نوسینی: باوكی عومه‌ر و دلاوه‌ر عوسمان
پێشه‌كی
پرۆسه‌ی ئه‌نفال له‌ڕوانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی گشتییه‌وه، به‌تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت، كهبهپێێ ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تی ئیمزاكراو له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهانه‌وه، واته (رێكه‌وتنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆپارێزی له‌تاوانی جینۆساید‌و سزادانی ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی) له‌ساڵی 1948، ئه‌و تاوانه له‌ڕووی یاساییه‌وه وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی به تاوان دانراوه، وه‌سفكراوه.
وهسفییاسایی تاوانی ئه‌نفال وه‌ك تاوانێكی نێو ده‌وڵه‌تی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه جێبه‌جێكردنی تاوانی له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵ (GENOCIDE) ده‌گرێته‌وه، وه‌ك لهڕێكهوتننامهی ناوبراودا دیاری كراوه،ئه‌و تاوانهیكهرَژێمی دیكتاتۆری ڕوخاو به‌نیازی له‌ناوبردنی گشت یان به‌شێكی كورد وه‌ك گرووپێكی نهتهوهییو وه‌ك بوون‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وتاكه كه‌سه‌كان جێبه‌جێ كرد .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و تاوانه نێو ده‌وڵه‌تییانه‌ی چ وه‌كو نه‌ریت(عورف)یان ڕێكه‌وتن،له‌یاسای نێوده‌وڵتی گشتیدا دیاری كراون به‌تایبه‌تی یاسای نێوده‌وڵه‌تی تاوان، بۆنموونه تاوانه‌كانی جه‌نگ وتاوانه‌كانی دژبه ئاشتی وتاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی، به‌هه‌مان شێوه وه‌سفی یاسای ئه‌و تاوانه‌ش بۆ تاوانه‌كانی ئه‌نفال ڕاست ده‌رده‌چێت، بۆیه مه‌سه‌له‌كه پێویست به‌وه ده‌كات باسی تاوانی نێوده‌وڵتی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بكه‌ین ئینجا وه‌سفی تاوانی جینۆساید (له‌ناو بردنی به‌كۆمه‌ڵ)، وه‌ك تاوانێكی نێو ده‌وڵه‌تی دیاری بكه‌ین له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌مانه‌دا پڕۆسه‌ی (گونجاندنی یاسایی)ی تاوانی ئه‌نفال له‌ڕوانگه‌ی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی گشتییه‌وه، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێی ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌ئه‌ركی ته‌سلیمكردنی ئه‌و كه‌سانه به‌عه‌داله‌تی جینائی نێو ده‌وڵه‌تی كهلهئهنجامدانی ئه‌و تاوانه‌دا به‌رپرسیارن لهپێشهوایاندا سه‌دامی دیكتاتۆر، ئه‌م ئه‌ركه‌ش كۆمه‌ڵێك به‌های ئاینی‌و مرۆڤایه‌تی وكۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته خۆی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نیشتمانی ونێودهوڵتیشی تێدایه.
ئه‌مانه هه‌مووی له‌پێناوی ئه‌و ئامانجه‌دا كه ئه‌م تاوانه بخرێته چوارچێوه‌ی تێڕوانینێكی نوێی ئاینده‌یی بۆ عێراقێكی دیموكراتی فره‌یی هاوچه‌رج كه دووربێت له‌م جۆره تاوانه خهتهرناكانه، چونكه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆدا شوێنه‌واری كاولكارانهیان به‌سه‌ر یه‌كێتی وچاره‌نووسی نیشتمانی هه‌ر گه‌لێكه‌وه هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی دنیاشدا مه‌ترسی ماددی ڕاستهقینهیانبۆ سه‌ر ئاشتی‌و ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه.
یه‌كه‌م: تاوانی نێوده‌وڵه‌تی- ناساندنێكی گشتی:
تیۆری گشتی (لێپرسراوێتی نێوده‌وڵه‌تی تاوان) به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هێشتا له‌قۆناغی گه‌ڵاڵه بووندایه، تاڕادده‌یه‌ك زۆرێك له‌لایه‌نه‌كانی ته‌م ومژاوین چ له‌ڕوی ئه‌و لایه‌نانه‌وه كه‌به‌پێی ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لێپرسراوێتی تاوان دیاری ده‌كه‌ن، یاخود له‌ڕووی ئهوكۆڵهكانهی كه‌ده‌بێت له‌تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه جۆراوجۆره‌كاندا هه‌بن، یان له‌ڕوی تایبه‌تمه‌ندێتی سه‌باره‌ت به دادگایی كردنی تاوانكاره‌كان، یان له‌ڕوی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بڕێته‌وه، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین هه‌نگاوی لێبڕاوانه‌ی له‌بواری لێپرسراوێتی نێو ده‌وڵه‌تی تاواندا ناوه، چ له‌سه‌ر ئاستی ڕێساكان یاخود له‌سه‌ر ئاستی ڕێكخستندا، ئێستا كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌و ئاقاره ده‌ڕوات كه شێلگیرانه پشتیوانی له‌به‌رپرسیارێتی تاكه كه‌سه‌كان بكات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌پای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری تاوانی نێودوڵهتییان ئه‌نجامداوه، بۆیه په‌یڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی دادگایی نێوده‌وڵه‌تی تاوان كه‌له ته‌مووزی (1998)دا په‌سه‌ند كراوه، (له‌مادده‌كانی 25-28)ی دا باس له‌وه ده‌كات كه دادگای نێوده‌وڵه‌تی شانبه‌شانی دادگا نیشتمانییه‌كان په‌یوه‌نددار ده‌بێ به‌دادگایی كردنی ئه‌و(تاكه كه‌سانه‌ی) كه(خه‌ته‌رناكترین تاوان)ی مۆرك نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، جگه له‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندێتی دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
له‌ڕوی بڕیاردان له باره‌ی ئه‌و تاونانهوه بووه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی چه‌سپاو.
له‌م بڕگه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به كورتی باسی تیۆری تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین، له رێگه‌ی خستنه رووی هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه‌وه كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كرد به جۆرێك یارمه‌تیمان بدات له‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی یاسایه نێوده‌وڵه‌تی ده‌رهه‌ق به تاونه‌كانی ئه‌نفال پێكبهێنن، ئه‌ویش به گوێره‌ی ئه‌م ریزبه‌ندییه:
* په‌ره‌سه‌ندنی تاوانی نێودهوڵهتیو پێناسه‌كه‌ی:
بیرۆكه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رابردوویه‌كی دوور ده‌گه‌ڕێته‌وه، بهلاَم پیاده‌كردنی به كرده‌وه‌ی ته‌نها ئه‌و كاته ده‌ركه‌وت كه كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهان په‌یڕه‌وكرا، چونكه به هۆی سروشتی سه‌رتاپاگیری جهنگهكهو بلاَوبونهوهی رژێمه خۆسهپیچنهكانه چه‌ندین ره‌فتاری تاونكارانه به شێوه‌یه‌كی بهربلاَو له كات‌و دوای جه‌نگه‌كه روویاندا، به وێنه‌ی تاونه‌كانی كوشتنی به كۆمه‌ڵ‌و ئه‌شكه‌نجه‌و مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه‌و دوورخستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی به‌شێكی زۆری دانیشتوان، تا دوایی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ‌و گهلانو نه‌ته‌وه‌و كه‌مینه‌كان.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا لیژنه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، له مادده‌ی (19)ی پڕۆژه‌ی هاوپه‌یوه‌ند به لێپرسراوی ده‌وڵه‌تاندا، تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌وه پێناسه‌كردووه كه ((پێشێلكردنێكی خه‌ته‌رناكی ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تی جێگه‌ی بایه‌خێكی بنه‌ڕه‌تییه له پاراستنی ئاشتی‌و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا به وێنه‌ی ئه‌ركی خۆلادان له ده‌ستدرێژیكردن)) .
دكتۆر مه‌حمود نه‌جیب حوسنی –یش به‌وه پێناسه‌ی ده‌كات كه((كرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وایه له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا له لایه‌ن كه‌سێكی خاوه‌ن ویستێكی ئاشكرا به‌پێی یاسا‌و په‌یوه‌سته به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو به په‌یوه‌ندی له نێوان دوو ده‌وڵه‌ت، یاخود زیاتره‌وه سزایه‌كیش هه‌یه كه له پای ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌درێت)) .
* كۆڵه‌كه‌كانی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی:
به‌پێی شیكردنه‌وه‌ی دكتۆر مه‌حمود نه‌جیب حوسنی، ئه‌وه ههڵدهههنجێنین كه تاوانی نێوده‌وڵه‌تی چوار كۆڵه‌كه‌ی هه‌یه كه بریتین له:
1. كۆڵه‌كه‌ی ماددی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی:
تاوانی نێوده‌وڵه‌تی وا ده‌خوازێت كرده‌وه‌یه‌ك كرابێت، ئه‌م كردهوهیهو ئاسه‌واره‌كانیشی كۆڵه‌كه‌ی ماددی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی پێك ده‌هێنن، ئه‌م كۆڵهكهیهش له سیچ توخم پێكدێت:
كرده‌وه: ئه‌و ره‌فتاره‌یه كه تاوانكار ده‌یكات له پێناوی هێنانه‌دی مه‌به‌ستێكی تاوانكارانهدا .
ئه‌نجام: ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌یه كه ده‌كرێته سه‌ر مافێك له مافه‌كان، وه‌ك ئاسه‌وارێكی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی تاوانكار كردوویه‌تی .
په‌یوه‌ندی هۆكارانه: ئه‌و رایه‌ڵه‌یه له نێوان كردهوهكهو ئهنجامهكهدایه به‌مه‌ش یه‌كپارچه‌یی كۆڵه‌كه‌ی ماددی به‌دی دێت .كرده‌وه‌ش مانایه‌كی فراوان ده‌گرێته‌وه هه‌ر له كرده‌وه‌ی پۆزه‌تیفه‌وه تا ده‌گاته خۆلێلادان .
2. كۆڵه‌كه‌ی مه‌عنه‌وی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی:
تاوانه‌كه وا ده‌خوازێت كرده‌وه‌یه‌ك به‌و ئاراسته‌یه كرابێت له لایه‌ن كه‌سێكی خاوه‌ن ویست بهپیًی یاسا كه به ئامارێكدا رۆیشتبێت یاسا په‌سه‌ندی نه‌كات، ئه‌م كۆڵكهیهش ده‌ستنیشانی ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه له‌و مه‌سه‌له‌یه به‌رپرسیاره .
