|
په‌یمان عه‌بدولكه‌ریم: جگه له سه‌نته‌رو دایه‌نگایه‌ك، له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا هیچ شتێكی تر له سه‌ر بنه‌مای زانستی بۆ په‌ره پێدانی تواناكانی منداڵ دانه‌نراوه |
Tuesday, May 31, 2011 |
(سبه‌ی):
له بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمدا، سه‌ره‌ڕای زۆری كه‌موكوڕییه‌كانی بایه‌خێكی ئه‌وتۆ نه‌دراوه به منداڵان و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕانیش ئاماژه به‌وه ده‌دات، له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا منداڵان په‌راوێز خراون و به‌رنامه‌ی زانستیانه دانه‌نراوه بۆ ئاوڕدانه‌وه لێیان.
په‌یمان عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان و ئه‌ندام له لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان له لێدوانێكدا به (سبه‌ی) راگه‌یاند: منداڵان به‌شێكی گرنگن له لیژنه‌كه‌مان، یاسایه‌كیش هه‌یه به ناوی یاسای پاراستنی منداڵ، به‌ڵام ته‌نها سه‌نته‌رو دایه‌نگایه‌ك له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌یه و بۆ ئه‌و منداڵانه‌یه كه بێ كه‌سوكار و بێ سه‌رپه‌رشتیارن، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی، به‌ڵام ئه‌و یاسه‌یه تا ئێستا گفتوگۆی له سه‌ر نه‌كراوه له ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا، چونكه ره‌نگه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راگیرابێت، كه به ده‌رچونی ئه‌و یاسایه مافه‌كانی منداڵ باشتر ده‌بن و دیارده‌ی سواڵكردن و پێشێلكردنی مافه‌كانی منداڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌شی وت: جگه له‌و یاسایه به بڕگه‌ش له‌هیچ شوێنێكی تردا ناوی منداڵ نه‌هاتوه، ده‌بێت له یاسای كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئیشكردنی منداڵ قه‌ده‌غه بكرێت، جگه له‌و سه‌نته‌ره و كردنه‌وه‌ی دایه‌نگا هیچ شتێكی تر له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بۆ په‌ره پێدانی تواناكانی منداڵ و كات به‌سه‌ربردن له‌و پرۆژانه‌دا نیه.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا منداڵ زۆر په‌راوێز خراوه، چونكه ته‌نیا سه‌نته‌رێك به‌س نیه بۆ منداڵان له كوردستاندا، ئه‌مه وێڕای دامه‌زارندنی چه‌ند كه‌سانێك له‌و سه‌نته‌رانه‌دا كه هیچ شتێك ده‌رباره‌ی بنه‌ماكانی مافی منداڵان نازانن، هه‌روه‌ها له كوردستاندا به حیزبیكردنی منداڵ و كاركردنی میزاجی هه‌یه. |
|
|