Print
 شیلان جه‌بار تابلۆی‌ دایكی‌ شه‌هید گه‌رمیانی كێشا
Saturday, April 9, 2011
(سبه‌ی):
شیلان جه‌بار تابلۆی‌ دایكی‌ شه‌هید گه‌رمیانی‌ پڕ له‌نێرگز پێشكه‌ش به‌ دایكی‌ شه‌هید گه‌رمیان‌و جیهان ده‌كات.
زاهیدی‌ ره‌نگه‌كان بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ پڕ له‌هاوار‌و نیگه‌رانی‌‌و حه‌سره‌ته‌ به‌ روانینێكی‌ نوێ‌‌و دنیابینییه‌كی‌ پڕ له‌نێرگرزه‌وه‌ خۆی‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ نێو روح‌و خه‌یاڵی‌ بینه‌ره‌كانیدا، ئه‌زمونی‌ نوێی‌ شیلان قوڵوبنه‌وه‌یه‌كی‌ روحی‌‌و فه‌نتازییه‌ بۆ نێو حه‌سره‌ت‌و خه‌ون، بۆ نێو نیگه‌رانی‌‌و هاواری‌ ئینسان، له‌نێو ئه‌م تابلۆیه‌دا بێئه‌ندازه‌ ره‌نگڕێژكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ روحی‌‌و فه‌نتازییه‌ ئاماده‌یه،‌ كه‌ هونه‌رمه‌ند ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ رایه‌ڵه‌ هه‌ره‌ ئینسانی‌‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانی‌ ژیاندۆستی‌‌و ئینساندۆستییه‌وه‌.
ئه‌م تابلۆیه‌ به‌شێكه‌ له‌و پێشانگه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین تابلۆی‌ له‌خۆ گرتوه‌، تێكڕا هاواری‌ شیلان جه‌باره‌ به‌ ره‌نگ‌و شێوه‌‌و گوزارشت له‌حه‌سره‌تێكی‌ ئینسانی‌ قوڵ لێوڕێژ له‌عه‌تری‌ غه‌مێك، سه‌رشار له‌ نێرگز له‌ حه‌سره‌تی‌ تابلۆیه‌ك پڕ له‌هاوار پڕ له‌نیگه‌رانی‌ دایكی‌ شه‌هید گه‌رمیان، كه‌ له‌چاوتروكانێكدا غه‌رقی‌ نێرگز ده‌بێ، غه‌رقی‌ حوزنێك ده‌بێت.
 
Sbeiy.com © 2007