3. كۆڵه‌كه‌ی شه‌رعی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی:
تاوانی نێوده‌وڵه‌تی وا ده‌خوازێت ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی تاوانه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه سیفه‌تی ناڕه‌وایی هه‌بێت كه خۆی له ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر رێساكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بینێته‌وه.
4. كۆڵه‌كه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی:
ئه‌م كۆڵه‌كه‌یه ئه‌گه‌ر تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدرا ئه‌و كاته ده‌سته‌به‌ر ئه‌بێت كه ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی یاخود مافێك كه یاسای نێوده‌وڵه‌تی تاوان پارێزگاری لێده‌كات، به‌م پێیه‌ش ئه‌م كۆڵه‌كه‌یه بوونی خۆی له جۆری یئهو به‌رژه‌وه‌ندی یاخود مافانه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته سه‌ر .
* سیفه‌ته‌كانی تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان:
ئه‌و تاوانانه دوو سیفه‌تی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه:
یه‌كه‌میان:
كرده‌وه‌كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ها مرۆییانه‌یه كه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ریان كۆكه، یاخود ده‌بنه مایه‌ی زیان گه‌یاندن به‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی .
دووه‌میشیان:
ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وانه له‌وانه‌یه ببێته مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، یان زیان به ئاسایش‌و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌یه‌نن .
* سه‌رچاوه‌ی تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان:
تاوانه نێوده‌وڵتییه‌كان دوو سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه:
1. رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان:
چه‌ندین رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه تاوانه نێوده‌وڵتییه‌كان دیاری ده‌كه‌ن، وه‌ك:چه‌ته‌یی، كۆیلایه‌تی‌و بازرگانی كردن به كۆیله، بازرگانیكردن به مادده‌ی بێهۆشكه‌ر، تاوانه‌كانی جه‌نگ، تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی، جینۆساید ..هتد
2. نهریتو (عورف) ی نێوده‌وڵه‌تی:
تاوانی ده‌ستدرێژی‌و هه‌ندێك شێوه‌ی تاوانه‌كانی جهنگو مه‌ترسی به‌كارهێنانی هه‌ندێك چه‌كی سه‌به‌بكاری ئازاری گه‌وره ده‌گرێته‌وه .
ئه‌م جۆره تاوانانه له پتر له (274) رێككه‌وتننامه‌دا تۆماركراون كه له ساڵی (1815) تا ساڵی (2001) ئیمزاكراون.
* پیاده‌كردنی دادپه‌روه‌ری جینائی:
پیادهكردنهكه به دوو رێگا ده‌بێت، یه‌كه‌میان:
سیستمی جێبه‌جێكردنی ناراسته‌وخۆ: ئه‌ویش له رێگه‌ی په‌یڕه‌وه نیشتمانیانه‌وه كه ئه‌و یاسا ناوخۆییانه جێبه‌جێده‌كه‌ن كه تێیدا تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆماركراون، به‌مه‌ش تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته به‌شێك له یاسای نیشتمانی، به‌م پێیه‌ش ملكه‌چی ئه‌و ئامرازانه‌ی جێبه‌جێكردن ده‌بێت كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا هاتوون به‌مه‌سه‌له‌ی سزاكهشهوه .
دووه‌م: سیستمی جێبه‌جێكردنی راسته‌وخۆیه
ئه‌م سیستمه بریتییه له پێكهێنانی لیژنه‌و دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوان به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردنو سزادان، وه‌كو دادگای نێوده‌وڵه‌تی نۆرمبَیرگو دادگای نێوده‌وڵه‌تی تۆكیۆو دادگای جینائی نێو ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به یۆگسلافیای جاران (ICTY) ودادگای جینائی نێو ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت بهڕواندا(ICTR)و دادگای نێو ده‌وڵه‌تی تاوان (ICC).
* ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كه‌وتنه‌وه:-
له‌هه‌ر ڕوداوێكدا كۆڵه‌كه‌كانی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌دیبێن، ئه‌وا كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامی لێده‌كه‌وێته‌وه كه گرنگترینیان باس ده‌كه‌ین:
1. نابێت ئه‌نجامده‌ری تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی مافی په‌ناهه‌نده‌یی سیاسی پێبدرێت: چونكه كه‌سێكی سیاسی نییه‌و تاوانه‌كه‌ی به كرده‌وه‌یه‌كی سیاسی داناندرێتو مافی په‌ناهه‌نده‌یی مرۆڤیش نایگرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانبارێكی ئاسایی داواكراوه‌و پێویسته له به‌رده‌م یاسادا دادگایی بكرێت له پای ئه‌و تاوانانه‌ی ئهنجامیداونو ده‌بێت ئه‌و سزا عادیلانه‌یه وه‌ربگرێت كه به‌پێی یاسا شایسته‌یه‌تی.
2. هه‌رگیز تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به كۆنبوون واته تێپه‌ڕبوونی كات ناسڕێته‌وه، به‌ڵكو تاوانه‌كه به‌سه‌ر تاوانباره‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه به چهسپاویو به بیانووی پێپهڕبوونی كات ناتوانێت خۆی لێدهربازبكات (وه‌ك حاڵه‌تی پینۆشێی دیكتاتۆری پێشووی چیلی روویدا) .
3. هه‌رگیز نابێت ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه ببوردرێت ته‌نانه‌ت گه‌ر له پۆستی سه‌رۆك ده‌وڵه‌تیش بێت، ئه‌ویش به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1970، به‌ڵكو ده‌بێت له به‌رده‌م دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دادگایی بكرێت، هیچ ئه‌منیه‌ت (حه‌سانه) یه‌كی یاسایی یان دیبلۆماسی یان دادوه‌ریش بۆ تاوانباری نێوده‌وڵه‌تی نییه .
4. سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌ت هیچ ئه‌منییه‌تێكی نییه گه‌ربێتو تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دابێت، چونكه هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سه‌كه به‌وپێیه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت یان دهسهلاَتداره له‌و لێپرسراوێتییه‌ی نابوورێت كه‌له پای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه په‌یداده‌بێت .
5. یاسای نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر یاسای نیشتمانیدا سه‌رداره، گه‌ربێتو وێكنه‌چوون له نێوان هه‌ردوو یاساكه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و حوكمانه زاڵ بكرێت كه یاسای نێو ده‌وڵه‌تی بڕیاریان له سه‌ر ده‌دات .
6. یاسای نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك سه‌رداره، چونكه ده‌رچوونی فه‌رمانێكی سه‌رۆك كه به‌پێی رێساكانی یاسای ناوخۆ ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی بكرێت نابێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایی به تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی سه‌رپێچیكردنی یاسادا گوێڕایه‌ڵی بۆ هیچ كه‌سێك ناكرێت .
7.ته‌سلیمكردنی تاوانباری نێوده‌وڵه‌تی به‌عه‌داله‌تی جینائی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ئه‌ركێكی سه‌رشانی لایه‌نه نیشتمانی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان داده‌نرێت،بۆیه كه‌مته‌رخه‌می یان په‌كخستن یاخود دواخستنی دادگایكردنی تاوانباری نێوده‌وڵه‌تی خۆی له‌خۆیدا به‌تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، چونكه یاسایی نێوده‌وڵه‌تی له‌مه‌سه‌له‌كانی هاوپه‌یوه‌ند بهتاوانهكاندا وه‌كویه‌ك ته‌ماشای كاری پۆزه‌تیڤ‌و خۆلالێدان ده‌كات.
* دیاریكردنی تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان:
له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌ردوو نموونه‌ی نۆرمبێرگو تۆكێودا، تاڕاده‌یه‌كی زۆر تێگه‌یشتنی (فقه)و لێكدانه‌وه‌كان (اجتهاد) له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كهچوار تاوانی گه‌وره هه‌ن نه‌ك ته‌نها یاسایی نێوده‌وڵه‌تی گشتی سزای بۆ داناون بگره ئه‌نجامده‌رانیان ملكه‌چی تایبه‌تمه‌ندێتی دادوه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بن، ئه‌و تاوانانه‌ش بریتین له: تاوانه‌كانی دژ به ئاشتی، تاوانه‌كانی جه‌نگ، تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی (جینۆساید)و پیلانگێڕان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی پێشوو. له‌م بڕگه‌یه‌دا قورسایی ده‌خه‌ینه سه‌ر گفتوگۆكردن له‌باره‌ی سێ تاوانه‌كه‌ی یه‌كه‌م، هه‌رچی تاوانی له‌ناوبردنی توخمی مرۆیشه(جینۆساید) ئه‌وا بڕگه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ین به‌و پێیه‌ی لهبابهتهكهمانهوه نزیكتره.
أ- تاوانه‌كانی جه‌نگ (war crimes):
تاوانه‌كانی جه‌نگ به‌وه ده‌ناسرێن كه (ئه‌و كرده‌وانه‌ن تۆمه‌تباره‌كان ئینجامیانداوه وه‌ك پێشێلكردنی یاسا‌و نه‌ریته‌كانی جهنگو رێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و یاسا جینائیه ناخۆكانو بنهماگشتیهكانی یاسایی تاوان كهلهگشت ده‌وڵه‌ته شارستانهكاندا دانیان پێدا نراوه)، ئه‌و كرده‌وانه‌ش لهوارچێوهی پلان یاخود سیاسه‌تێكی گشتیدا ئه‌نجامده‌درێن.
