Print
 تاوانبارانی‌ دادگای‌ ئه‌نفال
Monday, April 14, 2008

   سبه‌ی‌:

1-تاوانبار عه‌لی‌ كیمیاوی‌
-یه‌كێك بووه‌ له‌لیسته‌ 52 كه‌سییه‌ داواكراوه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا
-به‌عه‌لی‌ كیمیاوی‌ ناسراوه‌
- له‌مارسی‌ 1987، كراوه‌ته‌ لێپرسراوی‌ نووسینگه‌ی‌ باكوری‌ حزبی‌ به‌عس‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ له‌ماوه‌ی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالدا پێبه‌خشراوه‌
لێپرسراوی‌ نووسینگه‌ی‌ رێكخراوی‌ باكوور بووه‌، به‌هۆی‌ بڕیار‌و كاره‌كانیه‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ شاڵاوی‌ ئه‌نفالدا نازناوی‌ (عه‌لی‌ كیمیاوی‌) پێدراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهاندا پێی‌ ناسراوه‌.
باڵاترین لێپرسراوی‌ ئه‌و كارانه‌ بووه‌ كه‌لێپرسراوه‌ مه‌ده‌نی‌‌و سه‌ربازییه‌كان له‌نووسینگه‌ی‌ رێكخستنی‌ پێی‌ هه‌ستاون. 

زۆرێك له‌كرده‌وه‌كانی‌ ئه‌نجامداوه‌‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ خۆی‌ له‌هێرشه‌كانی‌ سه‌ر گونده‌ كوردییه‌كان له‌ماوه‌ی‌ هه‌شت شاڵاوه‌كه‌ی‌ ئه‌نفال جێبه‌جێكردووه‌.
به‌رپرسیاری‌ راسته‌وخۆی‌ ئه‌و فه‌رمانانه‌ بووه‌ كه‌ بۆ سه‌رجه‌م كه‌سه‌ سه‌رباز‌و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ركراون، ئه‌وانه‌ی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفال-یان له‌دژی‌ گه‌لی‌ كورد جێبه‌جێده‌كرد.
-پێشتر وه‌زیری‌ ناوخۆ بووه‌، له‌هه‌ڤاڵه‌ دێرینه‌كانی‌ سه‌دام حسێن یووه‌‌و یه‌كێك بووه‌ له‌دلًَسۆزه‌كانی‌، له‌ 21ی‌ ئابی‌ 2003 ده‌ستگیركراوه‌ -یه‌كێكه‌ له‌تاوانباره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ئه‌نفال -عه‌لی‌ كیمیاوی‌ (62) ساڵ‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ده‌سته‌ڕاسته‌كانی‌ سه‌دام‌و كاری‌ گرانی‌ پێسپاردووه‌ - -دوای‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفال كراوه‌ وه‌زیری‌ حوكمی‌ خۆجێیه‌تی‌
- ساڵی‌ 1991، رۆڵێكی‌ سه‌ره‌كی‌ گێڕاوه‌ له‌سه‌ركوتكردنی‌ راپه‌ڕینی‌ شاره‌كانی‌ باشوور

