|
رۆژی (یه‌کشه‌ممه)ی داهاتو دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌رباره‌ی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بودجه‌ی 2011 ده‌ستپێده‌کاته‌وه |
Saturday, May 21, 2011 |
(سبه‌ی):
تا ئێستا په‌رله‌مانی کوردستان چوار دانیشتنی ده‌رباره‌ی گفتوگۆکردنی بودجه‌ی ساڵی 2011ی هه‌رێم ئه‌نجامداوه‌و دانیشتنی داهاتوش بۆ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتو دواخرا.
دوێنێ (پێنجشه‌ممه) چواره‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011ی هه‌رێم ئه‌نجامدراو، له‌و دانیشتنه‌دا به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، شوێنی فرسه‌ت ئه‌حمه‌دی سكرتێری په‌رله‌مان پڕكرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه، كه درێژه‌دان بو به خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و راپۆرتی بودجه‌ی ساڵی 2011.
له دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران پێشنیاره‌كانی خۆیان خسته‌ڕو، دواتر بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قسه‌کردنی په‌رله‌مانتاران و قسه‌كردنی زیاتر له‌سه‌ر پرۆژه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كه‌ی چه‌ند سه‌عاتێکی تر درێژكرده‌وه.
دلێر محمود، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان به (سبه‌ی)ی راگه‌یاند: سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران قسه‌كانیان له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری ته‌واو كردوه و كۆبونه‌وه‌كان په‌رله‌مان به‌گیانێكی نیشتمانیانه به‌ڕێوه‌ده‌چن. وتیشی: به‌پێی ماده‌ی 83ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ده‌توانرێت كه‌موكوڕیه‌كانی بودجه له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه له‌ناوخۆی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر بكرێت.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مانی كوردستان ته‌ئکیدیشی کرده‌وه، په‌رله‌مانتاران زۆر به هاوده‌نگی كه‌موكورتییه‌كان و خاڵه سه‌ركه‌وتوه‌كانی بودجه دیاری ده‌كه‌ن.
هاوکات هه‌ر له دانیشتنی دوێنێدا، بڕیار له‌سه‌ر دواخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2011، بۆ رۆژی (یه‌كشه‌ممه) دواخرا. |
|
|