ئه‌م تاوانه له‌ڕوووی ده‌ركه‌وتنیه‌وه بهلهپێشترین تاوانی نێوده‌وڵتی ده‌درێت، بۆیه ڕهگو ڕیشه‌كه‌ی دهگهرشێتهوه بۆ ئه‌و رێسا نه‌ریت (عورفی)یانه‌ی كه‌له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا باوبوون ئینجا ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنامه هه‌ر لهڕێككهوتنامهكانی لاهای ساڵی (1899)و (1907)ه‌وه تاده‌گاته په‌یڕه‌وی بنچینه‌یی دادگای نێو ده‌وڵه‌تی تاوان (1998)كه تێیدا ریساكانی یاسای جه‌نگ له گه‌ڵ رێساكانی یاسای نیوده‌وڵه‌تی مرۆیی‌دا یهكترگیربوون لهسیستمیكی یاسایی پیكه‌وه گریدراودا.له‌بابه‌تی تاوانه‌كانی جه‌نگدا ته‌نها باسی لیستی گرنكترین ئه‌و تاوانانه‌ی جه‌نگ ده‌كه‌ین كه له ریكهوتنامه نیودهوڵهتیهكانو ریساكانی یاسای نیوده‌وڵه‌تیدا كهههڵینجراوی نه‌ریتی نیودهوڵهتیین تۆماركراون، تاوه‌كو بتوانین له به‌ر رۆشناییاندا له روانگه‌ی ئه‌و تاوانانه‌وه حوكم به سه‌ر تاوانه‌كانی ئه‌نفال بده‌ین.له‌و سونگه‌یه‌شه‌وه لیستی تاوانه‌كانی جه‌نگ لیستیكی فراوانه ئه‌وا ته‌نها باسی گرنكترینییان ده‌كه‌ین:
1. كوشتنی به ئه‌نقه‌ست
2. ئه‌شكه‌نجه‌دان یاخود مامه‌ڵه‌ی نامرۆیی له‌وانه ئه‌نجامدانی ئه‌زموونی بایۆلۆجی
3. به ئه‌نقه‌ست مهینهتیو ئازاریكی خه‌ته‌رناك به به جه‌سته‌و ته‌ندروستی بگه‌یه‌ندرێته
4. ویرانكردنی ماڵ‌و موڵك‌و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنیان
5. كوشتنی دیله‌كان یاخود ناچاركردنیان بهكاركردنو بیبهشكردنییان له مافه‌كانییان
6. دوورخستنه‌وه یاخود گواستنه‌وه‌و به‌ندكردنی ناڕه‌وا.
7. په‌لاماردانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی .
8. په‌لاماردانی شوێنه مه‌ده‌نیه‌كان و ژینگه .
9. بۆردومانكردنی شار‌و گوند‌و خانووبه‌ره.
10. گواستنه‌وه‌ی دانیشتووان له شوینیكهوه بۆ شوینیكی دیكه .
11. وێرانكردنی دامه‌زراوه‌و شوێنه میژوویی‌و ئاینی كه‌لتووریه‌كان هه‌تا دوایی.
12. تاكه كه‌سه‌كان تووشی شیواندنی جه‌سته‌یی و تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكی یان زانستی بكرێن .
13. كه‌سانی سه‌ر به‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر ناچاربكرێن به‌شداری له كرده‌وه جه‌نگییه‌كانی دژ به هاووڵاتیانی خۆیان بكه‌ن .
14. به‌كارهێنانی ژه‌هر یا خود چه‌كی ژههراویو گازی خنكێنه‌ر یاخود ژه‌هراوی .
15. به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ی له سه‌ر ئاستی نیوده‌وڵه‌تیدا قه‌ده‌غه‌كراون.
16. ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر سه‌رفرازیی (كه‌رامه‌ت)ی تاكه‌كه‌س .
17. ده‌ستدرێژیی یاخود به كویلهكردنی سێكسی یان ناچاركردن به داوێنپیسی یاخود سكپڕی زۆره‌ملێ یان پیتاندنی زۆره‌ملێ.
18. به بارمته بردن.
19. ئابڵوقه‌دانی خه‌ڵكی مهدهنیو برسی كردنیان.
ب- تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌ت
Crimes against humanity
له‌په‌یماننامه‌ی دادگای نۆرمبێرگی ساڵی (1945) داهاتوونو له‌و ساشه‌وه له‌نه‌ریتی نێوده‌وڵه‌تیدا بوونیان هه‌یه، هه‌روه‌ك له‌ده‌قه‌كانی هه‌ردوو دادگای یۆگۆسلاڤیاو رواندا شوێنی تایبتیان بۆ ته‌رخانكراوه، له‌نه‌ریتی نێودهوڵهتیو تێگه‌یشتن (فقه)دا ئه‌م تاوانه له‌گه‌ڵ تاوانی له‌ناوبردنی توخمی مرۆیی‌و تاوانه‌كانی جه‌نگدا بهخهتهرناكترین ئه‌و تاوانه دانراون كه كه‌س ناتوانێت هیچ پاساوێك بۆ ئه‌نجامدانیان بهێنێته‌وه، جگه‌له‌مه‌ش به‌تێپه‌ربوونی كات كۆن نابێ‌و گشت تێوره‌كانی تایبه‌تمه‌ندێتی نێوده‌وڵه‌تیان به‌سه‌ردا پیاده‌ده‌كرێت.
* ئه‌و تاوانانه له‌سێ ڕه‌گه‌ز پێكدێن:-
1. له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌كو سیاسه‌تێكی خۆی ئه‌نجام ده‌درێن .
2. پیاده‌كردنی چه‌ند كردارێكی دیاریكراوی ئه‌و تۆ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌وساندنه‌وه‌ی توێژێكی كۆمه‌ڵ بنیاتنرابن.
3. ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی سزایان بۆ دانرابێت وه‌كو له‌ناوبردن یاخود كوشتن یان ئه‌شكه‌نجه یان ده‌ستدرێژی سێكسی‌و هه‌ركرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی تاوان.
بۆیه ئه‌م تاوانه به‌وه ده‌ناسرێت كه (كۆمه‌ڵێك كرده‌وه‌ن له‌چوارچێوه‌ی هێرشێكی بهرفراوانو یه‌ك له‌دوای یه‌ك یاخود به‌به‌رنامه دژی هه‌رگروپێكی دانیشتووان ئه‌نجام ده‌درێن، وه‌ك پراكتیكی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت یان رێكخراوێك كه‌وا ده‌خوازێت ئه‌و هێرشه بكرێت یاخود بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و سیاسه‌ته ئه‌نجام بدرێت).
* لیستی تاوانه‌كانی دژبه مرۆڤایه‌تی ئه‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:-
1.كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست. 2.له‌ناوبردن. 3.به‌كۆیله‌كردن. 4.دوورخستنه‌وه یان گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی دانیشتوان. 5.زیندانیكردن یاخود بێبه‌شكردنێكی سه‌خت. 6.ئه‌شكه‌نجه‌دان. 7.ده‌ستدرێژی یاخود به‌كۆیله‌كردنی سێكسی یان هه‌ر شێوازێكی توندوتیژی سێكسی. 8.چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌رگروپێكی دیاریكراو له‌به‌ر هۆكاری سیاسی یان ڕه‌گه‌زی یان نه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌تنیكی یاخود ئایینی. 9.شوێن بزركردنی زۆره ملێی تاكه‌كه‌سه‌كان. 10.تاوانی ره‌گه‌زپه‌رستی (ئه‌پارتاید). 11.كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی دیكه كه مۆركی هاوچه‌شنیان هه‌یه‌و به‌ئه‌نقه‌ست ده‌بنه مایه‌یی گه‌یاندنی مه‌ینه‌تی زۆر یاخود ئازارێكی خه‌ته‌رناك به‌جه‌سته یاخود ته‌ندروستی عه‌قڵ یان جه‌سته.
له‌سه‌ر بنه‌مای پێناسه‌ی ئه‌م تاوانه‌و ڕهگهزهكانیو لیسته تایبهتهكهدان ده‌كرێت باسی دوو تێبینی گرنگ بكه‌ین:-
1.بهناویهكداچوونێك هه‌یه له‌نێوان تاوانه‌كانی دژبه‌مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌ر سهردهمو شوێنێكدا، به‌جۆرێك واده‌كه‌ن بتوانرێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و رژێمه خۆسهپێنانهدا بكرێت كهقاڵبووی سه‌ركوتكردنی بهرههڵستكارانو گه‌لانی خۆیانن وه‌ك سیاسه‌تێكی گشتی به‌و مه‌به‌سته‌ی باڵاده‌ستی ته‌واویان به‌سه‌ر تواناكانی وڵات‌دا به‌رده‌وام بێت، وه‌ك چۆن ڕژێمی دیكتاتۆری پێشووی عێراق كردبووی به‌پیشه.
2. دوو پێوه‌ری بنه‌ره‌تی بۆ ئه‌م تاوانه هه‌ن، كه‌بریتین له ا- دژی هه‌ر تاوانێكی مه‌ده‌نی ئه‌نجام بدرێن. ب- به‌شێك بن له‌ده‌ستدرێژی به‌رفراوان (widespread) یان رێكخراو (systematic) وه‌ك پیادهكردنێك بۆ سیاسه‌تێكی گشتی‌و له‌چوارچێوه‌ی شێوازێكی گشتی ره‌فتاردا، چونكه لێره‌دا ره‌گه‌زی سیاسه‌ته‌كه سیفه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ك تاوانێكی دژبه‌مرۆڤایه‌تی، به‌م تاوانه ده‌به‌خشێت.
ج- تاوانه‌كانی دژبه ئاشتی
(war against peace)
تاوانه‌كانی دژبه مرۆڤایه‌تی به‌گوزارشتێكی نوێ داده‌نرێت، له‌لایه‌ن رێككه‌وتنی ساڵی (1945)ی له‌نده‌ن ناوزه‌ندكراوه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی دادگای سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تی (دادگای نۆرمبێرك )ی دامهزراندو شه‌رعیه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ دانا، رێككه‌وتنه‌كه‌ش له (30) مادده پێكدێت له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی ده‌رهه‌قیان ئه‌و سزایانه‌ی ده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ریاندا بسه‌پێندرێت.
ئه‌م تاوانه واپێناسه ده‌كرێت كه (ههركردهوهیهكه بریتی بێت لهپلادانانو راگواستن‌و ئاماده‌كاریی بۆ به‌رپاكردنی جه‌نگێكی دوژمنكارانه یاخود ده‌ستكردن به‌و جۆره جه‌نگه یان هه‌ر جه‌نگێك كه تێیدا په‌یماننامه‌و رێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان یان به‌ڵێنه دراوه‌كان پێشێل بكرێن، یاخود به‌شداری له‌پلان یان پیلانگێرانێك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره كارانه بكرێت).
به‌مه‌ش ئه‌م تاوانه دوو جۆر كرده‌وه‌ی تاوانكارانه ده‌گرنه‌وه:-
1.جاردانی جه‌نگێكی دوژمنكارانه یاخود جه‌نگێك پێچه‌وانه‌ی په‌یماننامه‌و رێككهوتننامهو به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت یان به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری، یاخود ته‌نها ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ئه‌م جه‌نگه یان خۆ بۆ ئاماده‌كردنی.
