Print
 زانكۆی‌ سلێمانی‌؛ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ فه‌سڵكردن له‌و خوێندكارانه‌ ده‌كرێت له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا به‌شدارن
Monday, April 4, 2011
(سبه‌ی‌):
به‌هۆی‌ به‌شداریكردنیان له‌ خۆپیشاندان و چالاكییه‌كانی‌ ناو زانكۆی‌ سلێمانی‌، نزیكه‌ی‌ 38 خوێندكاری‌ ئه‌و زانكۆیه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ كارگێریه‌وه‌ غیاب دراون و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ فه‌سڵكردنیان لێكراوه‌.
یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ گروپی‌ زانكۆ، كه‌ ناوی‌ له‌ ناو خوێندكاره‌ غیابه‌كاندایه‌و نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرابكرێت، به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌ رێگه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ زانكۆوه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌هۆی‌ غیاباته‌وه‌ فه‌سڵده‌كرێین.
وتیشی‌: ئه‌ندامێكی ده‌سته‌كه‌‌ پێی وتین، ئه‌و خوێندكارانه‌ی‌ له‌ 17ی‌ شوباته‌وه‌ به‌شداری‌ خۆپیشاندان و چالاكیه‌كانی‌ ناو زانكۆی‌ سلێمانیان كردوه‌، غیاب دراون.
Sbeiy.com © 2007