Print
 بۆ رێگریکردن له‌ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ئه‌مڕۆی که‌لار سه‌دان چه‌کدار ره‌وانه‌ی شاره‌که‌ کراون
Monday, April 4, 2011

(سبه‌ی):
بۆ سه‌ركوتكردنی‌ هاوڵاتیان و رێگرتن له‌ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ كه‌لار، سه‌دان ئۆتۆبێلی‌ سه‌ربازی‌ و هێزێكی‌ بێ شوماری‌ چه‌كدار له‌ پێشمه‌رگه‌و ئاسایش هێنراونه‌ته‌ كه‌لار.
به‌ وته‌ی‌ چه‌ندن شایه‌تحاڵێك، دوێنێ (چوارشه‌ممه‌) له‌گه‌ڵ تاریك بونی‌ ئێواره‌دا، له‌ قه‌زای‌ خانه‌قینه‌وه‌ هێزێكی‌ زۆری‌ چه‌كدار هێنراونه‌ته‌ شاری كه‌لاره‌وه‌و له‌ ده‌وروبه‌ری‌ قه‌ڵای شێروانه‌و باخه‌كانی‌ سه‌ر روباری‌ سیروان بڵاو كراونه‌ته‌وه‌.
له‌هه‌مان کاتدا له‌ ده‌روازه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ شاری که‌لاریش، هێزێكی‌ زۆری‌ سه‌ربازی‌ له‌ ده‌روازه‌ی‌ به‌رده‌سوره‌‌ جێگیر كراون.
هه‌روه‌ك له‌ ناوشاریشدا به‌ وته‌ی‌ شایه‌تحاڵه‌كان ئه‌مشه‌وی رابوردو چه‌ندین ئۆتۆمبێلی‌ گه‌وره‌ی‌ سه‌ربازی‌ به‌رده‌وام بون‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ چه‌كدارێكی‌ بێ شومار بۆ ناو یاریگای‌ شێروانه،‌ كه‌ بڕیاره‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی‌ لێ ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها بینای‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ كه‌لاری‌ یه‌كێتیش بوه‌ته‌ جێگای‌ جێگیر كردنی‌ هێزێكی‌ زۆر له‌و چه‌كدارانه‌ی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌وه‌ هێنراون.
بڕیاره‌ سه‌عات (03:00)ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان و هێمنانه‌ له‌ ته‌نیشت یاریگای که‌لار به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌ ئابڵوقه‌ی سه‌ربازی و ئه‌‌و باره‌ نائاساییه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ی به‌سه‌ر شاره‌که‌دا سه‌پێنراوه‌.

هاوکار ئازاد

Sbeiy.com © 2007