2. چوونه ناو ڕێككه‌وتن یان پیلانێك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كانی پێشوو
* پوخته‌یه‌كی گشتی له‌باره‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه:-
له‌م باسه كورته‌ی تێوری تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌یه‌كێك له بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ ئه‌وه‌یه لێپسراوێتی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی دژی ئاشتیودژی مرۆڤایهتیو تاوانه‌كانی جه‌نگ، شانبه‌شانی حكومهتهكاندهكهوێته ئه‌ستۆی كه‌سانی سروشتی ( تاكهسهكانهوه ) جاسیفهتهكهیان هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌وانه‌ی بهئامادهكاری بۆ ئه‌و تاوانانه‌و پلان دانان وڕێكخستنی وئهننجامدانیان تۆمه‌تبارن، بۆیه تاوانه‌كانی جه‌نگ بونه‌ته ئه‌ركێك به‌سه‌رشانی كۆمه‌ڵی نێو دهوڵتیهوه كه‌وا ده‌خوازێت ئه‌نجامده‌رانیان ڕاوه‌دوو بنرێت به‌توندترین سزا حوكم بدرێن، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا سزای ((لێپرسراوێتی جینائی نێو ده‌وڵه‌تی)) بووه‌ته سزادانێك به‌مه‌به‌ستی بهرچهرچ دانه‌وه نه‌ك ته‌نها قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانێك كه‌به‌هۆی پێشێلكردنی ئیلتیزامێكی نێو ده‌وڵتی به‌گشتی ده‌كه‌وێته‌وه ..
دووه‌م: تاوانی له‌ناوبردنی توخمی مرۆیی (genocide):-
تاوانی جینۆساید (genocide) له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه له‌دوو بڕگه یان وشه پێكدێت:-
1. وشه‌ی گریكی (genos) به‌واتای ڕه‌گه‌ز یان توخم یان گروپ... هتد.
2. وشه‌ی لاتینی (caeder) به‌واتایی كوشتن، له‌ناوبردن، سڕینه‌وه، پاكتاوكردن... هتد. به رێكخستنی هه‌ردوو وشه‌كه زاراوه‌ی (genocide) پێكدێت، واته له‌ناوبردنی توخمی مرۆیی. له‌ڕاستیدا مرۆڤایه‌تی زۆری به‌ده‌ست ئه‌م تاوانه دزێوه‌ی دژبه مرۆڤایه‌تی چه‌شتووه، له كاتی هه‌ردوو جه‌نگی یهكهمو دووه‌می جیهانو پاش جه‌نگه‌كه ئه‌م تاوانه به‌به‌ر فراوانی كراوه . بۆیه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 11 ی ی كانوونی یه‌كه‌می ( 1946) دا بڕیاڕێكی ده‌ركرد تێیدا ڕاگه‌یاندنێك ده‌گرێته خۆی به‌و پێیه‌ی له‌ناوبردنی توخمی مرۆیی نێو ده‌وڵه‌تییه له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گیان‌و ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ناكۆكه‌و ویژدانی مرۆیی مه‌حكومی ده‌كات (691-RES) له(9/ك1/1948) شدا كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ((ڕێكه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت بهخوَپارێزی له‌تاوانی جینۆساید‌و سزادانی ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی)) پهسهندكردو له 12ی كانوونی دووه‌می (1951)و كه‌وته بواری پیاده كردنه‌وه‌ی به‌هۆی خه‌ته‌رناكی ئه‌م تاوانه‌و دزێویه كه له‌دژی مرۆڤایه‌تیدا، ڕێكهتننامهكه به‌به‌رفراوانی په‌سه‌ندكراو ژماره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هاتوونه‌ته ڕیزی ڕێكهوتننامهكهوه تاساڵی ( 1997) گه‌شتۆته 123 ده‌وڵه‌ت ..
* سیفه‌تی نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كه‌و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێَیدهكهونهوه.
مادده‌ی (1)ی ڕێكهتننامهی خۆپارێزی له‌جینۆساید ته‌ئكید له‌سه‌ر سیفه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م تاوانه ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت ( ده‌وڵتانی ئه‌ندام ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن (confirm ) ده‌كه‌وێته چوار چێوه‌ی یاسای نێو دهوڵتیهوه له‌كاتی ئاشتی‌و له‌كاتی جه‌نگیشدا ئه‌نجام ده‌درێت)) به‌كارهێنانی وشه‌ی (ده‌یسه‌لمێنن) واته به‌تاوان ناساندنی كرده‌وه‌كانی له‌ناوبردن پاڵپشته به‌ڕێساكانی نه‌ریتی نێوده‌وڵتی نه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕێكه‌وتن له‌سه‌ركراوی كه‌خۆی لهڕێكهوتننامهكهدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كهڕێكهوتننامهكهی ساڵی 1948 ڕێسای سه‌لمێندراو نه‌ك ڕێسای به‌رهه‌مهێنی ئه‌م تاوانه ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌ش ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه لهڕێكهوتننامهكهدا هاتوون ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی گشت ده‌وڵه‌تانه‌وه به‌و دهوڵتانهشهوه كهلهڕێكهتننامهكهدا ئه‌ندام نین .دادگای دادی نێو ده‌وڵه‌تیش ته‌ئكیدی له‌سه‌ر سروشتی بابه‌تیانه‌ی ئه‌و ئه‌ركانه كردۆته‌وه كهبهفهرمان ناوی بردون، چونكه ئه‌وانه له‌شێوه‌ی ئه‌ركی به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتری نین، به‌م پێیه‌ش پابه‌ند بوون پێیانه‌وه به‌نده به‌وه‌ی لایه‌نێكی دیكه پێیانه‌وه پابه‌ند بێت .
پێناسه‌ی له‌ناو بردنی توخم‌و جۆره‌كانی
ماده‌ی (2) ی ڕێكه‌وتننامه‌كه ئه‌م تاوانه‌ی له‌ڕێگه‌ی دیاری كردنی چه‌ند كردهوهیهكهوه پێناسه كردووه كه‌ده‌چنه چوار چێوه‌ی تاوانه‌كه‌وه، بۆیه به‌وه پێناسه‌ی كردووه كه‌مانای ئه‌نجامدانی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی دیاری كراوه به‌نیاز (intent ) ی له‌ناوبردنی گشت یان به‌شێك (in whole or part)ی گروپێكی نه‌ته‌وه‌یی (national) یاخود ئه‌تنیكی ethnical)یان ڕه‌گه‌زی(racial) یان ئایینی (religious) ، ئه‌و كردهوانهوهش كه له هه‌مان كاتدا به جۆره‌كانی ئه‌م تاوانه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، مادده‌ی (2) به‌م شێوه‌یه ده‌ستنیشانی كردوون: - (1) كوشتنی ئه‌ندامانی گروپێك، (2) گه‌یاندنی ئازاری جه‌سته‌یی یان گیانی خه‌ته‌رناك به ئه‌ندامانی گروپه‌كه ، (3) مل پێكهچكردنی گروپه‌كه به زۆر بۆ هه‌لومه‌رجێكی گوزه‌رانی ئه‌وتۆ كه مه‌به‌سته‌كه وێرانكردنی مادیانه‌ی گشت یان به‌شێكیان بێت، (4) سه‌پاندنی ڕێوشوێنێكی ئه‌وتۆ كه مه‌به‌سته‌كه كۆسپ دانان بێت له‌به‌رده‌م مناڵ بوون له ناو گروپه‌كه‌دا، (5) گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی مناڵان له گروپێكه‌وه بۆ گروپێكی تر.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه كرۆكی تاوانی له‌ناوبردنی توخمی مرۆیی بریتیه له نكۆڵی كردن له مافی مانه‌وه‌ی چه‌ند گروپێكی مرۆیی كه به شێوه‌ی گشت یان به‌شێكیان ده‌كرێن به ئامانجی په‌لاماردان، ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ چه‌ند نمونه‌یه‌كی نزیكی ئه‌م تاوانه ده‌هێننه‌وه وه‌كو كوشتنی تاكه‌كانی تایه‌فه‌ی توتسی له ڕوانداو كوشتنی كورد له عێراق‌و كوشتنی موسوڵمانان له بۆسینا.
په‌یڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی هه‌ریه‌ك له دادگای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به یوگوسلاڤیاو دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ڕوانداو دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌میشه‌یی ئه‌و پێناسه‌یه‌یان بۆ تاوانی له‌ناوبردن په‌سه‌ند كردووه وه‌ك له مادده‌ی (2) ی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌دا هاتووه .
* ڕوواڵهتهكانی تاوانی له‌ناوبردن:
ئه‌م تاوانه چه‌ندین ڕواڵه‌تی هه‌یه كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: -
1- جینۆسایدی جه‌سته‌یی: خۆی له كوشتندا ده‌بینێته‌وه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ئیعدام، گولله‌باران كردن، شاڵاوی سه‌ربازی، كوشتنی به كۆمه‌ڵ، به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ ( كیمیایی‌و فسفۆڕیو ژه‌هر ...هتد )
2- جینۆسایدی بایۆلۆجی: بریتیه له ڕێگه گرتن له زۆر بوون یان په‌ره‌سه‌ندنی گروپێكی مرۆیی، وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی له‌دایك بوونی مناڵ یاخود جیاكردنه‌وه‌ی پیاوان له ژنهكانیانو دورخستنه‌وه‌ی تاكه‌كانی خێزان له یه‌كتری بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر .
3- جینۆسایدی كه‌لتوری: بریتیه له قه‌ده‌غه‌كردنی زمان‌و كه‌لتورو شێواندنی مێژوو‌و سڕینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی نهتهوهییو سڕینه‌وه‌ی یه‌كگرتنی هاوبه‌شی نێوان خه‌ڵك‌و وێران كردنی ئاسه‌واری كۆن كه گوزارشت له تایبه‌تمه‌ندێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن .
