Print
 که‌لار؛ رۆژی (پێنجشه‌ممه‌) خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ریی به‌ به‌شداری چین و توێژه‌کانی گه‌رمیان سازده‌کرێت
Monday, April 4, 2011
(سبه‌ی):
سه‌پاندنی باری نائاسایی رانه‌گه‌یه‌ندراو و بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزێکی زۆر له‌ گه‌رمیان و شاری که‌لار به‌تایبه‌تی به‌رده‌وامه‌، وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییش بڕیاره‌ سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه‌) خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ریی له‌ که‌لار به‌ڕێوه‌بچێت.
تا دێت ناڕه‌زایی هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر ئه‌و باره‌ نائاساییه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌ی گه‌رمیاندا سه‌پێنراوه‌ زیاتر ده‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شداو به‌پێی لێدوانی رێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که‌، سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه)‌ سه‌عات 3ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ له‌ ته‌نیشت یاریگای‌ كه‌لار، خۆپیشاندانێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌ به‌رفراوان به ‌شێوه‌یه‌كی‌ هێمنانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شکردوه‌، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ هێمنانه‌یه‌، ئاماده‌كاری‌ ته‌واویان کردوه‌و به‌شێكی‌ زۆریش له‌گه‌نجان و هاوڵاتیان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌رمیان ئاماده‌یی‌ خۆیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ به‌شداری‌ كردن له‌و خۆپیشاندانه‌دا. هاوکات ده‌سته‌ی‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ چالاكیه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا داوای ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێکردنی چه‌ند خاڵێکیان کردبو له‌وانه‌؛ هه‌ڵگرتنی‌ باری‌ نائاسایی رانه‌گه‌یه‌ندراو له‌گه‌رمیان و چاكسازی‌ ریشه‌یی له‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیانداو دادگاییكردنی‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ 25 شوبات دا ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردبو.
Sbeiy.com © 2007