|
بودجه‌ی 2011؛ 1 ملیار و 154 ملیۆن دینار بۆ كرێی ئاوه‌ڕۆ ته‌رخانكراوه |
Monday, May 23, 2011 |
(سبه‌ی):
ساڵانه (شمه‌ك‌و خزمه‌تگوزاری‌و چاككردنه‌وه) له نێو بودجه‌ی به‌كاربردندا پاره‌یه‌كی زۆری بۆ خه‌رجده‌كرێت‌و خه‌رجكردنی به‌شێكی زۆری ئه‌م پاره‌یه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
له ئێستادا كه داخوازییه‌كانی خه‌ڵك زیادیكردوه‌و ناڕه‌زایی شه‌قه‌مه‌كانی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه، پێویستبو ئه‌م شمه‌ك‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه بۆ وه‌زاره‌ته‌كان‌و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه ده‌كڕدرێن، كه‌متر بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكرێت له نێوان پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌م خانه‌یه له نێوان پارساڵ و ئه‌مساڵدا؛ به بڕی 861 ملیار دینار زیادیكردوه، واته ئه‌گه‌ر وه‌ك پار ساڵیش پاره بۆ ئه‌م بواره ته‌رخان بكرایه‌ته‌وه، 861 ملیار دینار ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شمه‌ك‌و خزمه‌تگوزاری چاككردنه‌وه، له 2010دا 837 ملیار دیناربوه‌و پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له 2011دا ترلیۆنێك‌و 698 ملیار دیناره.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پارانه وردبكه‌ینه‌وه كه بۆ شمه‌ك‌و خزمه‌تگوزاری و چاككردنه‌وه ته‌رخانكراوه، به‌ئاشكرا كۆمه‌ڵێك به‌هه‌ده‌ردانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی:
- له ساڵی 2009دا بڕی 12ملیار دینار بۆ په‌ڕاوگه‌و چاپه‌مه‌نی ته‌رخانكراوه، به‌ڵام له ئه‌مساڵدا بۆ 21 ملیار دینار زیادیكردوه.
- له ساڵی 2009دا 471 ملیۆن دینار بۆ كرێی ئاوه‌ڕۆ ته‌رخانكراوه‌و له ساڵی 2011دا بوه به ملیارێك‌و 154 ملیۆن دینار، ئایا ئاوه‌ڕۆ له كوردستاندا كرێی هه‌یه؟
- ساڵی رابردو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 77 ملیار دیناری بۆ كرێی كاره‌با ته‌رخانكردوه، به‌ڵام له شه‌ش مانگی یه‌كه‌میدا 122 ملیار دیناری خه‌رجكردوه، ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردو بكرێته پێوه‌ر ده‌بو 244 ملیار دینار بۆ كرێی كاره‌با دابندرێت به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 392 ملیار دیناری ته‌رخانكردوه له ئه‌مساڵدا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه بۆ دانی كرێی كاره‌بایه له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌بادا، جێگای سه‌رسوڕمانه، چونكه له به‌شی داهاتدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌بای به 120 ملیۆن دینار ته‌رخانكردوه، واته له جێیه‌ك ده‌ڵێت به‌س ده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ ساڵی 2011 بڕی 392 ملیار دینار ده‌داته كرێی كاره‌با، له‌لایه‌كی دیكه‌ش ده‌ڵێت داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با 120 ملیۆن دیناره، ئه‌گه‌ر بگوترێت ئه‌م پاره‌یه‌ش بۆ كڕینی ته‌زوی كاره‌بایه، ئه‌وه دروست نییه، چونكه بۆ كڕینی ته‌زوی كاره‌با (نفقات استيراد طاقة الكهرباء) بڕی 44 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه.
- له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له ماوه‌ی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كردوه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تی سامانه سورشتییه‌كان سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ته‌رخانده‌كات، به‌ڵام له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا 43 ملیار‌و 500 ملیۆن دینار بۆ كڕینی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ته‌رخانكراوه.
- له پارساڵیشدا 10 ملیار دینار بۆ هۆیه‌كانی گواستنه‌وه ته‌رخانكراو له شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا 3 ملیار دینار خه‌رجكرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بوه به 15 ملیار دینار.
- له 2009دا حكومه‌تی هه‌رێم 24 ملیار دیناری بۆ كرێی بینا ته‌رخانكردوه، له 2010شدا بوه به 33 ملیار‌و له ئه‌مساڵدا بوه به 42 ملیار دینار، پێویست بو ئه‌م پاره‌یه كه‌مبكرێته‌وه، چونكه ئه‌و بودجه زۆره‌ی له ساڵانی رابردودا له‌به‌رده‌ستدا بوه، ده‌بو له دروستكردنی بینادا سودی لێوه‌ربگیرێت‌و ئه‌م كرێیانه كه‌مبكرێته‌وه، چونكه ده‌یان بینای حكومی له‌لایه‌ن حیزبه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌ڵام ده‌بینین حكومه‌ت كرێچییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حكومه‌ت بڕیاریداوه ئه‌و بینایانه‌ی كه له‌لایه‌ن حیزبه‌وه داگیركراون بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ئه‌م كرێیانه پێویسته كه‌مبكرێته‌وه، نه‌ك زیاد بكرێت.