4- جینۆسایدی ئابوری: بریتیه له تێكدان‌و وێران كردنی سامان‌و سروشت‌و دانه‌وێڵه‌و به‌روبوم له ڕێگه‌ی به تاڵان بردن‌و زه‌وت كردن‌و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی‌و گازی ژه‌هراوی، كه له ئه‌نجام دا پیس بوون‌و وێران كردنی ژینگه (ئیكۆساید-ECOCIDE )و له ناوبردنی ژیانی مرۆیی‌و ئاژهڵیو ژینگه‌یی (بایۆساید-biocide)ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
* سزادان له پای تاوانه‌كه:
سزای ئه‌م تاوانه ته‌نها به‌سه‌ر خودی تاوانی له‌ناوبردن ناسه‌پێنرێت به‌ڵكو ئه‌و كرده‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پێوه‌ی گرێدراون، له‌م ڕووه‌وه مادده‌ی (2) داوای سزادان له پای ئه‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:
1- له‌ناوبردنی توخم خۆی له خۆیدا وه‌ك مادده‌ی (2) پێناسه‌ی كردوه .
2- پیلانگێڕان(con sipiracy) بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه .
3- ده‌ستكردن(attempt) به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه .
4- به‌شداریكردن(complicity) له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه دا.
* لێپرسراوێتی جینائی تاوانه‌كه:
مادده‌ی (4) ی ڕێككه‌وتننامه‌كه باسی سزادانی ئه‌نجامده‌رانی تاوانی له‌ناوبردنی توخمی مرۆیی یاخود ئه‌و كرده‌وانه‌ی دیكه ده‌كات كه له مادده‌ی (3) دا باسكراون، جا ئه‌نجامده‌ره‌كان ده‌سه‌ڵاتدار یان هاوڵاتی گشتی یاخود تاكه كه‌سی ئاسایی بن.
* ڕه‌گه‌زه‌كانی تاوانی جینۆساید:
تاوانی جینۆساید له دوو ڕه‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی پێك دێت كه بریتین له:
1- ئامانج: ئامانجی سه‌ره‌كی جینۆساید له‌ناوبردنی به‌شێك یان ته‌واوی گروپێكی مرۆییه، بوونی ئه‌م نیازه‌ش به ئاقاری ئه‌م ئامانجه، ئه‌و خاڵه‌یه كه ئه‌م تاوانه له تاوانه‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه .
2- ژماره‌ی قوربانیه‌كان: مادامه‌كی ئامانجی تاوانی جینۆساید له‌ناوبردنه، ئه‌وا ژماره‌ی قوربانیه‌كان له‌به‌ر چاو ناگیرێت، چونكه ته‌نها بوونی نیاز (intent) ی له‌ناوبردنی گشت یان به‌شێكی گروپێكی مرۆیی وه‌ك ئه‌وه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت كه تاوانه‌كه جێ به جێ كرابێت، بۆیه مه‌رج نیه تاوانه‌كه قوربانیه‌كی زۆری لێ بكه‌وێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ژماره‌ی قوربانیه‌كان چ زۆر بن چ كه‌م سه‌باره‌ت به مه‌حكوم كردنی تاوانه‌كه‌و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی له‌به‌رچاو ناگیرێت .
* ڕه‌خنه له ڕێساكانی ڕێكخه‌ری تاوانه‌كه:
زۆربه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له سیسته‌می یاسای تاوانی له‌ناوبردن ده‌گیرێت له باره‌ی لایه‌نه‌كانی كهموكوڕیهكهین كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: -
1- ته‌مومژێك هه‌یه له پۆلێنكردنی ئه‌و گروپانه‌ی ده‌كرێن به ئامانجی په‌لاماردان .
2- ڕێككه‌تننامه‌ی 1948 جینۆسایدی كه‌لتوری پشت گوێ خستووه، كه ئه‌م جینۆسایده به یه‌كێك له ڕواڵه‌ته خه‌ته‌رناكه‌كانی ئه‌م تاوانه داده‌نرێت چونكه مه‌به‌سته‌كه‌ی شارستانێتی ئه‌و گروپه‌یه .
3- پشتگوێ خستنی ناوهێنانی (گروپه سیاسیه‌كان ) سه‌باره‌ت به پاراستنیان له ده‌ستی تاوانی له‌ناوبردنی توخم، ئه‌مه‌ش دواتر به‌سه‌ر ناكۆكی نێوده‌وڵه‌تاندا ڕه‌نگی دایه‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له مه‌سه‌له‌ی (پینۆشێ ) دا ده‌ركه‌وت كاتێك ئیسپانیا ئه‌م دیكتاتۆره‌ی به ئه‌نجامدانی تاوانی له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵ تۆمه‌تبار كرد ئه‌ویش به پشت به‌ستن به پێناسه‌یه‌كی فراوانتری له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵ كه له یاسای ئیسپانیادا هاتووه، كه به پێی ئه‌و ده‌قه ده‌بێت سزای ئه‌و كه‌سه بدرێت كه هه‌وڵی له‌ناوبردنی (گروپی سیاسی ) بدات، به‌ڵام به‌ریتانیا له لیستی تۆمهتباركردندا ئه‌م تۆمه‌ته‌ی دانه‌نا، له‌م بواره‌شدا پشتی به ده‌قی مادده‌ی (2) ی ڕێككهتننامهكه به‌ست .
سێیه‌م: تاوانی ئه‌نفال له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێساكانی ڕێكخه‌ری تاوانه نێودهوڵتیهكاندا:
له پێناوی پێشكه‌شكردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یاسایی له‌باره‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفاله‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایی یاساكانی ڕێكخه‌ری تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا كه له هه‌ردوو برگه‌ی (یهكهمو دووه‌م ) ی ئه‌م بابه‌ته‌دا كورتمان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێسا‌و بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی گشتیدا بگه‌ین به (گونجاندنێكی یاسای ) ئه‌و تاوانه دزێوانه، ئه‌وا پێمان باشه ئه‌م بڕگه‌یه به‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌دا دابه‌ش بكه‌ین:
ا- چوارچێوه‌ی زه‌مه‌نی تاوانه‌كانی ئه‌نفال:
تاوانه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌نفال به فه‌رمانی دیكتاتۆر سه‌دام حوسێن‌و بهسهرپهرشتیو سه‌ركردایه‌تی تاوانبار علی حسن مجید ناسراو به (علی كیمیایی) به‌رپرسی ئه‌وسای ناوچه‌ی باكوری عێراق‌و به ده‌سه‌ڵاتێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری فراوان ئه‌نجام دران، هه‌روه‌ك ڕوانگه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه (40%) ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی تاووتوێ كردووه كه ئۆپۆزیسیۆنی كورد دوابه‌دوای ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991 ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون، ئه‌وه‌ی دیاری كردووه كه تاوانه‌كانی ئه‌نفال به هه‌شت قۆناغ جێ به جێ كراون، به‌م شێوه‌یه:
1- تاوانی ئه‌نفالی یه‌ك
پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی كورد له چوارچێوه‌ی ئه‌م تاوانه‌دا ڕۆژی (23)ی شوباتی 1988 به چه‌ند هێرشێك بۆ سه‌ر دۆڵی جافه‌تی له سلێمانی ده‌ستی پێكرد، ئه‌م تاوانه ئه‌نجامه‌كانی خۆی ڕۆژی (19)ی ئادار به‌ده‌ستهێنا كاتێك دوا بنكه‌ی مقاوه‌مه‌تی كورد له گوندی به‌رگه‌ڵو گیراو زۆربه‌ی هێزه‌كانی مقاوه‌مه‌ت تێك‌شكان ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌وه‌ی مایه‌وه به‌ره‌و ئێران بڕوات، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك كورد ده‌ستگیركران‌و هه‌موویان له‌ناوبران .
له كاتی ئه‌م تاوانه‌دا ڕژێمی دیكتاتۆری گه‌وره‌ترین هێرشی به چه‌كی كیمیایی كرده سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو تێیدا پتر له (5) هه‌زار هاوڵاتی كورد كه زۆربه‌یان مناڵ‌و ژن وپیر بوون بوون به قوربانی‌و پتر له (10) هه‌زار هاوڵاتیش بریندار بوون .
2- تاوانی ئه‌نفالی دوو:
ئه‌م تاوانه ڕۆژی (22) ی ئاداری 1988 ئه‌نجامدرا كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌ت چه‌ند هێرشێكیان به چه‌كی كیمیایی كرده سه‌ر چه‌ند گوندێك، له‌م پرۆسه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له لاوان بێسهرو شوێن كران‌و هه‌ندێك خێزانیش بۆ ئۆردوگاكانی گرتنی به كۆمه‌ڵ‌و به‌ندینخانه‌ی ( نوگره‌سه‌لمان ) گوێزرانه‌وه، ئه‌م پرۆسه‌یه له یه‌كی نیساندا كۆتایی پێهات .
3- تاوانی ئه‌نفالی سێ:
ئه‌م تاوانه له ڕۆژی (7) ی نیسان له ده‌شتی گه‌رمیاندا ده‌ستی پێكرد كاتێك هێزه‌كانی ڕژێم هێرشێكی گه‌وره‌یان بهرپاكردو تێیدا گشت جۆره چه‌كێك له‌وانه فڕۆكه به‌كارهێنران .
ئه‌م تاوانه ڕۆژی (30) ی نیسان به خاپوركردنی گشت گونده‌كانی ناوچه‌كه‌و شوێنبزركردنی ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانه‌كان كۆتایی هات .
4- تاوانی ئه‌نفالی چوار:
ڕۆژی (2) ی ئایار به هێرشێكی توند به چه‌كی كیمیایی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه ده‌ستی پێكردو تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كوژران‌و چه‌ندین كرده‌وه‌ی ئیعدامی به كۆمه‌ڵ ئه‌نجامدران، هه‌روه‌ها گشت ئاواییه‌كان وێران كران‌و پرۆسه‌كه تا (8) ی ئایاری خایاند .
5- تاوانی ئه‌نفالی پێنج‌و شهشو حه‌وت:
ئه‌و تاوانانه له (15) ی ئایاره‌وه تا ( 28) ی ئابی خایاند، كاتێك هێزه‌كانی ڕژێم هێرشی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر دۆڵی شه‌قلاوه‌و ڕه‌واندز ئه‌نجام دا‌و له‌و پرۆسانه‌دا چه‌كی كیمیایی به‌كار هاتو سه‌ره‌نجام هه‌زاران كورد كوژران‌و به دیل گیران‌و بێسه‌روشوێن كران‌و هه‌ندێكیشیان بۆ ئۆردوگاكانی ده‌ستگیركردن گوێزرانه‌وه .
