتوانی خۆمان بۆ خۆپیشانده‌رانی‌ سه‌رای ئازادی ده‌رده‌بڕین و هیوادارین خواست و داواكاریه‌كانیان بۆ ئازادی‌ و بنبڕكردنی دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ به‌ ئامانجی خۆی‌ بگات و ببێته‌ هۆی‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی‌ كوردستان.
هاوكات داوایانكردوه‌: خۆپیشانده‌رانی شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان، به‌رده‌وام بن له‌ خۆپیشاندان تا ئه‌وكاته‌ی‌ سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ‌ ده‌‌كرێت.
Sbeiy.com © 2007