- له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پار ساڵدا 9 ملیار دینار دراوه‌ته كرێی ئامێر‌و ئامراز، به‌ڵام له ئه‌م ساڵدا زیادی كردوه بۆ 27 ملیار دینار.
- له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پار ساڵدا 28 ملیۆن دینار دراوه‌ته گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له رێگای مانگی ده‌ستكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ 2 ملیار دینار زیادیكردوه، واته 71 ملیار دینار زیادیكردوه.
گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بۆ كێییه؟
- شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردو ملیارێك‌و 893 ملیۆن دینار بۆ كرێی ته‌له‌فون خه‌رجكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ زیادیكردوه بۆ 6 ملیار و 391 ملیۆن دینار.
- له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێم 4 ملیۆنی خه‌رجكردوه بۆ به‌كرێگرتنی ئامێری په‌یوه‌ندیكردن، به‌ڵام ئه‌مساڵ 122 ملیۆنی بۆ ته‌رخانكردوه، واته ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێم 30 ئه‌وه‌نده‌ی ساڵی رابردو پاره ده‌داته كرێی ته‌له‌فۆن، ئایا كه‌س ته‌له‌فۆن به‌كرێ ده‌گرێت؟
- له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پار ساڵدا 1 ملیار دینار بۆ كرێی راوێژكار‌و شاره‌زایان ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ 6 ملیار دینار زیادیكردوه.
- له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پار ساڵدا 615 ملیۆن دینار بۆ كۆڕوكۆبونه‌وه خه‌رجكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ 5 ملیار‌و 758 ملیۆن دینار زیادیكردوه.
- له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پار ساڵدا 2 ملیار‌و 961 ملیۆن بۆ به‌شداریكردن له خولی راهێناندا خه‌رجكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بوه به 9 ملیار‌و 164 ملیۆن دینار.
- له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پار ساڵدا بۆ روپێو و دیاریكردنی زه‌وی 72 ملیۆن خه‌رجكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بوه به ملیارێك و 892 ملیۆن دینار.
- حكومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه هاواری ئه‌وه ده‌كات فه‌رمانبه‌ری زیادی هه‌یه به‌ڵام له ئه‌مساڵدا 20 ملیار دیناری ته‌رخانكردوه بۆ ئه‌وه‌ی بیداته كۆمپانیاكان بۆ پاككردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی.
- له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پار ساڵدا حكومه‌ت 7 ملیار دیناری خه‌رجكردوه له چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كانیدا، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ 32 ملیار دیناری ته‌رخانكردوه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێل، ئه‌گه‌ر چاككردنه‌وه‌ی هه‌ر ئۆتۆمۆبیلێك ملیۆنێك دیناریشی بوێت؛ حكومه‌ت به‌و پاره 32 هه‌زار ئۆتۆمۆمبێل چاكده‌كاته‌وه، ئایا 32 هه‌زار ئۆتۆمۆمبێلی حكومه‌ت له ساڵێكدا تێكده‌چێت؟
- حكومه‌ت داوایكردوه 593 ملیۆن دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كانی ته‌رخان بكرێت، له كاتێكدا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 39 ملیۆن دینار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌رجكراوه، ئه‌م كارگانه كامانه‌ن؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه داهاتیان كوا؟
- له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پار ساڵدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 329 ملیۆن دیناری بۆ كڕینی چه‌ك (الاسلحة و الاعتدة العسكرية) خه‌رجكردوه، ئه‌مساڵ 6 ملیار‌و 556 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
- بۆ جل‌و به‌رگی سه‌ربازی له پار ساڵدا 10 ملیار‌و 545 ملیۆن‌و له ئه‌مساڵیشدا 13 ملیار‌و 192 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه، واته به دو ساڵ 23 ملیار‌و 737 ملیۆن دینار بۆ كڕینی جلی سه‌ربازی ته‌رخانكراوه، ئه‌گه‌ر نرخی تێچونی هه‌ر جل و به‌رگێكیش 200 هه‌زار دیناریش بێت، به‌و پاره‌یه 118 هه‌زارو 685 ده‌ست جلی سه‌ربازی ده‌كڕدرێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ كڕینی جل‌و به‌رگ بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له پار ساڵدا 10 ملیار‌و 89 ملیۆن‌و له ئه‌م ساڵدا 6 ملیار‌و 530 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه.
- له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 7 ملیار‌و 521 ملیۆن دینار دراوه‌ته كرێی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه، ئه‌مساڵیش 23 ملیار‌و 935 ملیۆن دینار بۆ كرێی ئۆتۆمۆبێل ته‌رخانكراوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له خانه‌ی (مه‌وجوداتی نادارایی)دا 41 ملیار دینار بۆ كڕینی ئۆتۆمۆبێل ته‌رخانكراوه.
|
|
|