|
له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی 4 هاوڕێیاندا، خوێندكارانی به‌شی ئێوارانی زانكۆی سلێمانی مانگرتنیان راگه‌یاند |
Saturday, April 23, 2011 |
(سبه‌ی):
وه‌ك هه‌ڵوێستێك له به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی چوار خوێندكاری به‌شه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خوێندكارانی ئێوارانی زانكۆی سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان له به‌رده‌م زانكۆ سازكرد و مانگرتنيان له ده‌وام راگه‌یاند.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه گروپی زانكۆ، سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ئه‌و خوێندكارانه، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا داوایكردوه ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به زوترین كات به ده‌نگ داوای خوێندكارانه‌وه بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه خوێندكاران كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانیان ده‌بێت
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا، داوا له ده‌سه‌ڵات كراوه واز له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و سیناریۆ داڕشتن بۆ بڵاوه‌پێكردنیان بێنێت.
بێستون محه‌مه‌د
|
|
|