Print
 بودجه‌ی 2011ی هه‌رێم؛ چه‌ندین پرۆژه‌ی كه‌رتی‌ تایبه‌ت خزێندراوه‌ته‌ ناو بودجه‌وه‌
Saturday, May 28, 2011
(سبه‌ی):
تا دێت هه‌ڵه‌و که‌موکوڕی گه‌وره‌ له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌دۆزرێته‌وه‌و توێژه‌رێكی ئابورییش له‌ راپۆرتێكی شیكاریدا ده‌ریخستوه‌، که‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی كه‌رتی‌ تایبه‌ت خزێندراوه‌ته‌ ناو بودجه‌وه‌.
له‌ بودجه‌ی ساڵی (2011)ی هه‌رێمی کوردستاندا، که‌ دوای نزیکه‌ی 7 مانگ له‌واده‌ی یاسایی خۆی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان کرا، پرۆژه‌ی كه‌رتی‌ تایبه‌ت خزێندراوه‌ته‌ ناو بودجه‌وه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان پاره‌ی‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، وه‌ك دروستكردنی‌ عه‌مباری‌ كۆنكریتی‌ ئاو له‌ بانكی‌ گه‌شتوگوزاری‌ ره‌واندز، دروستكردنی‌ چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌ بۆ پرۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان، له‌ كاتێكدا به‌پێی یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ ساڵی‌ 2006، حكومه‌ت خزمه‌تگوزاری‌ تا كه‌نار ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان ده‌گه‌یه‌نێت‌و دابین ده‌كات‌و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ناو پرۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ره‌.
ئه‌و توێژه‌ره‌ ئابورییه‌ له‌ راپۆرته‌که‌یدا که‌ تایبه‌ته‌ به‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم چه‌ندین نمونه‌ی له‌و پرۆژانه‌ی كه‌رتی‌ تایبه‌ت ئاشكراکردوه‌، که‌ خزێندراوه‌ته‌ ناو بودجه‌وه‌، له‌وانه‌ش:
دروستكردنی‌ عه‌مباری‌ كۆنكرێتی‌ ئاو له‌ بانكی‌ گه‌شتوگوزاری‌ ره‌واندز، له‌ ئه‌مساڵدا یه‌ك ملیارو 2 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، دروستكردنی‌ شه‌قه‌مامه‌كانی‌ بانكی‌ گه‌شتوگوزاری‌ ره‌واندز ملیارێك‌و 989 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، ئه‌وه‌شی جێگای‌ سه‌رنجه‌ ئه‌م پرۆژانه‌ وه‌ك دو پرۆژه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ناوی‌ هاتوه‌.
گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆ هۆتێل رۆتانا 36 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، به‌پێی‌ یاسا سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ ده‌كه‌ونه‌ ناو‌ پرۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان، ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ر بێت.
دروستكردنی‌ قوتابخانه‌یه‌كی‌ 27 پۆلی‌ له‌ شاری‌ ئاشتی‌ له‌ هه‌ولێر یه‌ك ملیارو 224 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، دروستكردنی‌ قوتابخانه‌یه‌كی‌ 27 پۆلی‌ له‌شارۆچکه‌ی هیران له‌ هه‌ولێر یه‌ك ملیارو 224 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، دروستكردنی‌ قوتابخانه‌یه‌كی‌ 18 پۆلی‌ له‌ شاری‌ زیلان له‌ هه‌ولێر 845 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، دروستكردنی‌ قوتابخانه‌یه‌كی‌ 18 پۆلی‌ له‌ وارڤین ستی‌  له‌ هه‌ولێر یه‌ك ملیارو 525 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
هه‌ر له‌ راپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ به‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی تر کراوه‌، که‌ بریتین له‌:
- دروستكردنی‌ بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ وارڤین ستی‌ 151 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- دروستكردنی‌ بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ شاری‌ لاوان له‌ هه‌ولێر 520 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- دروستكردنی‌ قوتابخانه‌ی‌ 27 پۆلی‌ له‌ شاری‌ زێرین له‌ هه‌ولێر یه‌ك ملیارو 326 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ رۆژ ستی‌ له‌ سلێمانی‌ 173 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ گرین ستی‌ له‌ سلێمانی‌ 173 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ كوردستی‌ له‌ سلێمانی‌ 173 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ گۆیژه‌ ستی‌ له‌ سلێمانی‌ 173 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- دروستكردنی‌ قوتابخانه‌ی‌ 18 پۆلی‌ له‌ رۆژ ستی‌ یه‌ك ملیارو 428 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- دروستكردنی‌ قوتابخانه‌ی‌ 18 پۆلی‌ له‌ كورد ستی‌  یه‌ك ملیارو 428 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- دروستكردنی‌ قوتابخانه‌ی‌ 18 پۆلی‌ له‌ گرین ستی‌ یه‌ك ملیارو 428 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- دروستكردنی‌ قوتابخانه‌ی‌ 18 پۆلی‌ له‌ رۆژ ستی‌  یه‌ك ملیارو 428 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- دروستكردنی‌ قوتابخانه‌ی‌ 18 پۆلی‌ له‌ گۆیژه‌ ستی‌ یه‌ك ملیارو 428 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- راكێشانی‌ تۆری‌ ئاو بۆ سۆپه‌رماركێتی‌ پێشه‌نگ له‌زاخۆ 592 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- دروستكردنی‌ قوتابخانه‌ی‌ 30 پۆلی‌ له‌ زه‌ری‌لاند له‌دهۆك، بڕی یه‌ك ملیارو 840 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
Sbeiy.com © 2007