6-تاوانی ئه‌نفالی ههشتو دوایه‌مین ئه‌نفال:
له (25) ی ئاب له ناوچه‌ی بادینان ده‌ستی پێكرد كاتێك به چه‌كی كیمیایی په‌لاماری چه‌ندین گوند درا، ئه‌مه‌ش خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچار كرد به‌ره‌و چیاكانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه ڕابكه‌ن، له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌زاران كورد كوژران، پرۆسه‌كه‌ش ڕۆژی (6) ی ئه‌یلول كۆتایی هات.
* ئامانجه‌كانی ئه‌نفال ( چوارچێوه‌ی سیاسی‌و ڕه‌فتاری)
تاوانه‌كانی ئه‌نفال به پرۆسه جیاجیاكانیو به‌و ئامراز‌و شێوازه جۆراوجۆرانه‌ی ئه‌نجام دران‌و به پشت به‌ستن به قسه‌و ڕه‌فتاری نوێنه‌رانی حزبی ده‌سه‌ڵاتدارو ڕژێمی دیكتاتۆری‌و چه‌ندین تۆن دۆكیومێنت‌و به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر ئه‌و ڕاو بۆچون‌و ڕه‌فتارانه هه‌روه‌ها به پێی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی نێودهوڵهتیو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و ڕاپۆرت‌و ئامارانه‌ی لێوه‌ی ده‌رچوون، له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌موو ئه‌مانه‌دا تاوانه‌كانی ئه‌نفال هه‌ر له خۆیانه‌وه نههاتوونو له چوارچێوه‌ی سیاسی‌و ڕه‌فتاری ئه‌و ڕژێمه‌ی پلانی بۆ دانابونو جێ به جێ ی كردن به دهرنهبوون، به‌ڵكو ئه‌و تاوانانه به‌رئه‌نجامی سیاسه‌تێكی دیاریكراوبوون كه پرۆگرامێكی تیۆری شۆڤینیانه‌یه بۆ له‌ناوبردنی گه‌لی كورد‌و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ره‌تاكانی كوده‌تای (17) ی ته‌موزی 1968و ماوه‌ی نێوان كوده‌تای (8) ی شوباتی 1963و جوڵانه‌وه‌كه‌ی (18) ی تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك سه‌ركردایه‌تی باڵی ڕاستی حزبی به‌عس وه‌ك به‌شێك له نه‌خشه‌یه‌كی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی به‌رفراوان بۆ سڕینه‌وه‌و له‌ناوبردنی گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، تیۆریزه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی دهكردو یه‌كه‌م تۆوی چه‌په‌ڵی ده‌چاند .
به‌ڕێز ڤانده‌ر شتۆیل ی بڕیارده‌ری تایبه‌تی پێشوی مافه‌كانی مرۆڤیش له عێراقدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه كورت كردووه‌ته‌وه‌و دوپاتی كردووه‌ته‌وه كه پرۆسه‌كانی ئه‌نفال له ڕوی پلان دانان‌و جێبه‌جێ كردنه‌وه تۆكمه بوون‌و بوونه مایه‌ی مردن‌و شوێن بزربوونی هه‌زاران خێزان‌و خاپوركردنی هه‌زاران گوند به وێران كردنی داهاته ئابوریهكانو شوێن وكهلوپهله كه‌لتوریه گشتییه‌كانیشه‌وه .
بۆیه تاوانه‌كانی ئه‌نفال له چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌كی دوور‌و درێژی ڕێوشوێن‌و ڕه‌فتارو سیاسه‌تدا هاتن به‌ره‌و هێنانه دی ئامانجی كۆتایی ڕژێمی دیكتاتۆری سه‌باره‌ت به سڕینه‌وه‌ی كورد وه‌ك گروپێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش له كوده‌تای (17) ی ته‌موزی 1968 وه ده‌ستی پێكرد، تێیدا چه‌ندین هێرشی یه‌ك له دوای یهكو دڕندانه به جۆره‌ها چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كرانه سه‌ر گشت ناوچه‌كانی كوردستان‌و ژماره‌یه‌كی زۆری كورد كه زۆربه‌یان مناڵ‌و ژن‌و پیر بوون لهناوبرانو كورده فه‌یلی یه‌كان ڕاگوێزرانو فه‌رمانبه‌رو كرێكارانی كورد‌و خێزانه‌كانیان له كه‌ركوك‌و خانه‌قین ده‌ركران‌و سه‌دان هه‌زار كورد ڕاگوێزرانو له ناوهڕاستو باشوری عێراق دا نیشته‌جێ كران‌و (8) هه‌زار بارزانی ده‌ستگیركران‌و به‌ڵگه‌نامه‌كان‌و ئه‌رشیفی تایبه‌ت به سه‌رده‌می عوسمانی‌و بهریتانیو حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ محمود لهناوبرانو هه‌زاران هاوڵاتی به گه‌نج ومنداڵو ژن كوژران،سه‌ره‌ڕایی ده‌ستگیركردنی ناڕه‌واو حاڵه‌ته‌كانی شوێن بزركردنی زۆرهملێو داخستنی خویندنگا كوردیهكانو قه‌ده‌غه‌كردنی كتێب‌و رۆشنبیریی كوردی ویرانكردنیو تێكدانی گوندهكانو ژینگه‌و سامانی رووهكیو ئاژه‌ڵی.هه‌تا دوایی ئه‌و ره‌فتاره دزیوانهی كه پیش ئه‌نفال هاتوونو هه‌موویان ریچكهو نیاز‌و سووربوونی پیشوه‌خت به ئاقاری هێنانه‌دی ئامانجی كۆتایی دووپات ده‌كه‌نه‌وه .
* ئه‌و ئامراز‌و شیوازانه‌ی له تاوانه‌كانی ئه‌نفالدا بهكارهیندران:
رژێمی دیكتاتۆری كۆمه‌ڵیك ئامراز‌و شێواز‌و ره‌فتاری له كاتی پرۆسه‌كانی ئه‌نفالدا به‌كارهێنا، هه‌مووشیان له‌و به‌ڵگه‌نامه‌و راپۆرته رهسمیانهدا تۆماركراون كه زۆربه‌یان له ده‌زگاو دامه‌زراوو سه‌ربازگه‌كانی رژێمه‌وه ده‌ست كه‌ووتون پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و موڵگانه له راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی ئاداری (1991)دا كه‌وتنه ده‌ست هێزه‌كانی راپه‌ڕینه‌وه،دیارترین ئه‌و ئامراز‌و شیوازانهش ئه‌مانه بوون:
1. له ناوبردنی جه‌سته‌یی به كۆمه‌ڵی كورد به گشت شیواز‌و ئامرازیكهوه: ئیعدام، گولله‌باران، زینده‌به‌چاڵكردن له گوڕهبهكومهڵهكان،برسی كردن‌و مردن له تینوَتیدا
2. به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ی له سه‌رئاستی نیوده‌وڵه‌تیدا قه‌ده‌غه‌كراون، له پیشهوهیاندا چه‌كی كیمیایی‌و ناپاڵم‌و هێشووییو ژه‌هراویكردنی ئاو.
3. شوێنبزركردنی هه‌زاران كورد، ژماره‌كه گه‌یشته پتر له (182) هه‌زارو نیشتهجیكردنهوهی زۆره‌ملێ ی هه‌زارانی دیكه له ناو عێراقدا.
4. ویرانكردنو تێكدانی كوردستان به گوند‌و شارهكانیهوهو ده‌ربه‌ده‌ركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
5. قه‌ده‌غه‌كردنی بوونی ئاده‌میزادو گیانه‌وه‌ر له كوردستاندا،له‌رێگه‌ی ویرانكردنی ئابووری كوردستان‌و سه‌پاندنی ئابڵوقه‌یه‌كی ئابووری سه‌رتاسه‌ری به سه‌ر گه‌لی كورددا.
6. گه‌یاندنی زیانیكی زۆر به كلتوری نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و تایبه‌تمه‌ندییه شارستانییه‌كانی.
7. هێنانه كایه‌ی ههلومهرجو بارودۆخێكی سهختو دژوار له ریگه‌ی دروستكردنی ئوردوگا زۆره ملیكانو به زۆر نیشتهجیكردنی دانیشتووان تیێانداو گهمارۆدانیانو شوینه‌واره نیگهتیڤیانهی له‌م كاره‌دا كه‌وتنه‌وه.
8. جیاكردنه‌وه‌ی پیاوان له ژنان‌و منداڵان له دایكیانو فرۆشتنی زۆریك له‌و منداڵانه له‌لایه‌ن رژیمه‌وه به خێزانه‌كانی ناوهڕاستو باشووری عێراق به تایبه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان شه‌ش مانگ تا یه‌ك ساڵا بوو.
9. سوكایه‌تیكردن به رهوشتو سه‌رفرازیی مرۆڤی كورد‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنان‌و دهستدریژیكردنی سێكسی بۆ سه‌ر زۆرێكیان و تووشكردنیان به حاڵه‌تی سكپڕیی زۆره‌ملێ.
10. وێرانكردن‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی كانیاوهكانو سوتاندنی داری به‌ردارو به‌رو بووم‌و دانهویڵهو باخ‌و ره‌ز كیڵگه كشتوكاڵیه‌كان.