2-تاوانبار سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د
له‌سه‌ره‌تای‌ 1987 تا مانگی‌ ئه‌یلولی‌ 1988، قائید فه‌یله‌قی‌ یه‌ك بووه‌، ئه‌م تاوانباره‌ ماوه‌ی‌ 41 ساڵ‌ له‌ڕیزی‌ سوپای‌ عیراقدا خزمه‌تی‌ كردووه‌‌و بووه‌ته‌ فه‌ریق، ساڵی‌ 1995 كراوه‌ته‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ له‌جیاتی‌ سزادانی‌ به‌پێی‌ یاسا، پله‌ی‌ سه‌ربازی‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ له‌ئه‌نجامی‌ تاوانه‌كانی‌ سه‌ربازانی‌ فه‌یله‌قی‌ یه‌ك له‌ماوه‌ی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالدا.
چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌‌و جاش كیمیاویان به‌كارهێناوه‌ له‌ناوچه‌ی‌ بادینان‌و ناوچه‌كانی‌ تر. سه‌ربازه‌كانی‌ به‌رپرسیارن له‌وه‌ی‌ به‌هێز خه‌ڵكی‌ مه‌ده‌نییان له‌ماڵه‌كانیان ده‌رپه‌ڕاندووه‌‌و گونده‌كانیان وێران كردووه‌.
ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵوموڵكی‌ گوندنشینه‌كاندا گرتووه‌‌و رێگه‌یان پێنه‌داون كشتوكاڵی‌ خۆیان بكه‌ن، له‌باری‌ نامرۆڤانه‌دا هاووڵاتیانیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌‌و به‌هه‌موو شێوازێك ئه‌شكه‌نجه‌یان داون، ده‌ستدرێژییان كردوونه‌ته‌ سه‌رو برسیان كردوون‌و خراپه‌كاری‌ تریان له‌گه‌ڵدا كردوون.
ئه‌م تاوانباره‌ له‌به‌رده‌م دادگادا بێ‌ ئاگایی‌ خۆی‌ نیشاندا له‌هه‌ر هێرشێكی‌ كیمیاوی‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ به‌ڵگه‌كانه‌. هیچ ناوچه‌یه‌ك كیمیایی‌ باران نه‌كراوه‌ به‌تۆپ‌و فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌‌و سه‌متی‌‌و هۆكاره‌كانی‌ تر بێ‌ هه‌ماهه‌نگیی‌ پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌ مه‌یدانییه‌كان‌و قائید فه‌یله‌قه‌كان‌و تیپ‌و یه‌كه‌كان بۆئه‌وه‌ی‌ زیانیان به‌ر نه‌كه‌وت، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت هه‌موو ئه‌و سه‌ركردانه‌ ئه‌نجامی‌ هێرشه‌كه‌یان زانیوه‌، كه‌كوشتنی‌ به‌كۆمه‌ڵه‌.
رۆژی‌ 18/9/2003 له‌موسڵ‌ خۆی‌ ته‌سلیم به‌هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا كرد‌وه‌و ژماره‌ 27ه‌م بووه‌ له‌لیسته‌ 55 كه‌سییه‌كه‌دا

3-تاوانبار فه‌رحان موتڵه‌گه‌ جبوری‌:
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ مه‌نزومه‌ی‌ ئیستخباراتی‌ خۆرهه‌ڵات ‌و به‌رپرسیاری‌ راسته‌وخۆ بووه‌ له‌به‌رده‌م تاوانبار سابر ئه‌لدوری‌‌و له‌سه‌روو ئه‌ویشه‌وه‌ عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید.
ئه‌م تاوانباره‌ زنجیره‌یه‌ك یاداشتنامه‌ی‌ بۆ لێپرسراوه‌كانی‌ سه‌روو خۆی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و گوندانه‌ی‌ وێران كراون ره‌وانه‌ كردووه‌. 

4-حسێن ره‌شید محه‌مه‌د
جێگری‌ سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ سوپای‌ عیراق بووه‌ له‌كاتی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالدا. به‌شداریی‌ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌پلاندان بۆ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالی‌ كردووه‌. یه‌كێك له‌پلانداڕێژه‌رانی‌ شاڵاوه‌كان لێپرسراوی‌ دابینكردنی‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ جه‌نگی‌ بووه‌ بۆ ئه‌و یه‌كانه‌ی‌ له‌كوردستان بوون.

5-سابیر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لدوری‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئیستخباراتی‌ سه‌ربازیی‌ بووه‌ له‌كاتی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالدا. 

6-تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی‌
پارێزگاری‌ موسڵ‌ بووه‌ له‌ماوه‌ی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالدا.

Sbeiy.com © 2007