|
شۆڕش ئه‌مین: پێویسته مینحه‌ی رێكخراوه‌كان به پرۆژه بێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئۆفیس و حیزبیبون |
Wednesday, May 18, 2011 |
(سبه‌ی):
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم ساڵی رابوردو بڕیاریدا مینحه‌ی رێكخراوه‌كان ببڕێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و مینحه‌یه نه‌بڕاوه و حكومه‌ت بۆ ئه‌مساڵیش 67 ملیار دیناری بۆ رێكخراوه‌كان داناوه، چالاكوانێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش پێیوایه، ئه‌مه به‌هه‌ده‌ردانی ماڵی گشتیه‌و پێویسته مینحه‌ی رێكخراوه‌كان به پرۆژه بێت، نه‌ك به ئۆفیس و حیزبیبون.
شۆڕش ئه‌مین، ئه‌ندامی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به (سبه‌ی) راگه‌یاند: مینحه‌ی ریكخراوه‌كان كه بڕیار بو ببڕێت نه‌بڕاوه، كاتی خۆشی كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركرد که مینحه‌ی رێكخراوه‌كان ببڕدرێت دواتر له‌ڕێی پرۆژه‌وه مینحه‌یان بدرێتێ، نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئۆفیس و هه‌ندی شتی حیزبی، ئێمه وه‌ك فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێشوازیه‌كی زۆر باشمان كرد له‌و بڕیاره، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی رێكخراو و كه‌ناڵه حیزبیه‌كان ریپۆرتاژی زۆر خراپیان كرد له‌سه‌ر بڕینی ئه‌و مینحانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و مینحانه رێكخراوی حیزبی وه‌ریده‌گرێت.
وتیشی: تا ئێستا ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه سه‌ربه‌خۆن مینحه‌یان نیه، بۆ نمونه رێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی(CSI) له ساڵی 2004ه‌وه دامه‌زراوه، تائێستا دینارێكمان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رنه‌گرتوه، ئێمه وتومانه تا دادپه‌روه‌ری له‌و مینحه‌یه‌دا نه‌بێت، وه‌ری ناگیرین.
ده‌رباره‌ی ئه‌و67 ملیار دیناره‌ی ئه‌مساڵ دانراوه بۆ مینحه‌ی رێكخراوه‌كان، شۆرش ئه‌مین وتی: ئێمه دامانناوه كه رێژه‌یه‌ك له بودجه‌ی هه‌رێم دابنرێت بۆ رێكخراوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ساسی پڕۆژه، به‌ڵام ئه‌م 67 ملیار دیناره هه‌روا بدرێ به‌رێكخراوه‌كان، ئه‌وه ده‌چێته‌وه خانه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌مه‌ترسییه‌كان، چونكه چۆن ده‌بێت رێكخرای حیزبی مینحه وه‌ربگرێت له‌كاتێكدا حیزبه‌كان مینحه‌ی خۆیان هه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌شی وت: ئه‌و مینحه‌یه‌ی رێكخراوه‌كان وه‌ریده‌گرن، به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی ماڵی گشتیه، چونكه رێكخراوه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن که كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌رن، كۆمه‌ڵگایان به‌ره‌و حیزبی بردوه، له كاتی قه‌یرانه‌كانیشدا له‌بری ئه‌وه‌ی پشتگیری خه‌ڵك بكه‌ن، چونه‌ته پاڵ حیزبه‌كان.
شایه‌نی وتنه له‌ساڵی 2009دا، حكومه‌ت بڕی 10 ملیار دیناری بۆ رێكخراوه زانستییه‌كان ته‌رخانكردبو، له‌کاتێکیشدا حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌یوت پاره‌ی رێكخراوه‌كان كه‌م ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام نه‌ك كه‌می نه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵكو پاره‌ی رێكخراوه زانستییه‌كان بوه به 25 ملیار دینار.
هه‌روه‌ها حكومه‌ت له ساڵی 2010دا، 11 ملیار دیناری بۆ رێكخراوه رۆشنبیرییه‌كان ته‌رخانكردوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بوه به 22.5 ملیار دینار، له ساڵی 2010دا بۆ رێكخراوی دیكه 40 ملیار دینار ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ئه‌م ساڵ بوه به 67 ملیار دینار. |
|
|