* تاوانه‌كانی ئه‌نفال له‌به‌ر ڕۆشنایی تیوری تاوانی نێوده‌وڵه‌تیدا:
ئێستا پاش ئه‌وه‌ی باسێكی گشتیمان له‌باره‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفال له‌ڕووی ئامانج وئامراز وپرۆسهو كه‌سه پلاندانه‌رو ئهنجامدهرهكانهوه خسته ڕوو،ده‌توانین ئه‌م پرۆسانه بخه‌ینه چوارچێوه‌ی گشتی تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و وه‌سفه یاساییانه‌ی بۆ ئه‌و كرده‌وانه دیاریمانكردن كه ده‌چنه ڕیزی جۆره‌كانی ئه‌م تاوانانه‌وه،له‌ڕێگه‌ی به‌راوردێكی گشتی له نێوان ئه‌و ئامرازانه‌وه كه له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا به‌كار هاتوون ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه‌مان ده‌ستكه‌وت:
1. ئهنفالو تاوانه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی :
لێره‌دا به‌راورده‌كه له‌گه‌ڵ تاوانه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت، بڕگه‌ی داهاتووش بۆ ئه‌نفال وه‌ك پیاده‌كردنی تاوانی جینۆساید ته‌رخان ده‌كه‌ین،تاوه‌كو له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م به‌راورده‌دا بگه‌ینه گونجاندنی یاسای ڕاست و درووست
أ. ئه‌نفال له‌به‌ر ڕۆشنایی تاوانه‌كانی جه‌نگدا:
له‌چوار چێوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌مانزانی كه لیستی تاوانه‌كانی جه‌نگ چه‌ندین كرده‌وه ده‌گرێته‌وه،بۆ نموونه كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، ئه‌شكه‌نجه‌دان تاقیكردنه‌وه‌ی بایۆلۆجی، درووستكردنی مه‌ینه‌تی، وێرانكردنی ماڵ ومووڵك، وشتنی دیل، دوورخستنه‌وه، په‌لاماردانی خه‌ڵكی مهدهنیو شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان، بۆردومانكردنی شار‌و گونده‌كان.........هتد
له‌تاوانه‌كانی ئه‌نفالدا هه‌موو ئه‌مانه كراون،پرۆسه‌ی كوشتی به‌ئه‌نقه‌ست و ئهشكهنجهدانو به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی‌و وێرانكردنی ماڵ‌و مووڵكو سامان وژینگه‌و كوشتنی دیل‌و په‌لاماردانی خه‌ڵكی مهدهنیو شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان‌و ده‌ستدرێژی و بهكۆسیلهكردنی سێكسی‌و به‌بارمته‌گرتن...هتد، ئه‌نجامدراون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له هه‌شت پرۆسه‌ی ئهنفالداو به به‌رفراوانترین شێوه‌و به‌به‌رنامه یه‌ك له‌دوای یه‌ك ڕویانداوه، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا تاوانه‌كانی ئه‌نفال له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به تاوانێكی جه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی به‌هه‌موو ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێی ده‌كه‌وێته‌وه، له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ب. ئه‌نفال له‌به‌ر ڕۆشنایی تاوانه‌كانی دژ بهمرۆڤایهتیدا:
وه‌ك پێشتر زانیمان لیستی ئه‌م تاوانانه تاوانه‌كانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، به‌كۆیله‌كردن دوورخستنه‌وه نزیندانیكردن، ئه‌شكه‌نجه‌دان، ده‌ستدرێژی سێكسی، شوێنبزركردنی زۆره‌ملێ، جوداكاری ڕه‌گه‌زپه‌رستی (ئه‌پارتاید)... ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌شمان زانی كه دوو پێوه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م تاوانه هه‌یه:
یه‌كه‌م: له‌دژی هه‌ر دانیشتوانێكی مه‌ده‌نی ئه‌نجام بدرێت
دووه‌م: به‌شێكبێت له ده‌ستدرێژییه‌كی به‌رفراوان یان ڕێكخراو ..
له‌سۆنگه‌ی پیاده‌كردنی هه‌موو ئه‌مانه به‌سه‌ر تاوانه‌كانی ئه‌نفالدا، پێمانوایه ئه‌م تاوانانه به‌هه‌مانشێوه ده‌چنه خانه‌ی تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تیشه‌وه، چوونكه له‌تاوانه‌كانی ئه‌نفالدا كوشتنی به ئه‌نقه‌ست‌و به‌كۆیله‌كردن و دوورخستنه‌وه‌و زیندانی كردن‌و شوێنبزركردنی زۆره‌ملێ وجیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ...هتد ئه‌نجامدراون، له‌چوارچێوه‌ی دانیشتوانی مه‌ده‌نی عێراقدا جێبه‌جێكراون، ئه‌و پرۆسانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وبهبهرنامهی ڕێكخراو به‌ڕێوه چوون.
ج. ئه‌نفال له‌به‌ر ڕۆشنایی تاوانه‌كانی دژبهئاشتیدا:
پێشتر باسی ئه‌وه‌مانكرد كه ئه‌م تاوانانه دووجۆر كرده‌وه ده‌گرنه‌وه،جاڕدانی جه‌نگی دوژمنكارانه به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یماننامه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان یاخود خۆبۆ ئامادهكردنیو چوونه ناو ڕێككه‌وتن یان پلانێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و كاره..تاوانه‌كانی ئه‌نفالیش به‌شێكبوون له‌جه‌نگێكی دوژمنكارانهكهڕژێمی دیكتاتۆری دژی گه‌لی كورد به‌رپایكرد به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌كانی عێراق وڕێكهوتننامه نێو دهوڵهتییهكانهوه..بۆیه ئه‌م تاوانانه به‌تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
2. تاوانه‌كانی ئه‌نفال له‌به‌ر ڕۆشنایی تاوانی جینۆسایددا:
تاوانه‌كانی ئه‌نفال بهڕونترین نموونه‌ی جێبه‌جێكردنی تاوانی جینۆساید له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن وه‌ك ڕێكه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به‌قه‌ده‌غه كردنی تاوانی له‌ناوبردنی توخم وسزادانی ئه‌نجامده‌رانی له‌ساڵی(1948)دا خه‌سڵه‌ته‌كانی ده‌ستنیشانكردووه.
أ. له‌به‌ر ڕۆشنایی ماده‌ی (1)ی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌دا تاوانه‌كانی ئهنفالو به‌پشتبه‌ستن به ئامانجه‌كانی پشته‌وه‌ی وئه‌و ئامرازانه‌ی تێیدا به‌كار هێنراون،بریتین له چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی دیاریكراوكهڕژێمی دیكتاتۆری به‌نیاز (intent)ی له‌ناو بردنی گشت یان به‌شێكی كورد وه‌ك گروپێكی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامداون، ئه‌م كرده‌وانه‌ش ئه‌و بوارانه‌ی گرته‌وه
1- كوشتن وله‌ناوبردنی ژماره‌یه‌كی زۆری كورد له‌ڕێگه‌ی هه‌شت قۆناغی پرۆسه‌كه‌وه به جۆره‌ها رێگا‌و ئامراز له‌وانه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی‌و كوشتنی دیل وبریندارهكان.
2- گه‌یاندنی زیانی جه‌سته‌یی وگیانی خه‌ته‌رناك به‌كورد له‌ڕێگه‌ی كۆچ پێكردن وڕاگواستنو نیشتهجێكردنهوهو وێرانكردنی گوند ودێهات وسامانی ئاژهڵیو ڕووهكیو سووكایه‌تی كردن به هاوڵاتیان ولهكهداركردنی سهرفرازییانو توشكردنیان بهههلو مه‌رجی تهندرووستیو ژینگه‌ی خه‌ته‌رناك.
3- به‌ئه‌نقه‌ست كورد ملكه‌چی ههلومرجێكی ئه‌وتۆی گوزهرانكران به‌و مه‌به‌سته‌ی گشتیان یان به‌شێكیان ته‌فرو تونا بكرێن، له‌م ڕووه‌وه ناچاركران نیشته‌جێی ئۆردوگای ناشایسته‌و ه دوور له‌و ژینگه سرووشتی‌و مرۆییه ببن كه هه‌زاران ساڵ بوو له‌گه‌ڵیدا گونجابوون، سه‌ره‌ڕای ئابڵوقه‌دانیان له‌ڕوی ئابووری وكهلتوریو مرۆییه‌وه.
4- جیاكردنه‌وه‌ی ژن ومێرد له‌یه‌كتر وپهرتهوازهكردنی خێزانه‌كانی وئیعدام كردنی لاوان وباڵقبووان،به‌جۆرێك ببێته رێگر له‌به‌رده‌م منداڵبوون له‌ناو گروپی نه‌ته‌وه‌یی كورددا، ههروههاه په‌یڕه‌و كردنی سیسته‌می كه‌نیزه سه‌باره‌ت به ژنه دهستگیركراوو به‌ندكراوه‌كان لهبهندیخانهو ئۆردوگاكانی نیشته‌جێبوونی به‌كۆمه‌ڵدا.
5- گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ یمنداڵانی كورد له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنیانه‌وه به‌هه‌ندێك كه‌سی نه‌فس نزم له ناوه‌ڕاست وباشووری عێراق ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشدا، به‌جۆرێك هه‌ندێك ده‌نگۆ هه‌بوون كه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆوه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن برایانی كورده‌وه به‌وه‌ی به‌شێك له‌و منداڵ وژنانه بۆ سودان گوێزرانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ڕاستبێت ئه‌وا له‌م حاڵه‌دا ده‌وڵتی سودان به‌هاوبه‌ش (شه‌ریك)ێكی ئه‌م تاوانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت به‌پێی ده‌قی مادده‌ی (3) ی ڕێككه‌وتننامه‌كه كه پاش كه‌مێكیتر گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین .
ب. له‌به‌ر ڕۆشنایی مادده‌ی (3) ی ڕێككهوتننامهكهدا سزای ئه‌م تاوانه،خودی تاوانی جینۆساید شانبه‌شانی پلانگێڕان وده‌ستكردن به‌م تاوانه ده‌گرێته‌وه بۆیه سزایه‌كه هه‌موو ئه‌و تاوانباره ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆیانه ده‌گرێته‌وه كه ئه‌م تاوانه دزێوه‌یان ئه‌نجامداوه، گه‌ر بێت وكۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی توانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حه‌ق ودادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كاندا زاڵ بكات كه ئومێده‌وارین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ڕووبدات، چوونكه مادده‌ی (4) ی ڕێككه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی له‌ناوبردن،سزای گشت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه ده‌دات چ ده‌سه‌ڵاتدارانی یان هاوڵاتی گشتی یان تاكه كه‌سی ئاسایی.
ج. له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕواڵه‌ته جهستهییو بایۆلۆجیو كه‌لتوری ئابورییه‌كانی تاوانی جینۆسایددا، ئه‌وا تاوانه‌كانی ئه‌نفال گشت ئه‌و ڕواڵهتانهی به خۆیه‌وه بینیوه، چونكه له ڕوی جه‌سته‌ییه‌وه له تاوانه‌كانی ئه‌نفالدا كوشتن به هه‌موو شێوازه‌كان په‌یڕه‌و كراوه، ئیعدام، گولله‌باران كردن، شاڵاوی سه‌ربازی، كوشتنی به كۆمه‌ڵ‌و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵتیدا ... هتد
له ڕوی بایۆلۆجییه‌وه له ئه‌نفالدا به ئهنقهنست قه‌ده‌غه‌كردن له بواری زۆر بوون‌و په‌ره‌سه‌ندنی كورد په‌یڕه‌و كراوه له ڕێگه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی مناڵ بوون یان جیاكردنه‌وه‌ی پیاوان له ژنه‌كانیان ...هتد
له ڕوی كه‌لتورییه‌وه، زمانی كوردی‌و كه‌لتوری نه‌ته‌وه‌یی كورد قهدهغهكرانو مێژوو‌و كه‌له‌پوری كورد شێوێنرانو ئاسه‌واره‌كانی ڕوخێنرانو هه‌وڵی كاركردنه سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی درا .
