|
كه‌لار؛ چه‌كداره ده‌مامكداره‌كان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا 3 خوێندكاریان برینداركرد |
Saturday, April 23, 2011 |
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی گه‌رمیان له كه‌لار وه‌ك ناڕه‌زایه‌ك به‌رامبه‌ر كه‌موكورتی به‌شه ناوخۆییه‌كه‌یان و بۆ پشتگیریكردنی خۆپیشاندانه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان، خۆپیشاندانێكیان رێكخست، هێزێكی چه‌كداری ده‌مامكدار روبه‌ڕویان بونه‌وه‌و چه‌ند خوێندكارێك برینداربون، كه یه‌كێكیان برینه‌كه‌ی سه‌خته‌و ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه.
به پێی قسه‌ی خوێندكاره‌كانی زانكۆی گه‌رمیان، سه‌ره‌ڕای هاتنی پۆلیسی چالاكه مه‌ده‌نیه‌كان و به‌كارهێنانی گازی فرمێسك رێژ بۆ بڵاوه‌پێكردنیان، هێزێكی چه‌كداری ده‌مامكداریش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر به‌شه ناوخۆییه‌كه‌یان.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه خوێندكاران ئه‌نجومه‌نێكیان پێكهێناوه‌و بڕیاریانداوه سبه‌ینێ نه‌چنه هۆڵه‌كانی خوێندن و درێژه به خۆپیشاندان بده‌ن تا داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌ختیار كاكه
|
|
|