Print
 په‌یمان عه‌بدولكه‌ریم: بودجه‌ی هه‌رێم هیچ روانینێكی‌ ستراتیژی‌ تێدا نیه‌
Wednesday, May 18, 2011

(سبه‌ی):
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ سێیه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ک ده‌ستی‌ به‌ گفتوگۆكردن کرد له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵی (2011)، بڕیاریشه‌ سه‌عات (05:00)ی‌ ئێواره‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست درێژه‌ی هه‌بێت، په‌رله‌مانتارێكیش پێیوایه‌ داهاتی‌ هه‌رێم له‌م بودجه‌یه‌دا ناشه‌فافه‌.
بورهان ره‌شید، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ (سبه‌ی‌)ی  راگه‌یاند: دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مان درێژه‌دان بو به‌گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵ و تیایدا، تێبینیه‌كان له‌سه‌ر راپۆرته‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ‌و یاسایی‌ ‌و وه‌زیری‌ دارایی‌ خرانه‌ڕو، كه‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ ناردبو.
لای خۆشیه‌وه‌ په‌یمان عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌ بودجه‌دا نزیكه‌ی‌ (4) ملیار دینار بۆ كرێی‌ خوێندن دانراوه‌ و ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی‌ زۆره‌، له‌کاتێکدا ملیۆنه‌ها دیناری‌ دیکه‌ بۆ شتی‌ لابه‌لا ته‌رخان کراوه‌.
په‌یمان عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌م بودجه‌یه‌ هیچ روانینێكی‌ ستراتیژی‌ تێدا نیه‌، له‌ هه‌مان کاتدا داهاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش رونی ‌و شه‌فافی‌ تێدا نیه‌.

هێژا محه‌مه‌د

Sbeiy.com © 2007