|
بودجه؛ ساڵی 2010، 1 ترلیۆن‌و 714 ملیار دینار زیاده‌ڕه‌وی له بودجه‌ی (به‌كاربردن)دا كراوه |
Wednesday, May 18, 2011 |
(سبه‌ی):
له حیساباتی خیتامی بودجه‌ی ساڵی 2009، 704 ملیار دینار بۆ پرۆژه‌كان خه‌رجنه‌كراوه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن گوازراوه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه به‌بڕی 701 ملیار دینار زیاده‌ڕه‌وی له بودجه‌ی به‌كاربردندا كراوه، به‌و پێیه‌ش پاره‌ی نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌و رێگاوبانه‌كان خه‌رجنه‌كراون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن.
له ساڵی 2010شدا به‌شێكی زۆری پرۆژه پێشنیازكراوه‌كانی پارساڵ پاره‌یان تێدا خه‌رجنه‌كراوه‌و پاره‌كه گوزراوه‌ته‌وه بۆ خه‌رجی به‌كاربردن.
له بودجه‌ی 2010دا، 7 ترلیۆن‌و 240 ملیار دینار بۆ خه‌رجی به‌كاربردن ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ته‌نیا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا 4 ترلیۆن 477 و ملیار دینار خه‌رجكراوه، ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی دوه‌میش وه‌ك شه‌ش مانگی یه‌كه‌م پاره‌ی تێدا خه‌رجكرابێت، ئه‌وا له پارساڵدا 8 ترلیۆن‌و 945 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن خه‌رجكراوه‌و ئه‌م پاره‌یه‌ش به بڕی یه‌ك ترلیۆن‌و 714 ملیار دینار زیاده‌ڕه‌وی تێدا كراوه، به‌و پێیه‌ش ئه‌و پاره‌یه‌ی كه زیاده‌ڕه‌وی تێداكراوه؛ نزیكه‌ی دو ئه‌وه‌نده‌ی هه‌مو ئه‌و پارانه‌یه بۆ پرۆژه پێنشنیازكراوه‌كانی پار ساڵ ته‌رخانكرابو.
به گوێره‌ی ئه‌م دو نمونه‌ش كه زیاده‌ڕه‌ویان تێداكراوه، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌ی له پرۆژه‌كان بڕاوه، بۆ خه‌رجی ناپێویست گواستراوه‌ته‌وه؛ پار ساڵ بۆ باربو (اعانات)، بڕی 384 ملیار دینار ته‌رخانكرابو، به‌ڵام ته‌نیا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پار ساڵدا 512 ملیار دینار خه‌رجكراوه، به‌هه‌مان شێوه بۆ شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری و چاككردنه‌وه، 837 ملیار دینار ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ته‌نیا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا 558 ملیار دینار خه‌رجكراوه، به‌م پێیه ته‌نیا له‌م دو خانه‌دا ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی یه‌كه‌م بكرێته پێوه‌رو كه‌ڕه‌تی دو بكرێت، 407 ملیار دینار زیاده‌ڕه‌وی كراوه.
ئه‌م زیاده‌ڕه‌وییه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خه‌رجی به‌كاربردندا كردویه‌تی، له پاره‌ی پرۆژه‌كانی بڕیوه‌و گواستویه‌تییه‌وه بۆ خه‌رجی به‌كاربردن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ته‌نیا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ربگرین، له پار ساڵدا بۆ پرۆژه پێشنیاركراوه‌كانی 2010ی وه‌زاره‌ته‌كه، بڕی 23 ملیار‌و 836 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه، به‌ڵام 1 ملیار‌و 295 ملیۆن دیناری ئه‌و پاره‌یه خه‌رجكراوه، واته 5% ئه‌و پاره‌یه خه‌رجنه‌كراوه.
لێره‌دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت پاره‌ی خانوی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان خه‌رجنه‌كراوه‌و گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌خشین یان به‌ناوی (باربو) دراوه به كۆمپانیه‌كان.
هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م ئه‌و گرفتانه‌ش ئه‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه خه‌رجناكات كه په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كردوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی پێشوتر بێت و حكومه‌ت په‌یوه‌ست نه‌بێت به یاسای بودجه‌وه‌و ئه‌و یاسایه جێبه‌جێنه‌كات كه له په‌رله‌مان ده‌رده‌كرێت، ئیتر چ پێویست ده‌كات گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه بكرێت.
یه‌كێكی دیكه له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی بودجه ئه‌وه‌یه؛ بودجه له‌كاتی یاسایی خۆیدا نایه‌ت و به‌پێی ماده‌ی 79 بڕگه‌ی یه‌كه‌م له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، پێویسته بودجه له سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌م، پێش ساڵی دواتر بگاته (په‌رله‌مان)، جگه له په‌یڕه‌وی ناوخۆش له به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڵێنی ئه‌وه دراوه ساڵانه بودجه له‌كاتی یاسایی خۆیدا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام هه‌میشه چه‌ندین مانگ له كاتی یاسایی خۆی ته‌واو ده‌بێت و پرۆژه‌ی بودجه ناگاته په‌رله‌مان، كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر لاوازی ئه‌دای حكومه‌ت. |
|
|