Print
 به‌ریتانیا؛ بۆ هه‌ڵگرتنی ئابڵوقه‌ له‌سه‌ر هه‌ولێر و پشتیوانی له‌ خۆپیشانده‌ران، (شه‌ممه‌)ی‌ داهاتو له‌ "شه‌فێڵد" خۆپیشاندان ده‌كرێت
Monday, April 4, 2011

(سبه‌ی‌):
بۆ هه‌ڵگرتنی ئابلۆقه‌ له‌سه‌ر ئازادی‌ شاری هه‌ولێر و ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ خۆپیشانده‌رانی کوردستان‌ و سەرای ئازادی سلیَمانی، "چه‌تری ئازادی"  له‌ وڵاتی‌ به‌ریتانیا به‌هاوکاری "کۆمەڵەی کوردی" لە شاری شه‌فێڵد، رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتو 2/4/2011، له‌ سه‌عات 2:00 بۆ 3:30 خوله‌كی دوانیوەڕۆ له‌ به‌رده‌م تاون هۆڵ/ ته‌نیشت (پیزگاردن) له‌ سه‌نته‌ری شاری شه‌فێڵد خۆپیشاندانێک رێكده‌خات.
له راگه‌یاندنێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ (سبه‌ی‌) نێردراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌: له‌و خۆپیشاندانه‌دا خۆپیشاندەران، به‌رامبه‌ر به‌ په‌رله‌مانتار (ماگ موون)، کە نوێنه‌ری شاری شه‌فێڵدە له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سه‌رۆکی گروپی (ئه‌ی پی پی جی) یه‌، ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ى ناوبراو سه‌ردانی کوردستانیان کردوه ڕاپۆرتێكی هەڵه‌ی ده‌رباره‌ی‌ ره‌وشی كوردستان داوه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا.
هاوكات ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕو كه‌: داوا له‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌كه‌ین ڕاپۆرته‌که‌ی بکشێنێته‌وه‌و ڕاپۆرتێکی ڕاست و دروست له‌ سه‌ر بارودۆخی ئێستای کوردستان پێشکه‌ش به‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بكات.

ناونیشانی خۆپیشاندانه‌که:‌
 Penistone Street
Sheffild

Sbeiy.com © 2007