|
فاروق ره‌فیق: یه‌کێتی و پارتی قوربانییه‌کانیشیان دابه‌شکردوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری پێ تۆمار بكه‌ن |
Monday, April 4, 2011 |
(سبه‌ی):
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، که توانیویانه له ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕه په‌ڕۆ، یادی قوربانییه‌کانی روداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێم بکه‌نه‌وه.
د. فاروق ره‌فیق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی له لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: به‌پێویستمانزانی که یادکردنه‌وه‌یه‌کی شایسته بۆ قوربانیانی روداوه‌کانی 17ی شوبات و رۆژانی دواتری شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ینه‌وه، ئه‌م یاده حیزبی نیه له‌سه‌رای ئازادی، به‌پێچه‌وانه‌ی یاده‌كانی ئه‌وانه‌وه، چونكه ده‌سه‌ڵات هه‌مو شتێكیان به‌حیزبی كردوه.
ئه‌وه‌شی وت: بۆ یه‌كه‌مجار یادێكی قوربانیه‌كانمان كرده‌وه به شێوه‌یه‌كی زۆر نیشتیمانیانه و مه‌ده‌نیانه، له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب و حوكڕانیهكهیان، له ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕه په‌ڕۆ، له‌م سه‌رای ئازادییه‌دا مه‌ده‌نیه‌ت له‌دایك ده‌بێت، چونكه یاده‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا و شه‌ڕه په‌ڕۆ بو، خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانیش ده‌ستخۆشیان لێكردوین.
فاروق ره‌فیق ئه‌وه‌شی خستهبڕو: یه‌کێتی و پارتی هه‌روه‌ك چۆن سامانی وڵاتیان دابه‌شكرد، ئاوه‌هاش قوربانیه‌كانیان دابه‌شكرد، ئه‌م دابه‌شكردنه‌ش بۆ ئه‌وه بو حوكمی پێبكه‌ن و سه‌روه‌ری پێ تۆمار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حوکمه گه‌نده‌ڵ و سته‌مكاره‌ی بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی به‌ره‌و پێشچونی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی وتی: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كۆكردۆته‌وه له سه‌رای ئازادی داواكاریی خۆپیشانده‌رانه، ئه‌م یادهشمان بۆ ئه‌وه بو جارێكی تر قوربانییه‌كان تێكه‌ڵ بهداواكارییهكان بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش سوربونی ئێمه‌یه له‌سه‌ر داوكارییهكانمان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه وه‌ڵام ناداته‌وه، ده‌بێت بهپهڵهیهكی ره‌ش بهناوچهوانیهوه، هه‌رچه‌نده وه‌ڵامی داوكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئیراده‌ی هاونیشتیمانیان له گه‌شه‌كردندایه". |
|
|