له ڕوی ئابوریشه‌وه، سامانی سروشتی‌و دانه‌وێڵه‌و به‌روبووم تێكدرانو له‌ناوبران له ڕێگه‌ی به تاڵان بردن‌و زه‌وت كردن‌و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی‌و گازی ژه‌هراوییه‌وه، له ئه‌نجامیشدا ژینگه‌ی كورد پیس‌و وێران بوو ژیانی مرۆیی‌و ئاژهڵیو ژینگه به ته‌واوی یان به‌شێكی له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا له‌ناو برا (بایۆساید ) ، له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌موو ئه‌مانه‌شدا تاوانه‌كانی ئه‌نفال كه ڕژێمی دیكتاتۆری به ڕوونترین پیاده‌كردنی تاوانی جینۆساید وه‌ك له ڕێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1948 دا وه‌سف كراوه، له قه‌ڵه‌م ده‌درێن .
چواره‌م: گونجاندنی یاسایی تاوانه‌كانی ئهنفالو ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێی ده‌كه‌ونه‌وه:
تاوانه‌كانی ئه‌نفال له‌به‌ر ڕۆشنایی تیۆری گشتی تاوانی نێودهوڵهتیو جۆره‌كانی ئه‌و تاوانانه‌و ڕێككه‌وتنامه‌ی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی تاوانی لهناوبردنو سزادانی ئه‌نجامده‌رانی له ساڵی 1948 له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌موو ئه‌مانه تاوانه‌كانی ئه‌نفال تاوانێكی نێوده‌وڵتییه به هه‌موو ئه‌و پێوه‌رو سیفه‌ته یاساییه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له نه‌ریتی نێوده‌وڵه‌تی ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ده‌ستنیشان كراون، چونكه ئه‌وه یه‌كێكه له تاوانه‌كانی جهنگو تاوانێكه له دژی مرۆڤایهتیو تاوانێكه له دژی ئاشتی هه‌روه‌ها به ڕوونترین پیاده‌كردنی تاوانی له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵ (جینۆساید) له قه‌ڵه‌م ده‌درێن به پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1948و پێچه‌وانه‌ی یاسا عێراقی‌و نێودهوڵهتیو مرۆییهكانیشه .
له‌م تاوانانه‌ش ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ونه‌وه:
1- تاوانه‌كان به كۆن بوون ناسڕێنهوهو ئهنجامدهرهكانیشیان مافی په‌ناهه‌نده‌یی سیاسی یاخود مرۆییان پێ نادرێت نابێت هه‌رگیز لێیان ببوررێت .
2- سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌ت یاخود ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه ئه‌منییه‌ت ( حه‌سانه ) یان نییه به بیانوی جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانه‌وه، بۆیه لیستی ئه‌و تاوانبارانه‌ی له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه به‌رپرسیارن له دیكتاتۆر سه‌دام حوسێن‌و دهستو پێوهندهكهیهوه ده‌ست پێده‌كات له پێشه‌وه‌یاندا علی حسن ئهلمجیدو دوو كوڕه‌كه‌ی عودهیو قوسهیو تاریق عزیز‌و ته‌ها جهزراویو عیزه‌ت دوری ...هتد تا ده‌گاته ئه‌و فه‌رمانده‌و ئامێرانه‌ی ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه‌و ده‌یانتوانی له سایه‌ی هه‌لومه‌رجی دیاریكراودا به‌شداری تێدا نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به ڕاستی بیانویستایه .
3- ئه‌ركی كۆمه‌ڵی نێودهوڵهتیو ئۆپۆزیسیۆنی نیشتیمانیی عێراق گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش بن ئه‌وه‌یه ئه‌و تاوانبارانه ته‌سلیم به عه‌داله‌تی جینائی نێوده‌وڵه‌تی بكرێن بێ كه‌مته‌رخه‌می یان په‌كخستن یاخود دواخستن، بگره ئه‌م حاڵه‌تانه خۆی له خۆیدا تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تین، چونكه له بواری زه‌روره‌تی هێنانه‌دی عه‌داله‌تی جینائی نێوده‌وڵتیدا پێودانگه سیاسیه‌كان هیچ شوێنێكیان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفال ته‌نها بهندنین به‌كورد یاخود گه‌لی عێراقه‌وه به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به‌تێكرای مرۆڤایه‌تیشه‌وه، بۆیه سزادانی سه‌دام حسێن‌و به‌شداره‌كانی له‌تاوانه‌كه‌دا ته‌نها به‌هاكانی حهقو داد‌و چاكه له‌دنیادا ناگرێته‌وه كه‌هه‌رچی زیاتر به‌ره‌و بهمرۆڤكردنی بوونی خۆی‌و ئامانج‌و چاره‌نووسه‌كه‌ی هه‌نگاو ده‌نێت، بگره له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا راستگۆی بوونی كۆمه‌ڵ‌و ڕێكخراوی نێودهوڵهتیو خواستی به‌ره‌و به‌هاكانی ئاشتی‌و داد‌و ئاسوده‌یی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی نیشان ده‌دات.
دواوتهلهڕێگهی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌وه هه‌وڵمانداوه ئه‌گه‌ر به‌به‌ردێكی پچووكیش بێت ئه‌و گۆمه مه‌نگه‌ی پاشه‌كشه‌یه بشڵه‌قێنین كهبهئاشكرا له‌ڕاستگۆیی زۆرێك له‌و بههایهنهدا به‌دی ده‌كرێت كه‌وه‌ك تاكه‌كه‌س‌و گهلو دهوڵهتو ڕێكخراوه‌كان باوه‌ڕمان پێیان بووه‌و ئاواته‌خوازی بووین، ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی له‌ژێر فشاری چه‌ندین فاكته‌ری جۆراوجۆردا رووی داوه كه‌زۆربه‌یان له‌پاشماوه‌ی دڕنده‌یی‌و پاشكهوتووییو خۆسهپاندنو ستهمكاریو كۆڵۆنیالیزمو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كاندا خۆیان ده‌بیننه‌وه. بۆیه پێمان باشبوو دواجار ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه تۆمار بكه‌ین:
1. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی باس له تاوانه‌كانی ئه‌نفال ده‌كه‌ن زۆر كه‌من، بۆیه مه‌ینه‌تی زۆرم چه‌شت تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌به‌ڵگه پێشكه‌ش بكه‌م كه زمانی ژماره به كاربهێنێت .زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان به زمانی كوردی نووسراون، مه‌سه‌له‌ی كوردیش له چوارچێوه‌یه‌كی عه‌ره‌بیدا خراوه‌ته روو كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی پتر له (200) ملیۆن كه‌سه، له‌به‌رئه‌وه مه‌سه‌له‌كه واپێویست ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به زمانی عه‌ره‌بی ئامادهبكرێتو ئه‌وه‌ی به زمانی كوردی نووسراوه وه‌ربگێڕدرێته سه‌رزمانی عه‌ره‌بی، تاوه‌كو له رێگه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و ژمارهكانهوه ئاخاوتن له گه‌ڵ عه‌قڵی عه‌ره‌بیدا بكرێت، ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه، چونكه گه‌یشتنی راستییه‌كانی تاوانه‌كانی ئه‌نفال به‌م چوارچێوه عه‌ره‌بییه فراوانه بێگومان زۆر ئه‌نجامی ئیجابی ده‌بێت .
2. تاوانه‌كانی ئه‌نفال، وه‌ك زانیمان تاوانی نێوده‌وڵه‌تین، به‌م پێیه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی بووه به پێویستییه‌ك تاوه‌كو له‌م روانگه‌یه‌وه ئاخاوتن له گه‌ڵ دنیادا بكرێت، چونكه لێكۆڵینه‌وه سیاسییه‌كان سهرهڕٍای بایه‌خی خۆیان كاریگه‌ری ئه‌و لێكۆڵینه‌وه یاساییانه‌یان نییه كه‌له باری ئاسایی‌دا پشت به دهقو ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییانه ده‌به‌ستن كه زۆربه‌یان وه‌كو ریچسای نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمان ئاسایان لێهاتووه .
3. تاوانه‌كانی ئه‌نفال وه‌ك تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی جێگه‌ی بایه‌خی ته‌واوی مرۆڤایه‌تییه، بۆیه مه‌سه‌له‌كه وا ده‌خوازێت له بازنه‌ی كۆڕی بچووك له باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌وه دهربچینو به ئاقاری رێكخستنی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی ئه‌و تاوانانه له كوردستاندا كاربكه‌ین، كه تێیدا نوێنه‌رایه‌تی یاسایی زاڵتربێت به‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی سیاسی‌دا، له گه‌ڵ په‌رۆشی بۆ ئاماده‌بوونی لایه‌نی عه‌ره‌بی ته‌نانه‌ت گه‌ر خۆپارێزی (تحفڤ)ێكی پێشوهختیشیان هه‌بێت، چونكه به‌ستنی ئه‌م جۆره كۆنگره‌یه دوو مه‌سه‌له‌ی گرنگ ده‌ڕه‌خسێنێت، یه‌كه‌میان: وه‌فده‌كان به شێوه‌ی مه‌یدانی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن كه دوو چاری ئه‌م پڕۆسه‌یه هاتوون، دووه‌میشیان: ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م وه‌فده‌كاندا ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی چاویان به‌و شایهدحالاَنه بكه‌وێت كه‌له‌م قه‌تڵوعامه به كۆمهلاَنه رزگاریان بووه. له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا زانیارییه مه‌یدانییه‌كان به‌ڵگه‌ی له واقیعه‌وه سه‌رچاوه‌گرتوون له باره‌ی راستی ئه‌و تاوانانه‌وه كه دهسهلاَتی سه‌ركوتكارانه‌ی دیكتاتۆری له چوارچێوه‌ی پلانێكی به‌به‌رنامه‌ی فراواندا بۆ له ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌نی وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌نجامی داون.
سه‌رچاوه: گۆڤاری ئه‌نفال ژماره (3)