سازدانی: عه‌بدولخالید سابیر
ئه‌نفال ئه‌و پرۆسه درندانه‌یه‌ی رژێمی ڕوخاوی به‌عسه كه ده‌رحه‌ق به گه‌لی كوردی له‌كوردستانی باشور ئه‌نجامدا، كه‌به‌سه‌دان روداوی جۆراوجۆر‌و جه‌رگبری لێكه‌وته‌وه، كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆته سیناریۆیه‌كی تراژیدی كه‌ده‌كرێت به‌ده‌یان فیلمی جۆراوجۆری لێ هه‌ڵبهێنجرێت‌و به ده‌یان وتار‌و كتێبیش له‌وباره‌یه‌وه بنووسرێت. به‌شێكی زۆری ئه‌و ئه‌نفال كراوانه نه‌ماون به‌شێكی زۆر كه‌میان له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌دا ده‌ربازبوون و ژماره‌یه‌كیش له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و ڕوداوانه‌ن .یه‌ك له‌وانه خاتوو(شیرین كه‌ریم حسێن)ه كه له‌كاتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌دا ئاگادار بووه‌و به‌م جۆره ده‌دوێت :
ه‌به‌هاری 1988 دا بوو له‌وكاته‌ی كه ئێمه له‌ناو دێكه‌ماندا (تاوسان)كه سه‌ر به‌ناحیه‌ی (قادركه‌ره‌م)ه ،بووین ده‌مه‌وبه‌یانییه‌كیان خه‌ڵكی دێهاته‌كانی سه‌ره‌وه‌مان كه هه‌ر سه‌ر به‌و ناحیه‌یه بوون، ئه‌وه‌ی بیرم بێت دانیشتووی دێهاته‌كانی(قولیجان، فه‌قێ مسته‌فا، مه‌سۆ، مه‌لا هۆمه‌ر، تۆپخانه.......) به‌لێشاو هاتن بۆلای دێكه‌ی ئێمه، خه‌ڵكه‌كه په‌شۆكابوون له‌به‌رئه‌وه‌ی سوپای حكومه‌تی به‌عس زۆری بۆ هێنابوون ،ئه‌وانیش له‌تاوا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچیان بۆ ده‌رچێت به‌ره‌و دێی ئێمه‌و چه‌ند دێیه‌كی ده‌ورووپشتمانیش چووبوون. دیاربوو له‌و دێهاتانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ناوم هێنان شه‌ڕ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سووپای حكومه‌تدا رویدابوو، هه‌ر له‌وكاتانه‌شدا فڕۆكه به‌سه‌رسه‌رمانه‌وه ده‌گه‌ڕا وجارجار ته‌قه‌ی ده‌كرد، كه‌ئه‌ولێشاوه خه‌ڵكه هاتن ، ئێمه‌ش خۆمان كۆكرده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌لوپه‌لێكی ناوماڵمان بۆ ده‌ربچێت.
شه‌وی پێشتر ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه له‌ناو دێكه‌ماندا بوون، هه‌ر ئه‌وڕۆژه به‌په‌له به‌ره‌و ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م به‌ولاَخی به‌رزه رۆیشتین، ئه‌وه‌ی ئوتومبێلی هه‌بوو، به‌وه رۆیشت ،خه‌ڵكی دێكه‌مان وخه‌ڵكی ئه‌و دێهاتانه‌ی كه‌به‌ره‌و لای ئێمه هاتبوون ژماره‌یان زۆر بوو ڕه‌شی ده‌كرده‌وه. هه‌ر كه‌گه‌یشتینه ئه‌وێ هه‌ریه‌كه‌مان چووه ماڵی خزم وكه‌سوكاری ،به‌لاَم هاوسه‌ره‌كه‌ی من وگه‌نجه‌كانی دیكه ناچاربوون به‌ره‌و گوندی (ئالیاوا) كه‌به‌پێ سه‌عاته رێیه‌ك ده‌بێ له قادر كه‌ره‌مه‌وه بچن وهه‌ر له‌وێ به‌ناچاری خۆیان ته‌سلیمی سوپا كرد .
هه‌رله‌و كاته‌ی كه ئێمه به‌ره‌و قادركه‌ره‌م چووین، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌مان له‌گه‌ڵدابوو كه‌دواتر خۆیان ته‌سلیم كرد، به‌لاَم كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی تر خۆیان ته‌سلیم نه‌كرد‌و به‌ره‌و سه‌نگاوو قه‌راغ كه‌وتنه ڕێ، له‌و كاتانه‌دا دیعایه‌یه‌ك په‌یدابوو ((ئه‌وه‌ی به‌چه‌كه‌وه خۆی ته‌سلیم بكات باشتره، چونكه دوای سێ چوار ڕۆژ له هه‌یئه‌ی كه‌ركوك ته‌حقیقی له‌گه‌ڵ ئه‌كرێ ودواتر ئازاد ده‌كرێ )).
له‌دوای ڕۆژێك كه له قادركه‌ره‌م بووین، پیاوانی رژێم هه‌ڵیانده‌كوتایه سه‌ر ماڵه‌كان‌و بۆ ئه‌وانه ده‌گه‌ڕان كه له‌گونده‌كانه‌وه هاتبوون، وه‌ك ئێمه‌و هه‌زارانی تر.
ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و خاوه‌ن مالاَنه ده‌كرد كه داڵده‌ی ئه‌و ده‌شته‌كیانه‌یان داوه‌و ده‌یانوت ده‌بێت ته‌سلیم به حكومه‌تیان بكه‌ن ئه‌گینا خانووه‌كانتان ئه‌ڕوخێنین، سه‌ره‌ڕای خۆشاردنه‌وه، به‌لاَم كۆمه‌ڵێك له‌وانه ده‌ستگیركران بر‌دیانن بۆ(له‌یلان). ئه‌وه‌ی من بزانم، ئه‌وانه‌ی دانیشتووی گونده‌كه‌مان بوون چ خۆته‌سلیم كه‌ران وچ ده‌ستگیركراوان، هیچیان نه‌گه‌رانه‌وه‌و سه‌رنگومكران . دوای ماوه‌یه‌ك (قادركه‌ره‌م) ئینزار كرا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كه‌ده‌بێت چۆڵ بكرێت، ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێمه خۆیان حه‌شاردابوو به‌ناچاری روویان له موجه‌مه‌عه‌كانی نزیك چه‌مچه‌ماڵ كرد و هه‌ندێكیشیان بۆ موجه‌مه‌عه‌كانی ڕێگای نێوان قادركه‌ره‌م – دوزخورماتوو.
خه‌ڵكی قادركه‌ره‌م مۆڵه‌تی ئه‌وه‌یان پێدرا كه كه‌لوپه‌ل له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن‌و بۆ كوێ ده‌ڕۆن بڕۆن. پاش یه‌ك دوو ڕۆژ خه‌سووم (كافیه حه‌مه‌غه‌ریب زاهیر) چوو بۆ یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵگا..موجه‌مه‌عانه‌ی سه‌ر ڕێگای قادركه‌ره‌م - دوز، هه‌رله‌وێش ئه‌نفالكراو نه‌گه‌ڕایه‌وه، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی قادركه‌ره‌مدا ڕومان كرده كۆمه‌ڵگه‌ی شۆڕش نزیك چه‌مچه‌ماڵ .
لێره‌دا خاتوو (شیرین كه‌ریم) كۆتایی به قسه‌كانی ده‌هێنێت ...