حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن
کاتێک داهاتی هاوڵاتییه‌کی موچه‌خۆر کرێخانوهکهی ته‌واوناکات و ئه‌ندام په‌رله‌مانێکیش ده‌توانێت مانگانه پارچه‌یه‌ک زه‌وی، یان ئۆتۆمۆبێلێکی یابانیی کیلۆمه‌تر سفر بکڕێت، ئیتر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ناتوانێت ببێته نوێنه‌ری ئه‌و هاوڵاتییه. کاتێک له وڵاتێک‌دا، هاوڵاتییه‌ک شه‌و ده‌نێته سه‌ر رۆژ، کارده‌کات، راده‌کات و هه‌دادانی نییه، که‌چی هێشتا هه‌ر ناتوانێت بژێویی خۆی و منداڵه‌کانی دابین بکات، له‌ولاشه‌وه دراوسێ بێ بڕوانامه‌که‌ی، که نه له بابییه‌وه هیچی بۆ ماوه‌ته‌وه، نه لۆتۆی بۆ ده‌رچوه، که‌چی گه‌مه به ده‌فته‌ره دۆلاران ده‌کات. ئیتر نمونه‌ی یه‌که‌م هه‌ستی غه‌ریبی دایده‌گرێت، چیتر خۆی بههاونیشتمانی نازانێت، چونکه ئه‌و ئه‌گه‌رچی ئه‌رکی له‌سه‌ر شانه، وه‌لێ مافی نییه، به‌ڵکو ئه‌و جیاوازکاریی (تمییز) له‌ته‌کدا پیاده‌کراوه.
ئیدی ئه‌و جۆره تاکانه خۆیان به‌غه‌ریب و ئاوه‌کی ده‌زانن. ئه‌وانه، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، له خۆیان رانابینن ئه‌و رێسا و یاسایه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و که‌سانی دیکه‌ی وه‌ک خۆیان بگۆڕن. بۆیه بیر له هه‌ڵاتن بۆ جێیه‌ک ده‌که‌نه‌وه بیکه‌ن بهنیشتمانێکی نوێ بۆ خۆیان. ئه‌وێک، که له‌سه‌ر پارجه زه‌مینێک له‌دایک بوه، ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رانه بودجه‌که‌ی دابه‌شی سه‌ر تاکه‌کان بکرێت، ئه‌وا هه‌ر تاکێکی سه‌ر ئه‌و خاکه به‌لوعه‌ی ماڵه‌که‌ی ده‌بێت به‌زێر، چ جای ئه‌وه‌ی بێ ئاو کاره‌با بێت و نان نه‌بێت بیخوات و جێی نه‌بێت تێیدا بحه‌وێته‌وه. جا ئیتر تاکی وه‌ها چلۆن هه‌ست به غه‌ریبی ناکات؟
ده‌ڵێن ئه‌م وته جوانه فه‌رموده‌ی ئیمام عه‌لییه: (الفقر في الوطن غربة، والمال في الغربة وطن) بۆیه تاکی وه‌ها بارکهوتو غه‌ریبی هه‌ڵده‌بژێرێت و حه‌وت به‌رد به‌دوای نیشتمانی وه‌هادا هه‌ڵده‌دات. به‌ڵکو سا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نیشتمانه، بتوانێت دهستمزی کاری خۆی بخوات. به‌ڵکو له‌و هه‌ژارییه رزگاری بێت. نیشتمانی بێنان و بێ‌ئاو و بێئۆرت چێ لێ بکات و به‌که‌ڵکی چی دێت؟
ئایا هه‌مو ئه‌وانه‌ی بێکار و بێ ئیختیار وه‌ک په‌یکه‌ر له‌سه‌ر پیاده‌ڕه‌و و نێو پارکه‌کاندا وه‌ستاون هاونیشتمانین؟ کاتێک ده‌وڵه‌ت جێی دڵخۆشی و ستایشه، هاونیشتمانیان بێخه‌م و یه‌کسان بن. به‌رپرسان هیچیان له‌وان زیاتر نه‌بێت و ده‌ستیان خاوێن و سپی بێت. له کۆمه‌ڵی دیموکراسیدا هه‌ردولایان، نیشتمان و هاونیشتمانی به‌ڕێزن. وه‌لێ ئه‌گه‌ر هاتو هاونیشتمانی رێزی لێ نه‌گیرا، ئه‌وا نیشتمانیش بێ رێز ده‌بێت. چونکه ئه‌و حه‌له هاونیشتمانی خۆی به‌بێ رێز ده‌بینێت. چونکه ئه‌م دوانه ته‌واوکه‌ری یهکودون. که‌سێک خۆی بێ‌ڕێز سه‌یر بکرێت، چلۆن ده‌توانێت رێز له دار‌و به‌رد و ئاو و سنوری نیشتمانێک بگرێت. ئاخر نیشتمان به‌وانه‌ی وا له‌سه‌ری ده‌ژین نیشتمانه. هه‌ندێ جاران هاونیشتمانی هه‌ر به قاپڵوخهکهی له‌سه‌ر ئه‌م خاکه ده‌ژی. ئه‌و حیزب و که‌سیه‌تییانه نابێ نه‌زانن، که له‌دواجاردا هه‌ر هاوڵاتییه که ئاسایشی نیشتمان و ده‌وڵه‌ت ده‌پارێزێت، یان ده‌یخاته ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه‌وه، وه‌ک له وڵاتانی میسر و تونس دیمان. له‌م هه‌رێمه‌دا چاو‌دێر هه‌ست به‌وه ده‌کات دوانه‌ی سه‌روه‌ر و کۆیله هه‌یه. کۆیله‌ش به هاوڵاتی نایه‌ته حیسابکردن.
کاتێک تاک له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌بێته هاوڵاتی، یان هاونیشتمانی، ئه‌و مه‌سئول یان کوڕهمهسئولهی دره‌نگ بۆ کارێک روی کردوه‌ته فه‌رمانگه‌یه‌ک، ئه‌ویش بۆ راییکردنی کاره‌که‌ی سهرهبگرێت. به‌ڵی خه‌ڵکی له کۆمه‌ڵی وه‌هادا سه‌ر ئازادن. ئه‌گه‌ر کاسبکارێکی ئاسایی نه‌توانێت ببێته هاوڕێی به‌رپرسێک، که هامشۆ و دۆستایه‌تی له‌نێوان موسڵمانیک و ئێزدییهکدا چێ نه‌بو، کاتێک ژن و ژنخوازی له‌نێوان چین و ئۆله جیاوازه‌کاندا چێ نه‌بو، واته چه‌مکی هاونیشمانیبون له‌و ده‌ڤه‌ره باریکردوه. ئه‌وه‌ش بزانه که کۆیله و خاوه‌نکۆیله نابنه ئاشنا. ئایا کۆیله مافی به‌شداریکردنی له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا پێ ده‌بڕێت؟ ئایا بت و بتپه‌رست هاوکوفن؟ پرسیارێک، که لێره‌دا له‌جێ و ره‌وایه بوروژێنرێت ئه‌مه‌یه: ئایا ده‌وڵه‌ت به‌بێ هاوڵاتی چێ ده‌بێت؟ له‌سه‌ر روبه‌ره خاکێک که ته‌نانه‌ت شه‌هیده‌کانیشی نایه‌کسانن، ته‌نیا کۆمه‌ڵێکی لێکه‌وته چێ ده‌بێت.